ده‌رباره‌ی ئێمه
ده‌روازه!
ده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌هلی و نا حکومییه. بۆ کاری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری مۆدێرن و پێشکه‌وتوخواز و ئینسانی. ده‌زگای هاوپشتی، ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن، هه‌واڵ، ڕۆشنبیری و سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه. ئامانجی بڕه‌ودان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاو جه‌ده‌لی فکری و سیاسی ده‌رباره‌ی مه‌سائلی جۆراوجۆر وه‌ک : مه‌سه‌له‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری، مه‌سه‌له‌ی میللی، مافی مرۆڤ، مافه‌کانی مناڵان و لاوان، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و عه‌لمانیه‌ت، خوێندن و په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن، دیارده‌ی کۆچ و په‌نابه‌ری و ئازادی سیاسی.
ده‌زگای هاوپشتی، هه‌وڵێكه بۆ دامه‌زراندنی پایه‌كانی راگه‌یاندنی ئازاد، ده‌روازیه‌کی کراوه‌یه له بێدهروازهییدا، ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌ده‌نگ بێبه‌شکراون. ئامێزیكی گه‌رم و پڕلههانایه بۆ خه‌مه سڕکراوه‌کان و خواست و ئاواته خامۆشکراوه‌کان. خاوه‌نی پرسیاری خه‌ڵکه، ده‌نگی کپ نه‌کراوی ڕه‌خنه‌یه، هیچ حه‌رامکراوێک و تابۆیه‌ک، سنوور بۆ ڕه‌خنه‌کانی دانانێت. هیچ بیروبۆچونێکی لا موقه‌ده‌س نیه، دیفاع له ئازادی و خۆشگوزه‌رانی ئینسان به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت.
هه‌واڵ و رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌و به دوور له سانسۆر به گوێ‌گران و خوێنه‌ران راده‌گه‌یه‌نێت و سه‌كۆیه‌كه بۆ ده‌نگ و بیروڕا جیاوازه‌كان. هه‌وێنی به‌رنامه زیندووه‌کانی ڕادیۆی هاوپشتی و خه‌ڵک و مه‌سه‌له سه‌ره‌کی و گرنگرکانی ژیانی خه‌لکه.
ده‌زگای هاوپشتی، پرۆژه و دامه‌زراوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیه كه له ئاینده‌دا پرۆژه‌ی گه‌وره‌تری به‌دوادا دێت.
ئێمه له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتیدا کار ئه‌که‌ین له پێناوی:
· ده‌نگی مۆدێرن و عه‌لمانی و یه‌کسانیخوازییه، له‌به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی و ئایین و ڕاسیزم و هه‌ڵاواردنی ئینسانه‌کان.
· جیایی دین له ده‌وڵه‌ت.
· یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو.
· کارکردن بۆ نه‌هێشتنی سزای له سێداره‌دان، وه‌ک سزایه‌کی دژی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ژیان.
· کارکردن بۆ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن و ئینسانی.
· به‌رگری بێ به‌ندومه‌رج له ئینسان و مافه‌کانی مرۆڤ و گێرانه‌وه‌ی ئیراده بۆ ئینسان له هاوپشتیدا ئه‌سڵه.
· به‌رگری کردن له بنه‌ما و كۆڵهگهکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافه مه‌ده‌نییه‌کان و مافه‌کانی تاک به ئه‌رکی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌زانێ.
· به‌رگری کردن له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێکه له سه‌نگه‌ره‌کانی هاوپشتی.
· ئازادی بیروڕادهربرین و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ئیراده‌ی ئازاد له هاوپشتیدا ئه‌سڵ و بنه‌ره‌تییه.
· سه‌رکوت، پێشێلکاری به ژیان و مافه‌کانی خه‌ڵک و، توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ئینسان، دوژمنی راسته‌وخۆی هاوپشتییه.
· له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، کێشه‌کانی ژنان، مناڵان، گه‌نجان و ...تاد. مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌کانی کاری هه‌میشه‌یی هاوپشتییه.
په‌یامی هاوپشتی
· هاوپشتی، بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی سیاسی و ڕۆشنبیری گشتییه. هه‌وڵ ئه‌دات سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ، سیاسی، ئابووری، زانستی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. بۆ خوێنه‌رانی کوردزمان.
· هاوپشتی، بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئازاده،لایه‌نگره له ئازادی و یه‌کسانی، لایه‌نگره له راستی و فه‌رهه‌نگی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخوازانه. به‌ڵام ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه به ڕووی بیروبۆچونه جیاوازه‌کان.
· هاوپشتی، هه‌وڵ ئه‌دات فراوانترین بوار و رووبه‌ر بۆ ده‌ربرینی ئازادانه‌ی بیروبۆچونه‌کان فه‌راهه‌م بکات. هاوپشتی، هه‌وڵ ئه‌دات ئاوێنه‌ی بیروبۆچونه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌که‌کانیش، سه‌باره‌ت به کێشه گرنگه‌کانی جیهانی ئه‌مرۆ و ناوچه‌که و کێشه‌کانی کۆمه‌لگای کوردستان به تایبه‌تی بخاته‌ڕوو.
· هاوپشتی، نووسین، ووتاری جۆراوجۆر، ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کانی کوردستان، هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه، بابه‌تی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، زانستی و فه‌رهه‌نگی و....بڵاوده‌کاته‌وه و ڕۆژانه ئاپده‌یت ئه‌کرێته‌وه.
· هاوپشتی، تریبونێکی ئازاده بۆ په‌خشکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان، لاوان و سه‌رجه‌م خه‌لکی کوردستان له پێناو دونیایه‌کی باشتر و ژیانێکی باشتر.
· هاوپشتی، تریبونێکی ئازادانه‌ی بێ سنوره بۆ ڕه‌خنه‌ی سیاسی، به‌ڵام هیچ چه‌شنه تهشهیرێکی ناسیاسىیانه و بێ به‌ڵگه له دژی تاک و گروپ جێگه‌ی نابێته‌وه. حورمه‌تی تاک له لایه‌ن هاوپشتی به ته‌واوی ده‌پارێزرێت.
· ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵپهڕهكهو بابهتهكان به كاردێن، ته‌نیا مانای هونه‌رییان هه‌یه نه‌ك مانای سیاسی.
· دژی سانسۆرین ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیازه‌كانتان بۆ لایه‌ن و حیزب و ڕێكخراوه‌كان به زمانی شارستانیانه‌و بنیاتنه‌ر بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بێت، نه‌ك ببین به گۆڕه‌پانی ململانێی نابه‌جێ.
· هاوپشتی، ده‌رگای واڵایه بۆ هه‌موو سهرنجو ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان. به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له به‌شداری‌و هاوكاریه‌كانتان ده‌كات.
· هاوپشتی، هه‌وڵ ئه‌دات ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و باوه‌ڕپێكراو بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌سه‌ر كوردستان بهتایبهتیو عێراق‌و جیهان به‌گشتی، كه‌ناڵێكه بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناڵێكیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن.
· سوود وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی هاوپشتی، ئازادانه‌یه بۆ هه‌ر که‌س و بڵاوکراوه و ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن. به مه‌رجێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێت.
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کان
· هه‌ر نووسه‌رێک خۆی به‌رپرسی نووسراوهکهیهتی، هاوپشتی به‌رپرسی ناوه‌رۆکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی هیچ نووسراوێک نییه.
· هه‌ر بابه‌ت و نووسراوێک پێویسته به ئیمزا و ناوی ( دووانی ) خاوه‌نه‌که‌ی بڵاوبێته‌وه، ئه‌گه‌ر وێنه و ئه‌درێس ئیمایلی له‌گه‌ڵدابێت باشتره.
· هه‌ر که‌سێک وتار، هه‌واڵ و بابه‌تمان بۆ ده‌نێرێت تکامان وایه به فایلی Word )( و فۆنته‌کانی UNICODE ) بینووسن . له PDF کردنی فایل ڕزگارمان ده‌بێت که قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره و قورسی هه‌یه، بۆ سه‌ر نێت هه‌م قورسه و هه‌م جوانیش نیه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا زۆر جار جیاوازی (version) ه‌کان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ که‌س گرفتی خوێندنه‌وه‌ی فایله PDF کراوه‌کانیان بۆ بێته پێش.
· تکایه به هیچ جۆرێک وێنه مه‌خه‌نه فایلی WORD ، به‌ڵکو وێنه‌کان به جیا بنێرن و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که یان هه‌واڵه‌که هاوپێچی ئیمهیهڵهکانتانی بکه‌ن یان به جیا بینێرن و لێی بنووسن هی کام بابه‌ت یان هه‌واڵه‌یه.
· داوا له هه‌موو نووسه‌رانی به‌رێز ده‌که‌ین، بابه‌ته‌کانتان له‌باری ڕێنووسه‌وه ڕێکخه‌ن. ئه‌گینا له‌به‌ر نه‌بوونی کات ئێمه ناچارین بابه‌ته‌کان به‌و شێوه‌ی به هاوپشتی ده‌گه‌ن " به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی ڕێنووسه‌وه ڕێک بکرێن "، وه‌کوو خۆیان بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
· ئێمه هاوكاری هونه‌رمه‌ندان و داهێنه‌ره كورده‌كان ده‌كه‌ین به كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری ئه‌لێكترۆنی.
- فەتوا فەوریەکەی نەوزادەکەی پارتی بۆ لەسێدارەدنی بکوژەکەی رێباز؟!
- ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ کوردستان و جگه له ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه هیچی دیکه‌م ناوێت
- ئێوارەیەک بۆ خۆشەویستی
- کاریکاتێری هونەرمەند سەردار عەبدوڵا
- ئەخلاق‌و بەهای سەرمایە سوودە نەك ژیانی مرۆڤ!
- بۆچی دروستکردنی گروپه لۆکاڵیه‌کان زه‌رورییه؟
- لە وەلام بە نامەی هاورێ رەزا کەمانگەردا
- گه‌شتێك به‌ناو جیهانی چه‌پی فیرقه‌ییدا
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- خه‌یاڵه وورده‌کانی مه‌ستێک
- بەهاری عەرەبی بوو بە یەک ساڵ
- مردنی کۆرپه ساواکه له چه‌مچه‌ماڵ له نێو موزایه‌ده‌ی میدیای باڵی بۆرژوازی کوردا!
- نامەیەک لە دایک و باوکی (نێرگس)ەوە بۆ سەرۆکە میهرەبانەکانمان
- خێزانێکی ئه‌فغانی له که‌نه‌دا، به‌هۆی کوشتنی 3کچ ودایکیان له‌ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف 25ساڵ زیندانی ده‌کرێن.
- بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٢
- هێشتا تارمایی 17 شوبات لەئاسمانی کوردستاندا لەگەڕدایە!
- نه‌وال سه‌عداوی، ڕیسه‌که‌ی ده‌بێ بکاته‌وه به‌خووری!
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌رمان له‌كوێدایه؟
- ئه‌و جه‌یشه له‌ڕێكخراوه‌كان كامانه‌ن؟
- چەند سەرنجێک دەربارەی ئاماری ساڵی2011ی بەدواداچونی توندوو تیژی دژ بە ئافرەتان لە کوردستان
