ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0
ده‌ستپێک | گشتی | مۆدێلێکى نوێ بۆ تێرۆرکردنى رۆژنامەنوسان و جەنگى پێنوسەکان

مۆدێلێکى نوێ بۆ تێرۆرکردنى رۆژنامەنوسان و جەنگى پێنوسەکان

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

بۆیە لێرەوە ئەرکى سەرەکى ئێمەیە کە بەردەوامبین لەوتێکۆشان و خەباتەى کە هاورێ و هاوپیشەو هاوبیرانمان کە بەدەستى جەلادەکانى سەردەم و ستەمکارانى حکومران لەپێناویدا شەهیدکران ،بە بەردەوامبون لەسەر رێگاى شەهیدانى قەڵەم گورزێکى کوشندە لە بیرى خێڵەکى و تێرۆریزمى سیاسى کحومرانى هەرێمەکە ئەدەین

 

  ئاکۆ خەلیلزاد

سەردەمێک بوو تەنها چاوسورکردنەوەى مورید وسیخور و شوێنکەوتوانى دەسەڵات بەس بوو بۆ ترساندن و دەستبەرداربونى نوسەرو رۆژنامەنوسان لە کارەکانیان،وە بەهۆى تۆمەتبارکردنى کەسانى رەخنەگر لە سیستەمە ستەمکارى وگەندەڵەکەى پارتى و یەکێتى زۆرنوسەر و رۆژنامەنوس ناچاربەپاشەکشەکران وبەهۆى چەوسانەوەى ماددى ومەعنەوى و زۆرجار نانبرین و بێبەشکردن لە مافى کارکردن ودامەزراندن وفەرمانبەرى وسودمەندبوون لە زۆرخەڵات،بەمەش کەسانێکى زۆرى ناچارى بەپاشەکشەکرد لەناوەندى رەخنەونوسین و رۆژنامەگەریدا،کە نەدەبوو وە نابێت لەبەرامبەر وەهاهەرەشە وهەولێکدا کەسانى خەباتکارو نوسەرو رۆژنامەنوسى ئازادیخواز ناچار بەخۆگۆرینبن  ولەدەست و دەم بکەون،وەلێ ئێستا پارتە دەسەڵاتدارەکانى کوردستان پاش شکست هێنانیان لە ترساندن و تۆقاندنى دەنگ و قەڵەمى نوسەر و رۆژنامەنوسان و خەڵکانى نارازى دەستیان داوەتە مۆدێلێکیتر لە تێرۆرى بۆ دەمکوت کردن و کوشتن و ترساندنى رۆژنامەنوسان و خەڵکانى رەخنەگر، کەئەویش هەرلە ژەهرخواردکردن و ئاگربەردانەماڵى رۆژنامەنوسانەوە دێت تا ئەگاتە گاڵتەچارى کردن بەیاسا و سیستەمى دادوەرى وە هاندانى هەواداران و بەکارهێنانى مینبەرى مزگەوت و رۆژنامەکانى سەر بەدەسەڵات دژ بە نوسەرو رۆژنامەنوس و کەسانى پارێزەر و پەرلەمانتار و چالاکوانانى مەدەنى وە تەواوى ئەو خەڵکانەى کە پەردە لەسەر ناحەقى و درۆوگەندەڵى و تاوانەکانى دەسەڵات هەڵەدەنەوە، یان کەسانێک کە تەنها وشەى" نا" لەبەرامبەر ئەواندا بەکار ئەهێنن و چیتر ملکەچى فەرمانکانیان نابن و داواى ماف و ئازادى و پێداویشتە سەرەتاییکانى خۆیان ئەکەن، هەربۆیە روبەروى مەرگ و تۆقاندن و سوکایەتى پێکردن ئەبنەوە! دەسەڵاتێک کە هێندە ترسنۆک بێت لەبەرامبەر پێنوسەکان و هاوارى خەڵکدا بەگولە وەڵام بداتەوە ئاشکرایە کە تواناى زۆرنابات تەواوى پایەکانى ستەمکارى هەرەس دێنێت!، وەکۆتاى بە دەسەڵاتى حکومرانى دیێت،هەربۆیە لە شکست و پەلەقاژەى مەرگەوەیە کە پەنا بۆ مۆدێلێکى نوێى تێرۆرکردن ئەبات . وەلێ سەرەراى هەموو ئەوکۆسپانەش کۆمەڵێکى زۆر لە نوسەر رۆژنامەنوس چالاکوانى مەدەنى هێشتاش گۆرەپانى کارى مرۆڤدۆستانەى خۆیان جێنەهێشتوە وبەردەوام سەرقاڵى پیشەو ئەرکە گرنگەکەى خۆیانن لە پێناو بەرگرى کردن لە ئازادى بیرو کارى سیاسى و مەدەنى، چونکە ئەوان پێیان وایە کارى ئینسانە مەزنەکان تەنها گوزەرکردنێکى سادە نیە بە نێو ژیاندا،بەڵکو جەنگاندنە لە پێناو جوانکردنى ژیاندا،هەربۆیە کەسانێک کە هەڵگرى چەمکى ئازادى و جەنگاندندابن لە پێناو جوانکردنى ژیاندا،هەرگیز لە هەرەشەو تێرۆرى دەسەڵات سڵناکەنەوە، نمونەى ئەو رۆژنامەنوس و چالاکوان و رۆژنامانە زۆرن کە هەمیشە بە نوسین وکارەکانیان وە بە بەختکردنى گیان و روحى پیرۆزیان بانگەوازئەکەن لە پێناو هێنانەدى ئامانجى مرۆڤە مەزنەکان و دروشمى ئێمە ناترسین ئەنوسین و ئازادى ئازادى ئەڵێنەوە، ،بەڵام دیارترین کەسانى گیانبەختکردوو لە پێناو ئازادى کارى رۆژنامەگەرو جەنگى پێنوس دژبە تێرۆردا شەهیدانى لاوو قەڵەم بەدەست (سۆرانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمان)ە کە جوامێرانە لە مێژوى بەشەریەت و رۆژنامەگەریدا ناوى خۆیان تۆمارکرد،بەڵام ئاوات و ئامانجى ئەوشەهیدانەو سەدان شەهیدى تر لە پێناو ئازادى و جەنگى پێنوسەکان لە بەرامبەر تێرۆریست و ستەمکاراندا نە هاتوەتە دى و هێشتاش زۆرى ماوە، وە ئەوان بەگیان بەختکردنى خۆیان ئەرکى ئینسانی خۆیان بەجێهێنا وە کاروانى تێکۆشانى مەدەنیانەى خۆیان بە ئێمە سپارد بۆ گەشتن بەئارمانجە پیرۆزەکانیان، بۆیە لێرەوە ئەرکى سەرەکى ئێمەیە کە بەردەوامبین لەوتێکۆشان و خەباتەى کە هاورێ و هاوپیشەو هاوبیرانمان کە بەدەستى جەلادەکانى سەردەم و ستەمکارانى حکومران لەپێناویدا شەهیدکران ،بە بەردەوامبون لەسەر رێگاى شەهیدانى قەڵەم گورزێکى کوشندە لە بیرى خێڵەکى و تێرۆریزمى سیاسى کحومرانى هەرێمەکە ئەدەین، بە وەها پەیمانێک توشى شۆکیان ئەکەین و هیوا بۆ ملیونان مرۆڤى ژێردەستە ئەگەرێنینەوە،بۆ بەدیهێنانى ئامانجى شەهیدانى قەڵەم ئەرکى هەموو کەسێکى ئازادیخواز و مرۆڤدۆستە کە لە برى ترسان و پاشەکشە لە تێکۆشان ،جەربەزانە جەنگى پێنوسەکان لەدژى دیکتاتوریەت و تێرۆرى دەسەلاتدا درێژە پێبدات.

 

Khalil_zada@yahoo.com

 

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6