وڵات و غوربه‌ت و خۆشه‌ویستی
وڵات و غوربه‌ت و خۆشه‌ویستی
باوکی دوین
ئه‌مرۆ به‌ته‌نیا
له گه‌ل گڕی تاقه مۆمێک
یادی..... کاتی
له یه‌ک بڕانمان ده‌که‌مه‌وه
تۆ له یادی خۆشه‌ویستی و
منیش به گڕی تیشکی خه‌م
ئه‌توێمه‌وه
هه‌موو ته‌مه‌ن
چاوه‌ڕوانی هه‌لێک بوو
هه‌ر نه‌هات
له دوو دڵی و په‌شیمانی
هاواری نائومێدیم
ده‌خۆمه‌وه
هانا بۆ باڵنده یاخیه‌کانی
دوره وڵات ئه‌به‌م
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر جاده‌کانی
وڵاتی بێگانه
به‌رماڵی پاڕانه‌وه
ڕائه‌خه‌ن
له گه‌ڵ ڕه‌نگه‌کانی
په‌لکه زێڕینه‌ی پاش باران
سه‌ما ده‌که‌ن
بۆ ڕه‌هه‌ندی زمانێکی بێگانه
په نا ده‌به‌ن
دڕکی سوێری تاو باران
له نزامه هاته به‌ر
هه‌ر نه‌هاتی
په‌شیمانیم
له گه‌ڵ کزه‌ی بای به‌یاندا
به‌ڕێ ده‌که‌م
گوناهت مه‌پارێزه
من ته‌نها دڵێک شک ئه‌به‌م
ته‌مه‌ن بوو به..... ژماره‌ی وه‌رز
گۆرانییه‌کانم بۆ تۆ بوو
کاتێک باران
له قوڵایی ئاسمانه‌وه
ده‌باری
ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نم
له چاوی چاوه‌ڕوانیدا
بوو به نزا‌و پاڕانه‌وه
کاتێک یادی ڕابردووی ڕوداوه‌کان
ده‌که‌مه‌وه
چۆن چه‌رخی غوربه‌ت
هه‌ڵی گرتین و
به‌ره‌و که‌ناری ڕوبار
کشاینه‌وه
له سه‌ر گه‌ڵای دره‌خته‌کان
رۆژی ژوانمان هه‌ڵکۆڵی
تۆ دوو ووشه‌ت درکاند
باسی ڕۆژانی ڕابردوی
ئه‌وته‌وه
تۆ له شه‌پۆلی ده‌ریای خه‌ون و
منیش ناخی خه‌می خۆم
ده‌خۆمه‌وه
نوسراوێکم...!
له‌ده‌رگای چاوه‌ڕوانیدا
کورسی و ته‌خته شکاوه‌که‌م
ئازاری ڕۆح ده‌پارێزن
ساڵێکی تر… چڕۆی به‌هار
دیاری ده‌کات
من به خه‌مت
ئه‌تلێمه‌وه
|



سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت