ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0
ده‌ستپێک | گشتی | بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان وحزب ورێکخراو لایەنە سیاسیەکان

بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان وحزب ورێکخراو لایەنە سیاسیەکان

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

 دوای ئەوەی دۆێنی ئێوارە 6-9-2010 کۆماندۆکانی (G4S ) ڕوودەکەنە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا،بەشێوازێکی نامرۆڤانە زیاتر لە 60 پەنابەری کوردی عێراقی لە زیندان دەردێنن و بەزۆرە ملێ سوار پاسیان دەکەن و لە فرۆکەخانەی لوتنەوە بەرو فرۆکەخانەی بەغدا دیپۆرتیان دەکەنەوە. دوای گەیشتنیان بە فرۆکەخانەی   بەغدای نێو دەوڵەتی، پەنابەرەکان یەکگرتوانە بەمەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەزۆر ناردنەوەیان دانابەزن و داوای نۆێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکەن تا ناڕەزایەتی خۆیانیان پێبگەیەنن، بەڵام لە وەڵامدا کۆماندۆ کانی حکومەتی بەریتانیا داوا  لەهێزەکانی پۆلیسی عێراقی دەکەن کە بێنە هاوکاریان بەزۆر پەنابەرەکان لە فرۆکە دابگرنە خوارەوە ! بەو شێوەیە کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیاو هێزەکانی پۆلیسی عێراقی  پێکەوە بە دارو لێدان دەکەونە وێزەی پەنابەران و ناچاریان دەکەن  لە فرۆکەکەو دابەزنە خوارەوە. بەوەشەوە ناوەستن لەناو فرۆکەخانەدا  ژمارەیەک پەنابەر بریندار دەکەن.
ئەمە یەکەمین وەجبەی بەزۆر نێردراوی پەنابەران نیین کە بۆ فرۆکەخانەی بەغدا ڕەوانە دەکرێنەوە بەڵکو لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی حکومەتی عێراقی لەگەڵ ولاتانی ئەوروپادا بەدەیان پەنابەری کوردو عێراقی لە ولاتەکانی سویدو نەرویجو دانیمارکو بەریتانیا وە بە زۆرە ملێ لەماوەی ڕابردوودا دیپۆرتی بەغدا کراونەتەوە لەگەڵ زیندانی و زەختو زۆر و ناڕەحەتیو ئیهانەوە سوکایەتی بەرەو ڕووکراونەتەوە . وەرگرتنەوەی پەنابەرانی بەزۆر دیپۆرتکراو و و لیدانو سوکایەتی پێکردنیان لە کاتێکدایە کە ئێوە لە چەند  هەفتەی رابردوودا واژوی خۆتان کرد بۆ داکۆیکردن لەمافەکانی پەنابەران وداوای هەڵویستی بەکردەوەتانکرد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک هەر ئەمانە بەڵکو کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و رێکخراوی عفوی دووەلی و رێکخراوە پەنابەری وئینسانیەکان لە ئاستی دنیادا نیگەرانیو داکۆکیان لە مافەکانی پەنابەران ڕاگەیاند،  بەڵام  بە داخەوە  بە پێچەوانەی خواستی ئێوەو ئێمە هەموو هەڵسوراوان و بەرگریکاران لە مافەکانی پەنابەران، خۆیان لە گیلی داوە و بێدەنگیان لێکرد.نەک هەر ئەمە بەڵکو تۆپەکەیان هەڵداوەتە بەر قاچی حکومەتی ناوەندیەوە ! ئەوانیش  بێدەربەستانە سود لە وەرگرتنەوەی پەنابەرانی کورد دەکەن بۆ بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانی خۆیان لەگەڵ  وڵاتانی ئەوروپا حکومەتی بەریتانیا تا ڕووکاری دزیوی حکومەتەکەیان بە دیموکراسی لای دەوڵەتانی ڕۆژ ئاوا  نیشان بدەن .
 
پەنابەرانی کورد هاوڵاتی مەدەنیین کە بۆ دەربازکردنی ژیانیان پەنایان بۆ وڵاتانی ئەوروپاو بەریتانیا هێناوە. تاونبار و مجرم نین تا بەشێوازی بەعس ئاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ. لێدان و  سوکایەتی پێکردن وپێشێلکردنی شەخسێتو ئێرادەی ئازادانەی ئەو پەنابەرانە تەنها لە فەرهەنگ و ئەجندەی ڕاست وکۆنەپەرستاندا جێگای دەبێتەوە و ئەوانن کە ڕێزو حورمەتی ئینسانی پایەماڵ دەکەن. بەم کردەوەیەیان بانگەشەکانیان بۆ دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ مایە پوچ دەردەخەن.
ئێمە وێرای ئەوەی ئەم هەڵویستەی حکومەتە میلیشیایەکی مالیکی و حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر بە پەنابەران  بە تووندی ئیدانە دەکەین، هاوکات لەم مامەڵە نا شارستانیو نائینسانیانە لەگەڵ هاوڵاتیانی کوردستاندا  ئەنجامدراوە،  خۆشنابین. هاوکات پەنابەران و سەرجەم کەسوکاریان دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێگا کارساز دەگرینە بەر بۆ شکستکێشانی ئەم پلانو تاونکاریە بەرامبەر پەنابەرانی کوردو بەردەوام دەبین تا  دوا بزماری خۆمان لە تابوتی ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیانە دەچەقێنین.
بەرێزان!
هاوڵاتیانی کوردستانی لەدەرەوە لە هەموو کات زیاتر پشتیوانی و هاوکاری ئێوە دەخوازن. داواتان لێدەکەین بۆ جێبەێکردنی ئەم داواکاریانە لە گەڵماندا پشتیوان و هاوبەشبن تا بەڵای دیپۆرت لەکۆڵ بکەینەوە سنورێک بۆ ئەو مامەڵەو ئیهانەتو سوکایەتی پێکردنە دابنێن  کە بە رامبەر  بە هاوڵاتیانی کوردستان بەرێوە دەبرێت.داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت فشار بخاتە سەر حکومەتی ناوەندی بۆ وەڵامدانەوە دەستبەجێ ئەم داواکاریانە :
1.  ئەو پۆلیس و ئاسایشانەی فرۆکەخانەی بەغدا هەستاون بە لێدان و توندو تیژی وتەشهیرو سوکایەتی  بەرامبەر بە پەنابەرانی دیپۆرتکراوە  بدرێنە دادگاو سزا بدرێن. کاربەدەستان بەرپرسیارانی حکومەت بە ڕەسمی داوای لیبوردن لە پەنابەرانو کەسوکاریان بکەن.
2. پاراستنی سەلامەتی گیانو ژیانی ئەو پەنابەرانە لە ئەستۆی حکومەتی ناوەندیدایە تا ئەو کاتەی دەگەیەنرێنە شۆێنێکی سەلامەت بە تەنسیق لەگەڵ پەنابەرانی دیپۆرتکراودا.
3. حکومەتی ناوەندی بەهیچ شێوەیەک هاوڵاتیانی کوردستان بەزۆر نێراوە لە فرۆکەخانەی بەغدا وەرنەگرێتەوە.دەستهەڵگرن لە هەر ئاسنکاری و هاوکاریەک بۆ پرۆسەی ناردنەوەی پەنابەران.
4. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەوری وەڵامی ئەو یاداشتە بداتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا  لەلایەن زیاتر لە 500 نووسەرو ڕۆژنامەنووسو ڕۆناکبیرو حزبو رێکخراولایەن وکەسایەتی ئاڕاستەیانکراوە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لایەن و نۆینەرو و بەرپرسی خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران دەستی هەر هەوڵێکی جدی دەگوشێت بە ئاڕاستەی ژیانێکی ئاسودەو خۆشگوزەران بۆ هاوڵاتیانی کوردستانی لە دەرەوە.

دەشتی جەمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
7-9-2010
_____________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT:00447856032991Or 0041313021966-0788532004  www.csdiraq.com www.federationifir.com   ifir@hotmail.co.uk

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6