په‌رده‌لادان له‌سه‌ر گهندهڵیێکانی ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م و تێوه‌گلانی به‌شێکی به‌رچاو له‌نوسه‌ران و (ڕوناکبیرانی گه‌وره‌ی میلله‌تی کورد)له‌سه‌ر ده‌ستی شوان ئه‌حمه‌د،له‌لایێک سکانداڵێکی ئه‌خلاقیی و فه‌رهه‌نگیی و کایه‌ی هزرگه‌ریی (ڕۆشنبیریی) ـه‌و لهلایێکیتریشهوهبوێریی و خاڵێکی درهخشانهلهمێژووی ئه‌و مرۆڤه_شوان ئه‌حمه‌ددا.
به‌پێچه‌وانه‌ی چهواشهکاریێکانی(ڕوناکبیرانی گه‌وره‌ی کورد)و به‌شی یه‌که‌م و دووه‌می وهڵامهدرێژدادڕیێکهی ده‌زگه‌ی چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م و رونکردنه‌وه‌ی سکرتارێتهکهی تاڵه‌بانی،کهگوایێ شوان ئه‌حمه‌د بوختان ده‌کات و ناو ده‌زڕێنی و لهئێتیکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی لایداوه‌و زۆر شتی بێمانایتر،به‌ڵکو ته‌واوی نوسینه‌که‌ی شوان ئه‌حمه‌د پشت به‌ستووه به‌دۆکۆمێنت، شوان ئه‌حمه‌د شاهێده‌و ئه‌وه‌ی به‌چاوی خوی بینیوێتی ده‌یگێڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش کهبهقهولی(ڕوناکبیرانی گه‌وره‌ی کورد:(پێمان وایهکهبڕی هه‌ره‌زۆری نوسینه‌که‌ی کاک شوان له‌و نیازه‌ی تێپهڕاندووهو بووهتهههڵگری زمانێک که‌که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی بهئهتیکی نوسینهوهنییه...)هیچ نییهجگهلهڕێوێڵهو که‌م نرخکردن و به‌لاڕێدابردنی ئاراسته‌وئامانجی نوسینه‌که‌ی شوان.
من له‌م نوسینه‌دا نامه‌وێت و نه‌هاتووم به‌رگریی له‌شوان ئه‌حمه‌د بکه‌م،ئه‌گه‌رچی شایێنی ته‌واوی به‌رگرییه(چوونکهپهلاماری گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌و له‌سه‌ر ده‌بێت!) وه‌ک گوتم ئه‌و خۆی شاهێده‌و گهندهڵیێکان بهبهڵگهوهنیشان ده‌دات.به‌ڵکو ئه‌وه‌ی پێویست و گرنگهقسهی له‌باره‌وه‌بکرێت و هه‌ڵوێسته‌ی جدیی له‌سه‌ر بکرێت،هه‌ڵوێستی مه‌قه‌ست ئاسای نوسینهسێ قۆڵیێکهی ڕێبین هه‌ردی، به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاحه،له‌ژێر ناونیشانی(بۆ نەدەکرا لە نووسینەکەی شوان ئەحمەد بێدەنگ بین) ئه‌و ئاراسته‌وه عزدادان و ئهخلاقگهریێیه که ئه‌م نوسه‌رانه پشتیان پێبه‌ستووه‌و له‌لایێک گهدهڵیێکانی ده‌زگه‌ی سه‌رده‌میان پێداپۆشیوه و له‌لایێکیتریشه‌وه له‌بیرکردن و ناشیرین‌کردنی نێوه‌ڕۆکی نوسینه‌که‌ی شوان ئه‌حمه‌د. له‌مه‌ش خراپتر‌و ترسناکتر فشار‌و هێرشی ئه‌م سێ نوسهرهیهبۆسهر ئازادیی و ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ترساندن و داوای تۆبهکردنهلهو ڕۆژنامه‌یه، په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له‌و"هه‌ڵه"گه‌وره‌یه که کردوویێتی،واته بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی شوان ئهحمهدو دواجارو له‌ژێر فشاری ئه‌واندا ڕاگرتنی بهشهکانیتری! ئه‌و قهیدوبهندهیهلهسهر ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادانههاتنهگۆ. ئه‌وان له‌یه‌که‌م ڕوونکردنهوهیانداو له‌و نوسینهسێ قؤڵیێکهشداو له‌چه‌ند شوێندا به‌خه‌ستی پێیانداگرتووهکهنهدهبوو هه‌رگیز ئاوێنه ئه‌و نوسینه بڵاو بکاته‌وه،یان ده‌بوا ئه‌و وشه‌و ڕسته‌و خاڵ و فاریزانه‌ی سانسۆر بکردایێ که‌به‌دڵی ئه‌وان نییه، بۆ نمونه:(ئێمە وەک لە ڕوونکردنەوەکەماندا باسمانکرد، کێشە گەورەکەمان لەسەر ئەو مەسەلەیە لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بوو. هەڵوێستی ئێمە وەهابوو کە نەدەبوو ئەم نووسینە لەو ڕۆژنامەیەدا بێت و ئەم ھەڵەیە کە هەڵەیەکی ناپسپۆڕانەیە، بەسەر سەرنووسەری ئاوێنەدا تێپەڕبێت..)(نەدەبوو ئاوێنە ئەو بەشانە بڵاوبکاتەوە کە قسەوقسەڵۆکی ناو دەزگای سەردەمن...) (ناچێتە عەقڵەوە ڕۆژنامەیەکی جیدی کە ئێمە لە ناو هەموو ڕۆژنامەگەری کوردی‌دا هەڵمانبژاردوە و کردوومانە بە مینبەری خۆمان لە پاڵ نووسینی ئێمەدا ئەمشێوە نووسینە بڵاوبکاتەوە..) چۆن ڕۆژنامەیەک نابێت هەستیاری ئەم بابەتە ببینێت و بەسەریدا تێبپەڕێت) . بەبڕوای ئێمە نابێت ئاوێنە ببێت بە جێگایەک بەمجۆرە تەسویقی کێشەیەکی ترسناکی وەک کێشەی گەندەڵی بکات و دۆستانی ئاوێنە نەدەبوو لەم خاڵە هەستیارانەدا بێ‌ئاگا بمێننەوە) ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین ئاوێنە کێشەی لەگەڵ سیستمی گەندەڵیدا هەبێت، نەوەک ببێتە مینبەر بۆ ئەوانەی کە بەبەشی خۆیان له‌ناو گه‌نده‌ڵیه‌که‌دا ڕازی نین..) لە ڕاستیدا ئەوانە بەگشتی هۆی توڕەیی ئێمەبوون لە ئاوێنە..) ئێمە بە ڕوونکردنەوەکەمان یەک پەیاممان بۆ خودی ڕۆژنامەی ئاوێنە و تەنیا برادەرانی ئاوێنە هەبوو و کەسی تر، ویستمان پێیان بڵێین "ئەمە وانابێت..) لەمەش کارەساتتر ستافی ھەفتەنامەی ئاوێنه‌ش ئه‌م پهلامارهبکهن به‌مانشێت...)
ئه‌وه مشتێکه له‌خه‌رواری فشارێک کهلهنوسینهسێ قۆڵیێکهدا هاتووه‌و ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یان پێناچارکرد کهنوسینهکانی شوان ئه‌حمه‌د بڵاو نه‌کاته‌وه،ئه‌وه‌ش که‌جێی پرسیار‌و سه‌رسوڕمانه،ملدان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنهیهبۆ ئه‌و داوا‌و ئاره‌زووه نابه‌جێ و پۆلیسییه!
به‌ڵام وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا،ترسناکیی ئه‌و میتۆد‌و نوسینهلهوهدایه،یه‌که‌م:ئه‌و نوسهرانهبهپێی چی پێوه‌رو مافێک ڕێگهبهخۆیان ده‌ده‌ن فشار بۆ ڕۆژنامه‌یێک بهێنن،تا سانسۆری بابه‌تێک بکات که‌به‌دڵ و ئاره‌زووی ئه‌وان نه‌نوسراوه؟ ئێوهکه ده‌نوسن:( ئەگەر برادەرانی ئاوێنە لە هەموو ڕۆژنامە گەورە و بچوکەکانی ناوچەکەدا نووسینێکی تری وایان دۆزییەوە ئێمە دەجار داوای لێبوردنیان لێدەکەین)منیش ده‌پرسم:نه‌ک له‌هه‌موو ڕۆژنامهگهورهو بچووکه‌کانی ناوچه‌که‌ی ئێمه(که‌هه‌موو شتێکی تێدا ڕووده‌دات) به‌ڵکو له‌کوێی پانتایی دونیا‌و ڕۆژنامه‌کانیدا چه‌ند نوسه‌رێک(که‌خۆیان بانگه‌شه‌ی ئازادیخوازیی بکه‌ن)په‌یدا ده‌بن،فشار بخه‌نه‌سه‌ر ڕۆژنامه‌یێک سانسۆری نوسینێک بکات کهبهبهڵگهوهگهندهڵیی ناوه‌ندێکی(ڕوناکبیریی) ئاشکرا بکات؟ ئه‌ی پێمان ناڵێن ئێوهئهم نوسین و فه‌رهه‌نگی جنێوهتان له‌کوێ و له‌کام ڕۆژنامه‌و گۆڤاردا بڵاو کردۆته‌وه:
(بزانن"رێبین هەردى" چى بە "رامیار مەحمود" دەڵێت. :
(رامیار هەموو نەخۆشیەكانى خۆى، گرگنى خۆى، لەبەردەم دەقى پیرۆز و كەعبەى دۆعاكانیدا بەدەق دەفرۆشێت و دەق بەهەموو ئەو نەخۆشیانە تاوانبار دەكات كە لەجەوهەردا نەخۆشى خۆین). (رامیار چى گرفت و نەخۆشى خۆى هەیە بەدەقەكەى بەختیار عەلى دەفرۆشێت). (تەماشاكەن سەلەفیەت – كە مەبەست رامیار مەحمودە- چۆن خۆى بەدرۆدەخاتەوە و چەند لەسەرلێشێوانى خۆیدا تاسەر ئێسقان رۆچووە). (رامیار لەكاتى خوێندنەوەى دەقەكەدا چ چاویلكەیەكى رەشى لەچاوكردووە). (سەیر دەبێت لە ئەقڵى نەخۆشى رامیاردا، هێشتا محەمەد نەگەڕابێتەوە بۆ مەككە و دینەكە لەمەدینە مردبێت). (ئێمە دەبێت بەرامیار بڵێین رابوەستە ئەى پیاوى چاویلكە لەچاو، تەنانەت گەر وەك تۆ كوێریش بین و...). (ئەى هاوڕێى تێنەگەیشتوو..) (چ شتێك ئازارى رامیارى داوە تا بەو شێوەیە كوێربێت و سەرى لێ بشێوێ؟). (مەعریفە لاى رامیارى سەلەفى لە زوڕنا ژەنێك زیاتر هیچى تر نییە، زۆرناژەنانى ئەو ئاهەنگە دینیانەى خۆشنودى مازۆشیانەى تێردەكەن). (لەمێژە رامیار تلیاكى ونبونى لەراستیەكان خواردۆتەوە و لەناوخۆش بینیە وەهمیەكاندا كڕكەوتووە و پێدەكەنێت. ئەمەیە تلیاكى سەلەفیەت ) .
بڕوانە: (كەلیساكانى سەلەفیەت لەناو تێكستەكانى ماركسدا ناشارێننەوە- گۆڤارى ئێستا، ژمارە-4- 1997.
(بابزانین "بەختیار عەلى" لەپشت ناوى "سەعدى ئیبراهیم"ەوە چى بە "حەمە موكرى"و "غەفور ساڵح" دەڵێت: (ئەوە چ ئاخر زەمانێكە لە رۆشنبیرى كوردیدا، سبحەى بلیمەتێك لەوانەى جورئەتى جەهالەتیان دەگاتە ئەندازەى بێشەرمى..). (پەنجا ساڵە رەخنەى دونیا لەو تڕۆهاتە خۆى رزگار كردووە كە تۆ باسى دەكەیت). ( ئاخر شەرم نیە ئەم تڕۆهاتەى غەفور بەرا و بۆچون دابنرێت، ئەمە قەشمەرى كردن نیە بەراو بۆچون). (غەفور شەریكە درۆى لەسەرتاپاى دنیادا نییە). (نازانم تۆ ئێوارەى پەروانەت خوێندۆتەوە، یان قۆشمەبازێك شتێكى دى لەبەرگى ئێوارەى پەروانەدا داویتێ). (ئایا شوبهاندنى عەشقستان بە مێح، حوشترو قاپقاپتان بیرناخاتەوە؟). (پاڵەوانەكانى موكرى بەمرۆڤ و ئاژەڵەوە ناوەستن، لەدار و بەردوو دەرەختیش دەپەڕن). (قارەمانانى موكرى لەسێكسا وەحشیگەلى و تەنیا لەپرۆنۆگرافى زۆر موبتەزەلا بەچنگ دێن) .
بڕوانە: (سەعدى ئیبراهیم: غەفورو شارلۆك هۆڵمز- گۆڤارى ئایندە، ژمارە 8-9، ئازار‌و نیسانى 2000).
بابزانین "بەختیار عەلى" چى بە "یاسین بانیخێڵانى" دەڵێت: ( هەى چەقۆكێشى سەرجادەكان، هەى گزگلى نەفامى جاهیلى زبڵنۆش. هەى ناوبۆشى رۆح بودەڵەى جەهالەت بەرهەمهێن. هەى شارەزاى كون و كەلەبەرى زبڵخانە. هەى دەم پانكەرەوەى جەبانى بێ شەهامەت. تۆزى پێڵاوەكانى ئەوانەى پشتگیرى ئێمە دەكەن، مەعریفەى زیاترى تیایە لە سەرى ئەوانەى كە پەلاماریان داوین. تا ئەمڕۆش ئاودەستى ماڵەكانى ئێمە، لەژوورى خەوتنى ئەوانە پاكتربووە كە جنێویان پێداوین).
با بزانین "بەختیار عەلى" لە شارى مۆسیقارە سپیەكاندا دەڵێت چى: (من سیاسیەكى لوت قولاپى دەناسم، باریكێكى قژ رەشە. كە قسە دەكات دەنگى لەدەنگى قەحبە دەچێت). بڕوانە (شارى مۆسیقارە سپیەكان، چاپى یەكەم، 2005- لاپەڕە 494).له‌نوسینێکی شوان ئهحمهدهوهوهرگیراوه.
من له‌شوێنێکیتردا نوسیومه،که‌ئێوه‌و به‌تایبه‌ت به‌ختیار عه‌لی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ندن_دهوڵهمهندهلهجوێن و قسه‌ی ناشیرین و سوکایێتی بهنهیارهسیاسیی و فکریی و ئهدهبیێکانی،کولتوری کوردیی ئه‌گه‌رچی کولتورێکه له‌سه‌ربنه‌مای توندوتیژیی و وێرانکردنی به‌رامبه‌ر بنیات نراوه،سه‌رباری ئه‌وه‌ش من وه‌ک خوێنه‌رێک تاکو ئێستا ئه‌م وشه‌و زاراوهناشیرین و پڕکینهو وێرانکارانهم له‌نوسینی هیچ نوسه‌رێکدا نه‌بینیوه، به‌تایبه‌ت ئه‌م وشانه : زبڵنوش،شاره‌زای کون و که‌له‌به‌ری زبڵخانه، ده‌م پان که‌ره‌وه...و تاد.ئێوهکه ئه‌وه فهرههنگتانه چۆن له‌ڕووتان دێت باسی قسه‌و نوسینی زبر‌و ئێتیکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و جوانیی و به‌های گهورهبۆ مرۆڤ بکه‌ن؟به‌ڕاست ئێوه ئه‌گه‌ر بههایێک بۆ مرۆڤ قاییل ده‌بن،ده‌بێت داوای لێبوردن له‌خوێنه‌ر و به‌تایبه‌ت ئه‌و مرۆڤانه بکه‌ن که‌به‌و جۆره سوکایێتیتان پێکردوون. ئێوه له وه‌ڵامه‌که‌تاندا به‌شوان ئه‌حمه‌د هه‌موو شتێکتان گوت، هه‌ڵبه‌ته به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆل ، به‌ڵام شتێک که نهتانتوانیبوو خۆتانی لهقهرهبدهن و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، ئه‌و په‌ره‌گرافه پڕجنێو و سوکایێتییه بوو که‌شوان ئه‌حمه‌د وه‌کو نمونه‌یێک له‌نوسینه‌کانی ئێوه هێنابوویێوه... ئه‌رێ به‌ڕاست له‌به‌رده‌م ده‌ست و پهنجهکانتاندا ته‌ریق نابنه‌وه ئه‌و دونیایه لهناشیرینیی پێدهنوسن...!
دووه‌م:من گومانم نییه،له‌فه‌قێ ومهلایانی حوجره‌و مزگهوتهکانهوهتا دهگاتهشێخی ته‌کێ و خانه‌قاکان و تا دهگاتهسیاسییهبچوکو گه‌وره‌کانی ئه‌م وڵاته،هه‌مان بۆچوونیان له‌مه‌ڕ ئازادیی هه‌یه.سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان و عه‌بدلستار تاهیرو هه‌موو ئه‌و تۆقاندن و تیرۆرهسیاسییانهیتر له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا له‌کوردستان به‌ڕێوه‌چوونه، هه‌مان ئه‌و میتۆده ترسناکه بۆ ئازادیی له پشتیێوهراوهستاوه. مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و خودی مه‌سعود بارزانیش له‌په‌یوه‌ند تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس"سه‌رده‌شت عوسمان"و له‌هۆڵی پهرلهمانهوهههر ئه‌و قسانه‌یان نه‌کرد،ئه‌وانیش ده‌ڵێن خه‌تی سوور هه‌یه‌و به‌زاندنی لهغاوکردن و مه‌رگی به‌دواوه‌یه،ئه‌وان لهغاوکردن و تیرۆر، ئێوه‌ش داوای سانسۆرکردن و مانگرتن له‌نووسین! مه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئیسلامیێکان هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یان نییه‌و نه‌بوو له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌بڕین و گۆڤاره‌کانی وێران و خه‌ڵک و ...تاد،که ئێوه به‌کۆده‌نگ به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییتان ده‌نوسی و له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی به‌یانه‌که‌دا ناو و واژۆکانی ئێوه‌ی لێده‌درا!ئه‌ی ئێستا چی ڕوویداووهتهواو به‌پێچه‌وانه‌ی دوێنێتانهوه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و پێبزانن یان نا،خه‌ریکن له‌هه‌مان مناره‌ی ئه‌وقافه‌وه سه‌نگه‌ر له ئازادیی و قه‌ڵه‌م و نوسه‌ران ده‌گرن! به‌بۆچوونم که‌س به‌قه‌د ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستیی و نه‌یارانی ئازادیی له‌و نوسینه‌ی ئێوه خۆشحاڵ و سودمه‌ند نابێت، ئه‌وه‌ی ئێوهکردتان و نوسیتان،ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستیی بیست ساڵه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و پاره هه‌ڵده‌ڕێژن و قه‌ڵه‌می بۆ ده‌کڕن!
کازم قادر
10.07.2010
Kazmkader72@yahoo.com
دووبارە دەستت خۆش و بە هیوای بەرداومیت
دةستتان خؤش بيَت دووبارة
سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت