ئیدانەی مامەڵەی دژی ئینسانی کۆماندۆی بەریتانی و پۆلیسی عێراقی بەرامبەر هاوڵاتیانی کوردستانی بەزۆر دیپۆرتکراو دەکەین!
ئێمه لەرێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەو کارە دڕندانەیەی کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانی و پۆلیسی عێراقی دەرهەق بەو پەنابەرانە،
بەپێی راگەیاندنێکی فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دوێنێ ئێواره 6-9-2010 كۆماندۆكانی حکومەتی بەریتانیا به‌شیَوازێكی نامرۆڤانه زیاتر له 60 په‌نابه‌ری كوردی عێراقی لەزیندانەکانی دەستبەسەرکردن دەردێنن و رەوانەی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان ده‌كه‌نه‌وه. دوای گه‌یشتنیان بە فرۆكه‌خانه‌ی بەغدا، په‌نابه‌رەکان به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی نارِه‌زایه‌تی لە فڕۆکە دانابه‌زن و داوا دەکەن کە نۆێنه‌ری كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران سەردانیان بکات، به‌ڵام كۆماندۆکانی حكومه‌تی به‌ریتانیا لەجیاتی ئەوە داوای هاوکاری له‌هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقی دەکەن و پێکەوە به‌زۆر و بەسوکایەتی ولێدان پەنابەرەکان لە فڕۆکەکە دادەبەزێنن کە ژمارەیەکیشیان لەئاکامی لێدانەکەوە برینداردەبن!
ئێمه لەرێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەو کارە دڕندانەیەی کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانی و پۆلیسی عێراقی دەرهەق بەو پەنابەرانە، هاوکات دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی نارەزایەتی فیدراسۆنی سەراسەری پەنەبەرانی عێراقی و داواکاری و هەوڵ وکۆششەکانی ئەو رێکخراوە بۆ بەشکستکێشانی ئەو پیلان و تاوانکاریە بەرامبەر بە پەنابەران، لابردنی بەڵای دیپۆرت و سوکایەتیکردن بەپەنابەران و بەهرەمەندبوونیان لە مافی پەنابەرێتی.
رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٨/٩/٢٠١٠
|



سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت