ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0
ده‌ستپێک | گشتی | " ئیسلامى سیاسى " لەنێوان زەمینەو هەڵپەى گرتنە دەستى دەسەڵات لەکوردستان

" ئیسلامى سیاسى " لەنێوان زەمینەو هەڵپەى گرتنە دەستى دەسەڵات لەکوردستان

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

  حەمەرەش ئەحمەد

جوڵانەوەى ئیسلامى سیاسى بەهەموو رەوت و تەوژمە جیاوازیەکانیەوە ریشەیەکى قوڵیان لەناو خەڵکى کوردستاندا نییە ،ئەمەش بۆئەوە دەگەرێتەوە کەخەڵکى کوردستان مێژوویەکى دورو درێژە چەوسانەوەى نەتەوەى لەسەربووە کەنکۆڵى لەبون و مانى کراوە واتائاراستەى خەباتى گەلى کورد لەپێناوپاراستنى شوناسنامەى نەتەوەى بووە نەک دین ،گەلى کورد زۆرینەى موسڵمانە لەهیچ دەورو قۆناغێکدا رێگاى خواپەرستى لێنە گیراوە ، خواپەرستى ودینداریش پەیوەندییەکى روحى و دەرونى نێوان تاک و خوداى خۆیەتى بۆیە دەکرێت بڵێین گروپ و رێکخراوە ئیسلامیەکانى کوردستان ئەوپەرى دوورن لەهەست و سۆزوخۆشەویتى خەڵک بۆخودا چونکە خۆشەویستى هەرتاکێک بۆخودا بەناوسیاسەت دا ناروات وتەنهاپەیوە ستیەکى پەنهانییە کەلەسەر راددەى خواپەرستى کەسە کەوەستاوە، واتا لێرەوە تێدەگەین رەوتە ئیسلامیەکان ئامانجێکى سیاسى رونى دیارى کراویان هەیە کە     رتوش و ئاوێتە  کراوە بەدینى گشتى موسڵمانان ، لەبۆنەئاینیەکاندا دەبینین چۆن لایەن سیاسیە ئیسلامیەکان فرسەت دێنن و خۆیان بەخاوەنى هەستى ئیسلام گەرایى ناو ناخى هەرتاکێک دەزانن و دەیان هەوێت لەو بوارەدا پێشەنگ بن ئەوە لەکاتێکدا ئەوان تەنهادەتوانن کارى گەرى حزبى وسیاسى و دنیان لەسەرئەندامەکانى خۆیان هەبێت، بەدیدى من تێروانین و هەنگاوەکانى ئەو قۆناغەى ئێستا ئیسلامیەکان لەکوردستان پێیدا گوزەردەکەن ناواقیعییە چوونکە رەوشى هەمەلایەنەى کوردستان ئاڵوگۆرى ریشەى بەسەرداهاتووە وبەرزبوونەوەى ئاستى وشیارى خەڵک بەرونى دەرکى پێدەکرێت وجۆرێک لەئازادى رەخساوە کەهەرتاکێک دەتوانێت مومارەسەى بۆچوونەکانى خۆى بکات ، گەربەچاوى سەرنجەوە بروانین دەبینین ئیسلامى سیاسى لەکوردستان ئەوەندەى ستراتیژێکى کۆمەڵایەتى وئەخلاقى دیارى کراویان هەیە ئەوەندە بەئاشکرا ستراتیژێکى دیارى کراوى سیاسیان نییە یان ئەوەندەى وتارە کۆمەڵایەتیەکەى خۆیان بڵاو دەکەنەوە ئەوەندە بەئاشکراقسەلەسەرئامانجى پرۆژە سیاسیەکەیان ناکەن، یان لەزۆروتارونوسیندا دەڵێن چەندە گەشەى دیموکراسى و سیکۆلاریزم پێشبکەوێت ئەوەندە تەوژمى ئیسلامى سیاسى پێشدەکەوێت وپەل دەهاوێژێت لەراستیدا ئەوبۆچوونە رێک پێچەوانەکەى راستە بەڵکو چەندە کۆمەڵگا بەمەدەنى بکرێت  سیستەمى سیاسى سیکۆلاریزم بێت ئەوەندە تەوژمى بیرى ئیسلامى سیاسى  سست و مت دەبێت وناتوانێت گەشەبکات، چونکە ئیسلامى سیاسى  ناتوانێت لەبەرێوەبردنى کۆمەڵگا پشت بە دیموکراسى یان لیبراڵى ببەستێ بەپێى ئەزموونى حاکمیەتى ئیسلامى سیاسى لەدونیادا سیستەمى دەسەڵات بریتییە لەرێکخستنى ژیانى کۆمەڵایەتى وسیاسى تاک نەک رێکخستنێکى تاک بەخوداوەچونکە پەیوەندى تاک بەخوداوە پەیوەندییە کى روحیی وناوەکییە کەهیچ هێزێکى سیاسى ناتوانێت کۆنترۆڵى بکات. بەئاشکرا هەڵپەى گروپەئیسلامیەکانى کوردستان بۆگرتنە دەستى دەسەڵات دەرکى پێدەکرێت وەک ئەوەى بینیمان رێکخراوە ئیسلامیەکانى کوردستان بێ لەبەرچاوگرتنى سترایژى نەتەوەى و رەوشى سیاسى هەرێمى و ناوخۆى هەررۆژەى پەنابۆجۆرەشێوازێک دەبەن رۆژێک ئۆپۆزسۆنى سەرسەختى حکومەتى هەرێم و رۆژێک هاوپەیمانى پلەیەک هیچ کەس ناتوانێت گازندەى ئەوە بکات ئیسلامیەکان ئۆپۆزسیۆن بن بەڵکو ئەمەکارێکى پیرۆز و بەجێیە لەهەروڵاتێکیش ئۆپۆزسیۆن نەبێت ماناى وایە دیموکراسى  بوونى نییە بەڵام گرنگە ئۆپۆزسیۆن هەڵقوڵاوى ناخى ئازارەکانى خەڵک وململانێى باشکردنى ژیانى سیاسى و کۆمەڵایەتى بێت  لەگەڵ دەسەڵات، نەک بەپێى بەرژەوەندى دەرەکى وهاوکێشەى کاتى  ناوچەکە هەڵسوکەت بکرێت ، بۆیە زەمینەى گرتنە دەستى دەسەڵات بۆئیسلامیەکان سەخت و دوورە ، 


 

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6