ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
2.00
ده‌ستپێک | دۆسیه‌ تایبه‌ته‌کان | ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەگەریی | راگه‌یاندنی که‌مپینی پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان

راگه‌یاندنی که‌مپینی پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

له‌رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌که‌م که‌ من وه‌کو برای سه‌رده‌شت و وه‌کو که‌سێك که‌ به‌شێکی ژیانی خۆمم بۆ به‌رگری له‌ ئازادی سیاسی، ئازادی راده‌ربڕین و بیروڕا، دژی تیرۆرو سه‌رکوتی سیاسی ته‌رخانکردوه‌، وه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌‌وه‌ که‌ بڕوام وایه‌ سه‌رده‌شت نارازی له‌ نایه‌کسانی و قوربانیی ئازادی بوو، ...دروستکردنی په‌یکه‌رێك بۆ سه‌رده‌شت به‌ناوی (په‌یکه‌ری ئازادی)یه‌وه‌ له‌هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا که‌ لێی رفێنرا، واته‌ له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌یدا راده‌گه‌یه‌نم.

خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
لایه‌نه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ڕۆژنامه‌نووسان و روناکبیریه‌کان!
جه‌ماوه‌ری نارازی و به‌ده‌نگهاتوو له‌ تیرۆر!
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌کاره‌ساتی تیرۆری سه‌رده‌شت دا له‌گه‌ڵماندا بوون و به‌ بوونی ئێوه‌ش ئێمه‌ توانیمان‌ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ ته‌حه‌مول بکه‌ین!

له‌رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌که‌م که‌ من وه‌کو برای سه‌رده‌شت و وه‌کو که‌سێك که‌ به‌شێکی ژیانی خۆمم بۆ به‌رگری له‌ ئازادی سیاسی، ئازادی راده‌ربڕین و بیروڕا، دژی تیرۆرو سه‌رکوتی سیاسی ته‌رخانکردوه‌، وه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌‌وه‌ که‌ بڕوام وایه‌ سه‌رده‌شت نارازی له‌ نایه‌کسانی و قوربانیی ئازادی بوو، بزوتنه‌وه‌یه‌کیش که‌ به‌دوای تیرۆره‌که‌یدا شاره‌کانی کوردستانی خرۆشاند و تا ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش کشا، بۆ به‌رگری له‌ ئازادی و له‌پێناو ئازادیدابوو،‌ دروستکردنی په‌یکه‌رێك بۆ سه‌رده‌شت به‌ناوی (په‌یکه‌ری ئازادی)یه‌وه‌ له‌هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا که‌ لێی رفێنرا، واته‌ له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌یدا راده‌گه‌یه‌نم.

هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پرۆژه‌ی‌ له‌چاپدانی کتێبی "سه‌رده‌شت عوسمان" له‌به‌ر ده‌ستدایه‌. سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کان ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ له‌چاپدانی ته‌واوی نوسراو و بابه‌ته‌کانی "سه‌رده‌شت". له‌ چوارچێوه‌ی کتێبێکدا. کتێبه‌که‌ ته‌واوی ئه‌و وتار و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و مه‌راسیمه‌کانی له‌ دژی ڕفاندن و تیرۆری "سه‌رده‌شت " نوسراون و به‌ڕێخرابوون له‌ خۆ ده‌گرێت . ئه‌و کاره‌شمان به‌ ئامانجی درێژه‌دانی هه‌موو هه‌وڵدان و کاره‌کانی تاکو ئێستا له‌ ڕاستای وه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆر و ئاشکراکردن و دادگاییکردنی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شتدایه‌.

له‌م ئه‌رکه‌مدا پێویستم به‌ هاوکاری ئێوه‌ هه‌موو دڵسۆزانی ئازادی و سه‌رده‌شت هه‌یه‌. هه‌ر له‌ په‌یکه‌رتاشه‌وه‌ که‌ بتوانێ په‌یکه‌رێکی شایسته‌ به‌ په‌یام و گیانی سه‌رده‌شت دروست بکات تا به‌ کۆمه‌کی مالی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و هه‌روه‌ها که‌سانێکی شاره‌زا له‌باری یاساییه‌وه‌ که‌ بتوانین ره‌زامه‌ندی لایه‌نی به‌رپرس بۆ دانانی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ له‌ شوێنی ناوبراودا به‌ده‌ست بێنین.

هه‌رلێره‌وه‌ بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و که‌سو لایه‌ن و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌م کاره‌دا ده‌یانه‌وێ هاوکار و پشتیوانم بن به‌شێوه‌ی راگه‌یاندن و یان له‌رێگای په‌یوه‌ندیکردنه‌وه‌ له‌شێوازی کۆمه‌ك وهاوکاریه‌کانیان ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌. له‌گه‌ڵ هاوکارانێک که‌ په‌یوه‌ست ئه‌بن به‌م که‌مپینه‌، له‌ نزیکترین کات ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئه‌درێسی پێویست بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی حساب بانکیه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی کۆمه‌کێ مالی ده‌که‌ن.‌ ئێمه‌ ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ داهاتودا له‌گه‌ڵ ناوی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌و که‌مپین و پرۆژه‌یه‌دا به‌شداریان کردوه‌.

هاوکاریتان جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه‌. هاوکات هه‌ر سه‌رنج و پێشنێاریکیشتان هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی په‌یکه‌ره‌که‌ و کتابه‌که‌ پێشوازی لێ ئه‌که‌ین

به‌کر عوسمان ( ئارام عه‌لی)
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
Sardashtosman87@gmail.com
27-05-2010
 

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (2 نێردراو):

Iman Btani on 09/06/2010 00:07:57
avatar
min zorm pê cwane bîrkey em peykere, taku stemî wa dwbare nebêt û herweha le bîrman nechêt, hîwadarm peykereke be shêweyek drust bkrêt ke serchem shehîdekanî pênwsî dway raperîn bgrêt, le yekem sheîdî ke Ceafer Akrey ye dest pê bkat û ta ku degat be Serdesht, ke hîwadarîn dwahemî shehîdî pênus bêt. Serberzî bo azadyxwazan , sershorî bo diktator û kaselêsekanyan .
Rêz û Drod ji bo canê tev cangoryên peyva biwêr
شـــالــیــار كوردۆ ــ فینـــلــەنــدا on 17/07/2010 19:13:35
avatar
نەفرەت لە تێرۆركەرانی رۆژنامەنوسان، بژی وتوێژی پێنوسەكان.

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6