ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0
ده‌ستپێک | گشتی | سەروەری "یاسا" یا سەرداری پارتی ؟

سەروەری "یاسا" یا سەرداری پارتی ؟

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا پارتی دیموکراتی کوردستان بەتۆمەتی ناوزڕاندن، سێ داوای جیاوازی دژ بە ڕۆژنامەی ڕۆژنامەو ئاوێنەو هاوڵاتی تۆمارکردوە کەتێیدا داوای یەک ملیارو نیو دینار کراوە. واتە بۆ هەر داوایەک بڕی 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی دیاری کراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەمانگی ڕابردو، لەهەنگاوێکی هاوشێوەیتردا سکتێری ئەم پارتە بەهەمان تۆمەت داوایەکی تری دژ بەخاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەرو نوسەرێکی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە تۆمارکرد و داوای یەک ملیارد دۆلاری ئەمەریکی کرا وەک قەرەبووی(( ئەو زیانە )).
لەوەیگەڕین کە پێشوەخت دیاری کردنی ئەو بڕ دراوە، چ ماناو مغزاو ئاراستەو هێمایەکی لە پشتەوەیەو چەندە دەتوانرێت لە سیاقی کام یاسادا پاساوی بۆ بهێنرێتەوە. دەکرێت بەبێ هیچ لێکۆڵینەوە بەدواچوونێک و بەبێ ئەوەی کە پێمان وابێت ئەم داواکاریە خەیاڵیە ئاخۆ چ یاریکردنێک بێت بە ژمارەکان لەو هەقیقەتە تاڵە ڕابمێنین کە ئاخۆ چ سەرمایەیەک کە لەدەستی سەرانی ئەم حزبەدابێت، وا سزای چەند نووسەرو خاوەن ئیمتیازێک بە یەکەی ملیارد دۆلار دەخەملێنێت. ئەگەر ئەم بڕە پارەیە لەگەڵ کۆی بوجەی سالانەی کومەڵگای کوردستاندا بەراورد بکەین کە بۆ زیاتر لە 5 ملیون ئینسانە تەرخانکراوە، ئەوکاتە زیادتر لەهەرشتێک لەو کاریکاتیرە دەچێ کە لەباتی پێکەنین موی بەدەنی هەموومان ڕاست دەکاتەوەو ئەوکاتە تووڕەیەک دەمانتاسێنێت ئەگەر نەیتاسینین. 
مەترسیەکە کامەیە ؟ ئاوڕدانەوە لە سنووری مەترسیەکانی  ئەم هەنگاوەی پارتی، بەبڕوای من لەو بازنەیەدا پۆلێن ناکرێت کە ئاخۆ هەر کام لەم بلاوکراوانە چ پێشێلکارو سنووری کام یاساو ڕێسایان شکاندوە، بەقەد ئەوەی کە پەیامە نهێنیەکەی ئەم هەنگاوە لە هەناوی ئەو ترسەیی پارتیدا بخوێنرێتەوە کە لەم قۆناغەدا ڕاشکاوانەتر لەهەر کاتێک بووتە هەوێنی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر سەرجەم ماف وئازادیەکانی خەلکی کوردستان ولێدانی زەنگی گەڕانەوەی استبدا ئەم جارەیان پاش نزیک بە دوو دەیە ئیتر ئەم دەسەلاتە تەحەمولی ڕەخنەو نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان ناکەن وئامادەنین کە ڕەخنە لە حزب و دەسەلاتێک بگیرێت کە خۆی بە باوکی شەرعی هەموو سەروەت وسامانی ئەم کۆمەڵگایەو هەموو سەروەری و قوربانیدان و نەهامەتیەکانی خەڵکی کوردستان دەزانێت. بۆیە لێکدانەوەو خوێندنەوەی ئەم پەرچەکردارەی پارتی ئێزگەیەکە تیاڕامان وهەڵوێستەیەکی جدی ولێبڕاوانەی دەوێت و باجی ئەم هەنگاوە بەدڵنیای تەنیا بەسزای ئەو عەرەبانە دۆلارە کۆتای نایەت کە پارتی لەژێر سێبەری ئەم بلاوکراوانەدا دەیەوێت خەلکی ناڕازی کوردستانی پێ چاوترسین بکات. دەبێت ئەوەش بلێن کە هاوکات ئاوڕدانەوە لەم هەنگاوەی پارتی بەبێ پێوانەی بوون و نەبوونی ئازادی لە کۆمەلگای کوردستاندا تەنیا خۆشخەیالیەکی تراژیدیەو ڕێگە پێدان بە جێخستنی وەها فەرهەنگێکی سیاسی هەڕەشەی ڕاماڵینی کۆی ئەو ئازادیانە نیشان دەدات کە بەهەر ڕادەیەک لەم کۆمەلگایەدا لە ئەنجامی خەبات وماندوبوون و ڕاوەستانەوەی خەلکی ئازادیخوازی کوردستاندا هاتووەتە دی !
مەسەلەکە چیە ؟ گۆمانی تیدانیە کە تای ترازوی هاوکێشە سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردستان لەم سالانەی دوایداو بەتایبەت دوابەدوای جیابوونەوەی بەشێک لە سەرکردایەتی یەکیەتی و پێکهێنانی(( حزبی گۆران)) لەبەرژەوەندی پارتی شکایەوە، بۆیە ئەم قۆناغە بۆ پارتی دەرفەتێکی زێرینی ڕەخساند تا تەواوی هەژمۆنی خۆی بۆ ئەوە تەرخان بکات کە لەپاڵ جێ پێ قایمکدرنی خۆیدا، ئەو دەنگە ناڕەزایەتیەی کۆمەڵگای کوردستان لەم سالانەی دوایدا شکڵی گرتووە تێک بشکێنێت و پاشەکشەکی پێ بکات. بۆیە ئەگەر هەڵوێستی بوێرانەی سەردەشت عوسمان وئاکامەکانی لەچوارچێوەی تەنیا یەک ڕووداودا نەخوێنەینەوە سەرنجی ئاگری ژێر ئەوخۆلەمیشە بدەین کە ڕق و بێزاری خەڵکی کوردستانی دژ بەم هەموو ناعەدالەتی و نابەرابەری وگەندلی و قۆرخکردن و سەرکوتە چۆن خۆی مەلاسداوەو لە دەرفەتێک دەگەڕێت بۆ بوژانەوەو گەشانەوە. ئەوا ئیتر ئاسانە لەو ڕاستیە حاڵیبین کە بزانین هۆی چی بوو تیرۆری سەردەشت عوسمان دەبیتە هەوێنی ئەو بومەلەرزە سیاسیەی کە پارتی و حکومەتی هەرێمی دووچاری وەها شۆک و نیگەرانیەک کردەوە.
هەربۆیە قوناغی یەکەمی نارەزایەتی خەلکی کوردستان دژ بەو کردەوە قێزەونە کە تیرۆری سەردەشت بوو، پارتی ناچارکرد بەوەی کە لە ڕواڵەتدا دان بنێت بەوەدا کە لیژنەیەک بۆ بەدواچوون لەسەر ئەو مەسەلە دروست بکات. بەلام لە ڕاستیدا پێکهینانی ئەم لێژنەیە تەنیا بۆ پالنان بەکاتەوەو هێوەرکردنەوەی ئەو دەنگی ناڕەزایەتیە بوو کە لەلایەن حزب و ڕێکخراو نیهادە نیونەتەوەیەکانی جیهانەوە بەرپا کرابوو. بەدلنیای پارتی ئەمەی وەک قەرزێک بەسەر بەرەی نارەزای خەلکی کوردستانەوە هێشتەوەو بەدوای ئەو دەرفەتەدا دەگەڕا کە جەزربە لە جەستەی ئەو دەنگی نارەزایەتیە بسەروێنێت. ئەوە بوو باسێکی قانعی فەرد لە گۆڤاری لڤیندا، کرایە ئەو پاساوەی کە پارتی مانۆری سیاسی خۆی لێبدات و لە ژێر ناوی سوکایەتی بە موقەدەساتەکانی خۆیاندا هێرشێکی هەمەلایەنە بکاتە سەر ئازادی بەیان و ئازادی ڕەخنەگرتن. بەهەر ڕادەیەک کە پارتی ئەم سیاسەتەی بۆ چووە پێشەوە بەهەمان ئەندازە خۆی بۆ هێرشێکی بەرفروانتر ئامادەکردو بۆیە سەرەتا خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری رۆژنامەی ڕۆژنامەو دواتر هاولاتی و پاشان ئاوینەی ڕوو بە ڕووی داوایەکی خەیاڵی لەو جۆرە کردەوە. هەموو ئەم سیناریۆیە لەکاتێکدایە کە یەکیەتی نیشتمانی هەر وەک چۆن ملی دابوو بە واقعی دەستەبالابوونی پارتی، لەم هەنگاوانەدا بەحوکمی (( ستراتیژی هاوبەشیان )) کەوتە سەنگەری داکۆکیکردن ولە هەلویستەکانی پارتی و ئەگەر گۆرانیش لە ڕواڵەتدا لە قوناغی یەکەمدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بۆ بەرجەستە کردنەوەی تیرۆری سەردەشت عوسمان ئاوەلاکرد. بەلام ئەم هەڵوێستگرتنەی گوڕان لەڕۆژانی سەرەتایدا لە تەمەنی کەمپەینەکەی بێ دەنگ نابین کورتربوو. بۆیە بێ دەنگی ئەمڕۆژانەیان دژ بەم هێرشانەی پارتی بۆ سەر ئازادی بەیان و ڕەخنەگرتن شتێکی سەیرو چاوەران نەکراو نەبوو. کە دیارە بەداخەوە ئەمە دەستی پارتی هێندەی تر ئاولاتر کردەوە بۆ هێرشکردن و چاوترسان و پەلاماردان.
بەلام بائێستە ئاوڕێک لەم داوا یاسایەی پارتی بدەینەوە بزانین بە کام یاساوڕێساو ستانداردی لوکاڵ و نیونەتەوەی خراوەتەڕوو ؟
ئەوەی ساڵەهایە گوێی هەموومانی پێ قاندراوەو گەورەو بچوکمان سەدان جار لە زمانی شەخسی بەرێز مسعود بەرزانی و پارتی و هەموو دامو دەزگاکانیانەوە بیستوومانە((سەروەری یاسایە)) لە کوردستان. بەلام تۆمارکردنی داوای یاسای لەسەر بلاوکراوەکانی ( هاولاتی، ئاوینە، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە) تۆزی یاسای ڕۆژنامەگەری کوردستانی برد بە حەوادا کە پارتی بۆ خۆی دەورێکی بالای لە تەدوین و بەدەنگ گەیاندنی ئەم یاسایەدا بینی. ئەی کەواتە کوا سەروەری یاسا ؟ ئەی باشە ئەوکاتە پارتی وەلامی چیە بۆ لە ژیر پێنانی ئەو یاسایەی کە ڕۆژنامەنووسان و سەرنووسەرانی سەرپێچیکەری پێ سزا دەدرێت لەکاتیکدا ئەگەر بێتو سوکایەتی بە سیمول و پیرۆزیەکان بکەن، ئەوا بەبڕی 5 تا 10 ملیون دینار نەخەملینراوە ؟ ئەرێ بەراستی پارتی سەرداری یاسایە یا سەروەری یاسای دوێت ؟ ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر سێ داواکەی پارتی دژ بەو بلاوکراوانە بەپێی یاسای مورافەعەیاتی مەدەنی کە لەسەردەمی رژیمی بەعسدا دەرچووە تۆمارکراوە.  دەیکەواتە هەزار خۆزگەمان بە کفن دز.
بەیان و دەبڕینی ئەوەی کە بڵین، گۆمان دەکەم کە داوای سزای لەو جۆرە لە قاموسی دەسەلاتداریەتی هیچ حزب و ڕێکخراو دەولەتێکی جیهاندا هەبێت ڕەنگە ئاسان نەبێت. بەلام هەر نەبێ دەلێم نزیک بە دوو دەهەیە لە ئەورپادا ژیان بەسەردەبەم وگومانم نیە لەوەی وەها یاساو ڕێسایەک و وەها سزاگەلێک لەم ولاتانەدا بۆ هیچ گۆقارو ڕۆژنامەو بلاوکراوەیەک دانەنراوە. هەق بە تۆیە ئەگەر بلیت بەراوردی نیوان یاساو ریساکانی کوردستان وئەوروپا مەکەن لەکاتێکدا ئەگەر قسە لەسەر بەهاو حومەتی ئینسان بێ. هەقیق بە منەیشە ئەگەر بڵێم ئەم لایەنانە لەماوەی دەسەلاتداریەتی خۆیاندا داهێنانی گەورەی لەخۆ نیشانداوە لە گەندەلی و نا عەدالەتی و سزاو سەرکوتدا، کە دەکرێت بکرێتە دەستکەوت بۆ دەسەلاتە هاوشیوەکانی خۆیان لەجیهاندا.
لەدوابەشی ئەم نووسینەدا جێگەی خۆیەتی ئەوش بلێن کە هەر نووسین و داکوکیکردنێک لەمافی ئازادی بەیان وئازادی ڕەخنەگرتن بۆ هەر کەسێکی خاوەن هەلوێست و ڕاوەستاو لەبەرەی داکوکیکردن لەماف و ئازادیەکانی خەلکی کوردستان شتێکی چاوەڕوان کراوەو جوامیرانەیە. بەلام بەبڕوای من ئەمڕۆ مەترسیەکانی بەردەم ئەم بزوتنەوەیە پێ ناوەتەوە قوناغێک کە تەنیا بە دەربڕینی بیرو ڕاو دکۆکیکردن لە ئازادی بەیان و ئەویش لە سەر ڕووبەری ڕۆژنامەو گۆڤارەکان، نەک هەر ناتوانێت ئەوەی کە تائێستە هەیە بیپارێزێت بەڵکو توانای ڕاوەستانەوەیەکی لێبراوانەی نیە دژ بەو هەموو سەرکوت و ڕاونان و چاوترسان وسزادان و هەڕەشەو گورشانەی ئەم حزبە دەسەلاتدارانەی ئەمڕۆ. بۆیە ئەگەر بێتو ئەم بزوتنەوەیە پەل نەهاوێتە سەر شەقام و شەپۆلێکی فراوان لە دەنگی ناڕەزایەتی خەلکی کوردستان نەکاتە هێمای لێدانی زەنکێکی پڕ دەنگدانەوەو ڕاوەستاو گومان دەکەم لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم حزبانە بە سزای مادی نووسەرو ڕۆژنامەو گۆڤارەکان قانع بن وجاریکیتر نەمانگیرنەوە خاڵی سفرو استبداد نەکەنەوە ئەو گورزە جەرگ بڕەی کە ئەنفالی هەموو ماف و ئازادیەکانی خەلکی کوردستان بەدوای خۆیدا بکێشێت. ئەوەش بڵیم کە باسکی بەهێزو کاریگەری ئەم بزوتنەوەیە دەتوانێت مەیدانی هەندەران و تاودانی ئەسپی ئازایخوازانێک بێت کە لەم ولاتانەدا دەستیان ئاوەلاترە بۆ بەگەر خستنی گوشارەکان لەسەر ئەم حزب ودەسەلاتەی کوردستان. ئەزموونەکانی تا ئەمڕۆ بەداخەوە ئەوەی نیشانداوە کە دەسەلات لەکوردستان هەڵوێستی قونسلگەریەکی ئەم ولاتانەو نامەی ناڕەزایەتی نیهادیکی نیونەتەوەی زۆربەلاوە گرنگترە لە بارتەقای ئارشیفێک لە نوسین و ڕەخنە گرتنی ڕۆشنبیران و نووسەران. ئاخەر ئەمان کوشتەی نێو هەمانەکەن ودەزانن ناکرێت لەکاتێکدا بەم ڕۆژگارە ئەم هەموو هاتوهاوارەو پیاهەڵدانەیان بەگەرخستووە سەبارەت بەئازادی وئاسایشی خەلکی کوردستان، لەولاتریشەوە نووسەرێک لەبەر ووتاریک تیرۆر بکرێت و ئەوتریان ملیاردیک دۆلار سزای دەدرێت. کەواتە کاتی ئەوە هاتووە ئەو بەشە لە هەڵسوڕاوانی بەرەی ئازادیخوازی کوردستان شەپۆلێک لە نارەزایەتی حزب و ڕێکخراو لایەنەکانی ئەم ولاتانەو کەسایەتی و پەرلەمانتران بەرێ بخەن !  تەنیا خستنەگەری ئیرادەی ئینسانی و گرێدانەوەی خەباتی ئیرەو ئەوی دەوێت بۆ شکاندنەوەی هێز لەبەرژوەندی حۆرمەتی ئینسانی و ماف و ئازادیەکانمان وگەڕانەوەی ئیختیار بۆ حۆرمەتی ئینسانیمان. کاتی ئەوە هاتووە بەرەی بەرابەرخوازو ئازادیخوازی کوردستان خشت بەخشتی بنیادنانی ئایندەی ئەم کۆمەلگایە بخاتە سەریەک و دەرفەت لە دەست نەدات. ئەمە کاری بزوتنەیەکی کۆمەلایەتی فراوانەو پێگەی ڕۆشبیران و نووسەران دەتوانرێت لە هەناوی بنیادنان وبەرەپێشچوونی ئەو بزوتنەوەیەدا پۆڵێن بکرێت و بەرز بنرخێنرێت !


تیینی / ئەم بابەتە لە هاولاتی ژمارە 660 دا بلاوکراوەتەوە !

ڕێبوار عارف
Rebwar.arif@hotmail.com

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6