رونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانى کوردستانەوە
ئێمە هەرچەندە تائێستە بەڕەسمى لەو بڕیارەى دادگاى پێاچونەوە ئاگادار نەکراوینەتەوەو هەڵوێستى خۆمان لە بەرامبەریدا ڕانەگەیاندووە ، بەڵام لێرەدا بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و کادیرو پێشمەرگەو دۆست و لایەنگرە دڵسۆزو هەمیشە خۆڕاگرەکانى حزب دوپات دەکەینەوە
هەرچەندە تائێستا بڕیارى دادگاى پیاچونەوە (محکمە التمیز) بەئێمە نەگەیشتوە، بەڵام بڕیارەکەمان لە سایتەکان وەرگرت کە دەرکەوت دادگاى ناوبراو ناوى (حزبی زەحمەتکێشانى کوردستان) بەقازانجى باڵى جیابوەوە یەکلایی کردۆتەوە، بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنى دادگاوە دەرچووە بەبێ ئەوەى تەنانەت مافى وردبینى پیاچونەوەش بۆ ئێمە بهێڵێتەوە، دیارە ئەوبڕیارەى دادگا بۆئێمە شتێکى چاوەڕوان کراو بوو، چونکە وەک هەموولایەک دەزانن تائێستە لەکوردستاندا یاسا وەک پێویست سەروەر نییەو دادگاکانیش بەتەواوى سەربەخۆ نین، بەڵکو لەژێر هەژموون و دەستێوەردانى حزبی دان، هەروەک ماوەیەکیشە وەک دەبینین هەندێ ناوەندى دەسەڵات بۆ بەرتەسککردنەوەى هەڵسوراوانى سیاسی و کارى حزبی و ئازادى سیاسی و ڕۆژنامەگەرى لە کوردستان پەنا بۆ یاساو بڕیارى ئەو دادگایانە دەبەن، ئەمە جگە لەوەى پێشئەوەى بڕیارى دادگاش بەم شێوە دژ بەئێمە دەربچێ خۆ ساڵ و نیوێکە بەبێ ئەو بڕیارەو بەشێوەیەکى نایاسایی بودجەو ناوى حزبەکە وەک پاداشتێک بۆ کارەکەیان هەر دراوە بەو باڵەى کەلەحزبیان جیاکردۆتەوە،.
حزبی زەحمەتکێشانى کوردستان بەشایەتى هەمووخەڵکى کوردستان و لایەنەسیاسیەکان مێژوویەکى درێژو پڕشانازى لەخەبات و تێکۆشاندا هەیە کەئەمەش لەبەشداریکردنى هەڵگیرساندنەوەى شۆڕشى نوێى گەلەکەمان تا ڕۆژى ئیمڕۆ دەگەرێتەوە، بۆیە پێمان وانیە ئەو خەبات و مێژووە درێژەى حزب و سەرکردەکانى ئەویش بودجەو هەندێ ئیمتیازى شەخسی بێ کە هەندێ نێوەندى دەسەڵات بەخەڵکە گوێڕایەڵەکانى خۆى دەبەخشێ، دیارە لەڕابردوشدا ئەم جۆرە هەوڵەى ئێستە دراوە کە ئەلتەرناتیفێکى پاشکۆو دەستەمۆ لەبەرامبەر زەحمەتکێشان دروستبکرێت بەڵام حزبی سیاسی زەرورەتێکى مێژوویی و بابەتى و خودى بە ئامانجى پێشکەوتنى کۆمەڵگا دروستیدەکات، دەسەڵات قوتى ناکاتەوە،
ئێمە هەرچەندە تائێستە بەڕەسمى لەو بڕیارەى دادگاى پێاچونەوە ئاگادار نەکراوینەتەوەو هەڵوێستى خۆمان لە بەرامبەریدا ڕانەگەیاندووە ، بەڵام لێرەدا بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و کادیرو پێشمەرگەو دۆست و لایەنگرە دڵسۆزو هەمیشە خۆڕاگرەکانى حزب دوپات دەکەینەوە کە وەک هەمیشە پێی ناسراوین لەسەر خەبات و تێکۆشان و هەڵوێستى سیاسی و سەربەخۆکانى خۆمان لەگۆڕەپانەکەدا بەردەوام دەبین و ئەم فشارو گەلەکۆمەکیەى ئیستاش بە بەشێک لە ململانێیەکى ناتەندروستى بارودۆخەکە لەبەرچاو دەگرین، ئێمە پێمان وایە لەکوردستان ئەگەر ئیمڕۆ یاسا سەروەر بوایە و دادگاکان وەک پێویست سەربەخۆو دەست کراوە بوان، ئەوا کوردستان نوقمى ئەو هەموو گەندەڵی و ناعەدالەتیە نەدەبوو، هەروەک ئەو هەموو بەهەدەردانى سامانى وڵات و پێشێلکارى یاساو مافى مرۆڤ و دەستدرێژى کردنە سەر ئازادى ماڵ و موڵکى گشتى و هاوڵاتیان بەردەوام نەدەبوو، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا باوەڕمان بەهێزە وە ئاسۆى گۆڕانکاریە نێوخۆو دەرەکیەکەش ڕوون دەبینین کە زوو یا درەنگ لەکوردستانیش یاسا سەروەردەبێ و هەموو یەک لەبەردەم یاسادا یەکسان دەبین و کەش و هەواى تەندروستیش نەک تەنها بۆ کارو هەڵسورانى حزبی ، بەڵکو بۆ هەموو بوارەکانى ترى ژیانى کوردەوارى دەرەخسێ و میلەتەکەمان ئەو بارودۆخە ناتەندروستەى ئێستە تێدەپەڕێنێت.
مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانى کوردستان
8/9/2010 /سلێمانى
|



سهرنجی خۆت دهربارهی ئهم بابهته بنووسه ، تکایه تهختهکلیلی ئینگلیزی بهکارمههێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا ههموو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنهوهیان ههبێت