پێشبینی ده‌کرێت، 2ملییۆن فه‌ره‌نسی خۆپیشاندان بکه‌ن له دژی چاکسازی سیسته‌می خانه‌نشینی.
گه‌وره‌ترین نه‌قابه‌ی کرێکاری له فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند ،که پێشبینی ده‌کرێت له هاتنه سه‌رشه‌قامی 2ملیۆن که‌س له ڕۆژی 3شه‌ممه،بۆ خۆپیشاندان له دژی پرۆژه‌ی سه‌رۆک سارکۆزی بۆ چاکسازی له سیسته‌می خانه‌نشینی،له ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا ،نیشانده‌رێکی گرنگه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک سارکۆزی.
ڕابه‌رانی گه‌وره‌ترین نه‌قابه‌ی کریکاری گوتی،ئه‌وانه‌ی سه‌رله‌به‌یانی 3شه‌ممه قسه‌یان کرد،پێشبینی ده‌که‌ن که ئاستی به‌شداربوون له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی لانی که‌م یه‌کسان بێت به هه‌مان ئاست وژماره که له جاری پێشوو دژ به‌م چاکسازیه کراو گرنگترینیشیان بوو له دوا ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سارکۆزی.
له کاتێک له به‌ینی 800هه‌زار که‌س به پێی ئاماری پۆلیس و 2ملیۆن به پێی ئاماری نه‌قابه‌کان،خۆپیشاندانیان دژ به‌م پرۆژه چاکسازیه کرد له 24ی حوزه‌یران .
سه‌رۆکی " یه‌کێتی کرێکاری دیموکراتی فه‌ره‌نسی ( سی ئێف دی تی چاکسازی) فرانسوا شیریک" بۆ ڕادیۆی " ئاڕ تی ئێل" 3شه‌ممه پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد،که لانی که‌م له ئاستی جاری پێشوو ده‌بێت،به‌مانای گه‌وره‌تر له 24حوزه‌یران،گوتیشی که " لێمان دیاره فه‌رمانبه‌ران زۆر باش جوڵاون"،جه‌ختی کردوه که ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌م پرۆژه چاکسازیه‌ی که سارکۆزی به " ئه‌وله‌ویه‌تی پێویستی بێڕاده‌ی" داده‌نێ،ده‌قه‌که‌ی بریتیه له دواخستنی ته‌مه‌نی خانه‌نشین کردن له 60 ساڵه‌وه له ئیستاکه‌دا بۆ 62ساڵ له ساڵی 2018.ئه‌مه‌ش 3یه‌م ڕۆژی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه دژ به‌م پرۆژه‌یه،ئه‌مه‌ش هاوده‌مه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆودانیشتنهکان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا،له کاتێکدا چه‌پ له هه‌وڵی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه دایه،له کاتیکدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بریاری له‌سه‌ر بدات له به‌رواری تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبه‌ر.
وابڕیاره وه‌زیری کار( ئێریک فیرت) داکۆکی له‌م پرۆژه‌یه بکات له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیدا،و ڕوبه‌ڕووی (ته‌ریق بوونه‌وه‌ی) زۆر ده‌بێت،به‌هۆی تێوه‌گلانیه‌وه له دۆسیه‌ی به‌رانبه‌رکێی به‌رژه‌وه‌ندی که په‌یوه‌سته به ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌ره‌نسا ( لیلیان بیانکۆر) میراتگری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌به‌لاحی ( لۆریال) بۆ ده‌رمانی جوانکاری ژنان.
نهقابهکانیش دواخستنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه،وبه‌تایبه‌ت داواکارن بۆ ڕێکخستن وچاککردنی وه‌زعی فهنمانبهران له فه‌رمانه تاقه‌ت پرۆکێنهکاندا.3شه‌ممه نه‌قابه‌کان جه‌ختیان کرده‌وه له به‌رده‌وام بوونی بزوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ،ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌ت هیچ پاشه‌کشێیه‌ک پێشکه‌ش نه‌کات.برنار تیبۆ سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین نه‌قابه‌ی کرێکاری له فه‌ره‌نسا ( سی جی تی)" یه‌کێتی گشتی کریکاران" به ڕادویۆی "ئه‌وروپا 1" ی ڕاگه‌یاند " که بریار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی داهاتوومان ده‌ده‌ین" له داهاتوودا.
له سه‌رله‌به‌یانی 3شه‌مه‌وه ،مانگرتن خۆپیشاندان بۆته هۆی دروست کردنی زۆرێک له‌کۆسپ و ته‌گه‌ره له گواستنه‌وه له هه‌ریه‌ک له ( شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان وفرۆکهکان).بوه هۆی ڕێکردنی 2شه‌مه‌نده‌فه‌ری جۆری زۆر خێرا " تی جی فی" له کۆی 5شه‌مه‌نده‌فه‌ر.هه‌روه‌ها ،میترۆی پاریس ته‌گه‌ره‌ی تێکه‌وتبوو،به‌هه‌مان جۆر سه‌فه‌ره‌کانی "ئێر فرانس" بۆ هاتۆچۆی کورت ته‌گه‌ره‌یان تێکه‌وتوه.
شایانی باسه به پێی دوایین ڕاپۆرت له ئه‌مڕۆدا،450هه‌زارکه‌س تاوه‌کو ئێسته به‌شداری خۆپیشاندانیان کردوه.
هه‌وروه‌ها سارکۆزی نایه‌وێت له بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه،به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێک گۆڕانکاری تێدا بکات.
ئاراس ڕه‌شید
له سایتی ئیلاف وه‌رگیراوه.
GMT 12:12:00 2010 3شه‌ممه سپتامبر 7
|



سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت