نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س له دژی پرۆژه‌یاساکه‌ی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ڕژا‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان!
خۆپیشاندانی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ(الفرنسیة/أرشیف).
ئه‌مڕۆ( سێ شه‌مه) وه‌ک به‌ده‌نگه‌وه‌چونێکی بانگه‌وازی نه‌قابه کرێکاران و چه‌په‌کانی فه‌ره‌نسا، شه‌قامه‌کانی فه‌ره‌نسا ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی پرۆژه‌یاسای حکومه‌ت بۆ ده‌سکاریکردنی سیسته‌می خانه‌نشینی(که به‌ندێکی بریتی یه له به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 60 ساڵی یه‌وه بۆ 62 ساڵی) به‌خۆیه‌وه بینی(که هاوکات ئه‌مڕۆ وه‌زیری کار به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت له په‌رله‌مان ده‌یخسته ڕوو) .
هه‌روه‌ک نه‌قابه‌کان پێشبینی یان ده‌کرد، ئه‌مڕۆ له سه‌راسه‌ری فه‌ره‌نسادا نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س به‌شداری یان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا کرد و زۆربه‌ی بواره‌کانی گرته‌وه له‌وانه خوێندن و هاتوچۆ ، که هه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه‌وه هه‌ندێک جموجوڵیان نواندبوو.
له خۆپیساندانه‌که‌ی پاریس‌دا نه‌قابه‌کان به ئاڵای خۆیانه‌وه و هه‌ندێک له کرێکارانیش به جلی کاره‌کانیانه‌وه به‌شداریان کرد
ئه‌م به‌یانی یه په‌یامنێری جه‌زیره، له پاریس( عیاش دراجي) ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی وه‌ک شۆڕشێکی چه‌پ و کرێکاری گه‌وره ناو برد و پێی وابوو که حکومه‌ت ده‌خاته نێوان هه‌ردوو به‌رداشی په‌رله‌مان و خه‌ڵکی ناڕازی یه‌وه، که به‌پێی ڕاپرسی یه‌کی سنووردار له 70% ی خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به ڕاست ده‌زانن.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی سارکۆزی( سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا) تا ئێستا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه که هه‌ندێک ته‌نازولات بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، که به هیچ جۆریک له بنه‌ماکانی بڕیاره‌که پاشگه‌ز نابێته‌وه( که بریتی یه له گۆڕینی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 60 ه‌وه بۆ 62 ساڵی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی وه‌رگرتنی مه‌عاشی ته‌واو له‌لایه‌ن خانه‌نشین کراوانه‌وه، له 65 ه‌وه بۆ 67 ساڵی).
شایانی باسه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، چه‌په‌کان و نه‌قابه کریکاریه‌کان ناڕه‌زایه‌تیه‌کیان ڕێکخست، که زیاتر له دوو ملیۆن که‌س به‌شداری یان تێیدا کرد.
سه‌رچاوه‌کان:
ـ الجزیرة
ـ http://www.france24.com/en/20100907-strikes-unions-protest-government-pension-reform-sarkozy-france-woerth
ـ ڕادیۆ مۆنتیکارلۆ


07.09.2010




|



سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت