خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی له پێناو دهدگاییکردنی ئه‌نجامده‌رانی کاره‌ساتی 31ی ئاب له شاری له‌نده‌ن له لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردییه وه به رێوه چوو
ئه‌مرۆ 31ی ئابی 2010 له کاتژمێر 12 بۆ 2ی پاشنیوه‌رۆ، له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له شاری له‌نده‌ن، به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌ران و تاوانبارانی کاره‌ساتی ره‌شی 31ی ئابی 1996و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له به‌رامبه‌ر هێرشی ده‌سه‌ڵاتدارنی کوردستان بۆسه‌ر ئازادی هاووڵاتیان به‌گشتی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به تایبه‌تی، خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی به بانگه‌واز و سه‌رپه‌رشتی چه‌تری ئازادی ئه‌نجامدرا، که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ره‌وه‌ندی کوردی له شاری له‌نده‌ن به‌شداریان تێدا کرد.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئاسۆ گۆران سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که راگه‌یه‌نراو به ناوی چه‌تری ئازادییه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد و قسه‌وباسێکی پێشکه‌شکرد که تایبه‌ت بوو به مه‌به‌ست و ئامانجی خۆپیشاندانه‌که و کاره‌ساتی ره‌شی 31 ی ئاب که له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی به‌عسی دیکتاتۆرییه‌وه له چوارچێوه‌ی ململانێکانی شه‌ری ناوخۆدا، دژ به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدرا.
به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌ستکرا به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین شیعار له چه‌شنی(دیاریکردنی چاره‌نوسی ونبوانی کاره‌ساتی 31 ئاب، به‌ڵێ بۆ دادگایکردنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی 31 ئاب،..)،پاشان سه‌باره‌ت به تاوان و کاره‌ساتی 31 ئاب له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی قسه‌وباس له‌سه‌ر هۆکار وئامانج و کارکرده خراپه‌کانی ئه‌م رووداوه کرا. دواتر له لایه‌ن چه‌تری ئازادی و به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که‌وه یاداشتێکی ناره‌زایه‌تی درایه باڵوێزی عیراق، که سه‌ره‌رای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌سات و تاوانه له هه‌مان کاتدا لیستی ژماره‌یه‌ک ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کاره‌ساته‌دا بێسه‌روشوێنکراون و چه‌ند داواکارییه‌کی تێیدا خرابوونه‌ڕوو.
داواکاریه‌کانیش بریتی بوون له:
1. دادگایکردنی ئه‌نجامده‌ران و تاوانبارانی 31ی ئابی 1996
2. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوه‌کان.
3. دایاریکردن وئاشکراکردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌و کاره‌ساته‌دا ونکراون.
4. وه‌ستاندنی هیرشی ده‌سه‌ڵات بۆسه‌ر میدیای ئازاد و مافی هاونیشتیمانیان له هه‌رێمی کوردستاندا.
شایانی باسه له ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا چه‌ندین لافیتیهی گه‌وره‌و پلاتکارد به‌رزکرابوونه‌وه که به‌زمانی ئینگلیزی وعه‌ره‌بی و کوردی شیعاریان دژ به‌و تاوانه له‌سه‌ر نووسرابوو وه‌ک( دادگایکردنی ئه‌نجامده‌رانی 31ی ئاب).
ئه‌مه‌و داوای دوو سه‌عات له قسه‌وباس وشیعار وتنه‌وه خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تیه‌که کۆتایی پێهێنراو ده‌ستخۆشی له بهشداروان کرا بۆ ئاماده‌بوونیان و ده‌ربرینی رق ونارهزایهتیان به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه ره‌شه.
گروپی چه‌تری ئازادی- له‌نده‌ن
31ئابی 2010
|



ئاکامەکان و کاریگەرییەکانی ئەم دەستتێکەڵکردنەوەی پارتی و بەعسییەکان بۆ تێکدانی ژیان و ئاستی بڕوا و متمانەی خەڵکی کوردستان بێئەندازەیە و ئەبێت هەر ڕۆژە سەرکۆنە بکرێت.
سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت