چه‌ند ووشـــــــه‌یه‌ک له‌ســـــــه‌ر وونــــــــــــــبونێکی ســـــــــــه‌خت له‌خــــــــــودی خـــــــــۆمدا
من پێم وایه، زۆربه‌ی زۆری هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که‌توشی باری ده‌روونی خراپ ده‌بن و هه‌ندێک جار عه‌قڵ له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌بن به‌و مرۆڤه‌ناعه‌قڵانییه‌ی که‌خۆیان ده‌سوتێنن، یان خۆیان ده‌کوژن به‌هه‌ر جۆرێک که‌بۆیان بکرێت، له‌سه‌دا 90 ی ئه‌م هه‌ڵه‌و تاوانه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ پیاوان
کاتژمێر 2.30 دوو سی خوله‌کی شه‌وه، وورده‌وورده‌ڕووله‌به‌روبه‌یان ده‌که‌ین، له‌سه‌ر جێگای ته‌نیاییم ڕاکشابووم، خه‌و له‌چاوانم فڕێنرابوو، ژوره‌که‌م خامۆش، به‌وێنه‌ی ئه‌م شه‌وه‌خامۆشه، ته‌پ و نم ورده‌باران ده‌یدا له‌په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌م، وام ده‌زانی ئه‌م جیهانه‌ته‌نها من و ئه‌و دڵۆپه‌بارانانه‌و که‌لوپه‌لی ژوره‌که‌می تێدایه، هیچم به‌خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات جگه‌له‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵ له‌م وونبوونه‌سه‌خته‌ی ڕۆحم. به‌ناچاری ده‌ستم دایه‌قه‌ڵه‌مه‌که‌م و ده‌ستمکرد به‌نوسینی ئه‌م نوسینه‌پڕ له‌خه‌م په‌ژاره‌یه‌م. ده‌ڵێن شاعیره‌کان که‌توڕه‌ده‌بن هه‌رچی له‌ناخیاندا هه‌یه‌زۆر بوێرانه،ڕاست یان ناڕاست هه‌ڵیده‌ڕێژن و ده‌یخه‌نه‌چوارچێوه‌ی پارچه‌هۆناروه‌یه‌که‌وه، بۆیه‌ئه‌و شیعرانه‌که‌له‌و ناخه‌توڕه‌یه‌وه‌دروست ده‌بن به‌ته‌واوی مانای ڕاستگۆیی شاعیر نیشان ده‌دات، دیاره‌نوسینه‌که‌ی منیش ڕاست یان ناڕاست! خراپ یان چاک، به‌که‌ڵک یان بێ که‌ڵک پڕبه‌پڕی خۆی ئامژه‌یه‌بۆ بیروڕاو بوچونه‌کانم.
زۆر جار ئه‌وانه‌ی که‌توشی باری ده‌روونیه‌کی خراپ و په‌شێو ده‌بن، روو له‌پزیشکی دره‌ونناسی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هۆکاری خراپی و ناجێگیری و که‌م خه‌وی و بیرچوونه‌وه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵی و باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون و باوه‌ڕ به‌مرۆڤه‌کانی ده‌وروپشت نه‌بوونیی چیه‌و له‌چیه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت؟!، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری زانستیانه‌ی دره‌ووناس و پزیشکه‌پسپۆره‌کان وه‌ربگرێت بۆ ده‌رباز بوون و ده‌رچوون له‌م حاڵه‌ته!. من ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره‌نه‌خۆشانه‌هه‌یه‌و به‌مافی خۆشیانی ده‌زانم که‌سه‌ردانی پزیشکه‌کان بکه‌ن و به‌دوای چاره‌سه‌ره‌وه‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانێکی سه‌لامه‌ت و هێمن و ئارام. وه‌لێ من بۆ خۆم گاڵته‌م به‌خۆم دێت که‌ئه‌و کاره‌بکه‌م و ڕوو له پزیشکی له‌و جۆره بکه‌م و چاره‌سه‌ری لێوه‌ربگرم. هه‌میشه‌ئه‌و پرسیاره‌ده‌که‌م تۆ بڵێی ئه‌و پزیشکه‌به‌ڕێزه‌ی من ده‌چمه‌لای بۆ ورگرتنی ئامۆژگاری و وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر، له‌و پیاوه‌خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و چه‌په!ئینسانیتربێت که‌توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی کردم؟ ڕێزم بۆ هه‌موو پیاوان هه‌یه، هه‌موومان مرۆڤین، مرۆڤیش هه‌ر وه‌ک چۆن شایه‌نی کاری ئاسایی و چاک و باش و به‌رز و به‌نرخه، به‌و جۆره‌ش شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌که‌بکه‌وێته‌هه‌ڵه‌و خیانه‌ت و به‌لاڕێدابچێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌تا هه‌ڵه‌جیاوازی هه‌یه، زوڵم تا زوڵم جیاوازی هه‌یه. سوکی و قورسی ئازاری زوڵم و خیانه‌ت و بێوه‌فاییه‌کانیش له‌مرۆڤێکه‌وه‌بۆ مرۆڤێکی تر ده‌گۆردرێت، کاتێک مرۆڤێکی نه‌ناس و نامۆ و دوور له‌ژیانی ئاسایی و ژیانی تایبه‌ت زوڵمێک ده‌کات له‌که‌سێک، ئازاری ئه‌م زوڵمه‌چه‌ند گه‌وره‌ش بێت سوکتر و ئاساییتر ده‌بێت له‌ئازار و قورسی ئه‌و زوڵمه‌ی که‌له‌مرۆڤێکی هاوسۆز و هاوپه‌یمان و هاوسه‌ر و هاوبه‌رژه‌وه‌ندی ژیان و هاوبه‌ش له‌سه‌روه‌ت و سامنێکی مه‌عنه‌وی وه‌ک منداڵ و وه‌چه‌ی دروسترکراوی هه‌ردوولاوه‌بێت. ئه‌م‌هه‌موو هاوبه‌شییه،له‌ت بوون و درزتێبوونی زۆر ئه‌ستمه‌و زۆر گرانه‌قبوڵکردنی، له‌کاتێکدا که‌زوڵمی ئه‌و له‌تبوونه‌له‌لایه‌که‌وه‌بێت یان به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ لایه‌ک.
من پێم وایه، زۆربه‌ی زۆری هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که‌توشی باری ده‌روونی خراپ ده‌بن و هه‌ندێک جار عه‌قڵ له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌بن به‌و مرۆڤه‌ناعه‌قڵانییه‌ی که‌خۆیان ده‌سوتێنن، یان خۆیان ده‌کوژن به‌هه‌ر جۆرێک که‌بۆیان بکرێت، له‌سه‌دا 90 ی ئه‌م هه‌ڵه‌و تاوانه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ پیاوان. دیسان ده‌ڵێم ڕێژه‌یه‌کی زۆری ئه‌و له‌سه‌دا نه‌وته‌ش ئه‌و جۆره پیاوانه‌ن که‌خوێنده‌وارن و له‌خوێنده‌واریش خۆیان واوه‌تر ده‌ناسێنن و خۆیان به‌چه‌پ و ڕۆشبیر و سه‌رتۆپ و نوخبه‌ده‌زانن. ئه‌مه‌یه کێشه‌ی من و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که‌شه‌و تابه‌یانی شه‌ونوخونی ده‌چێژین و ته‌نهایی و خۆ خواردنه‌وه‌و خه‌مۆکی و دودڵی و ناجێگیری هه‌راسانی کردوین، هه‌موو ژیانی خۆمان و گه‌وره‌یی و خۆشی و تام و چێژی ژیان له‌به‌خێوکردنی ئه‌و منداڵانه‌ماندا ده‌بینین که‌له‌و پیاوه‌زاڵمانه‌دروستمان کردون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م له‌خۆبوردن و خۆ به‌قوربانیکردنی ئه‌و منداڵانه،ئه‌وپه‌ڕی مرۆڤ دۆستی و مرۆڤپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ریه‌بۆ ژنان، ئه‌وپه‌ڕی پێویستی سه‌رشانیشمانه. جیاوازیه‌ک که‌هه‌بێت له‌نێوان ژنان و پیاواندا، که‌ئێمه‌ی‌ژنان سه‌روه‌ربکات و پیاوانی شانخاڵیکه‌روه‌ش له‌به‌خێوکردن و به‌رپرسیارێتی له‌منداڵه‌کانیان، ژنان ده‌باته‌که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک له‌گه‌وریی و سه‌روه‌ر‌یدا و ئه‌و جۆره‌پیاوانه‌ش ده‌باته‌ژێری ژێره‌وه‌ی پاژنه‌پێی ژنه‌به‌ئه‌مه‌ک و به‌وه‌فا و له‌خۆبوردوه‌کان.
کاتێک که‌من بزانم هۆکاری ما‌ته‌مینی و خه‌مۆکی و ناجێگیری و دودڵی و دڵه‌ڕاوکێیم چیه!،پزیشکی به‌ڕێز تۆم بۆ چیه؟ به‌تایبه‌تی تۆیه‌ک که‌پیاوبیت له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ پیاوانی به‌ڕێز، که‌زۆر ده‌گمه‌نن.
ئه‌ی پیاوی کوردی به‌ڕێز، باش بزانه،کامه‌تان زۆر خوێنده‌وارن، کامه‌تان زۆر ڕۆشنبیرن، کامه‌تان زۆر خۆی به‌چه‌پ ده‌زانێت، کامه‌تان خۆی چه‌ند به‌شۆرشگێر زانیوه‌جاران و ئه‌مرۆ خۆی چه‌ند به‌ڕیفۆرمخواز ده‌زانێت، له‌ئاستی ژن‌دا لاوازن. له‌توێی ئاو ناسک‌تر و ئاسانترن بۆ خواردنه‌وه، له‌شیرینی هه‌نگوین شیرینترن بۆ ژنان، له‌بۆنی گوڵه‌باخ بۆن خۆشترن، له‌دره‌وشاوه‌یی ئه‌ستیره‌کان گه‌شاوه‌ترن بۆ بۆنی ژنێک و تامی ژنێک، کاتێکیش ژن خۆی ڕاده‌ستان ده‌کات، ئه‌وکات هێزی بازوتان ده‌خه‌نه‌کار، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌نه‌گریسه‌ی که‌پێی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌کاری ده‌هێنن له‌ئاستی بێهێزی ژن له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه، له‌ڕووی په‌راویزیی و که‌نارخراویی و ده‌رجه دووییه‌وه‌به‌گوێره‌ی یاسای دینه‌ئاسمانیه‌کان و زانست و فه‌لسه‌فه‌ی حیزبه‌به‌ناو دیموکرات و ئازادیخوازه‌کانه‌وه که‌ئه‌مانیش وه‌ک دین خۆیان پیرۆزکردوه‌و به‌بێ موجامه‌له‌ی دین ناتوانن بژین.
ئای که‌سه‌یره‌که‌تێک باسی گه‌نده‌ڵی ئیداری و حیزبی و سیاسی و ئابوری وڵات ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌و پیاوانه‌باسی ده‌که‌ن که‌خۆیان تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵن له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. ئه‌م باسکردنه‌له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی کوردستان، له‌سه‌ر زمانی تۆی پیاوی گه‌نده‌له‌وه‌هه‌ر بۆ پێکه‌نین و نوکته‌باشه، تۆیه‌کی گه‌نده‌ڵ هه‌موو کۆمه‌ڵگات گه‌نده‌ڵ کردوه، ئه‌ی پیاوی به‌ناو ڕۆشنبیر، باش بیرت بێت ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵن به‌چکه‌ی تۆن، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی تۆن، ئاوێکه‌تۆ ڕشتوته‌و ئه‌وانی منداڵی سیاسی و حیزبی و ئیداری پێی تێده‌خه‌ن و یاری پێده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به‌چڵکاو و قوڕولیته‌بۆ گیانی هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار که‌سی بێ‌تاوان و پاک و بێگه‌رد.
ئه‌ی پیاوی گه‌نده‌ڵ باش گوێبگره!
کاتێک ئه‌م جۆره‌ووشه‌و ڕستانه‌ده‌نوسم که‌به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییه‌وه‌له‌ناخی ده‌رونمه‌وه‌سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌هه‌مان کاتدا ده‌زانم ژنی لاوازیش هه‌یه، که‌ده‌بێت به‌پشتیوانی تۆی پیاوی لاواز، ژنی خه‌ڵه‌تاویش هه‌یه‌که‌زه‌مینه‌خۆشده‌کات بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی زوڵمه‌کانی تۆ، ژنی درۆزنیش له‌گه‌ڵ ژیاندا هه‌یه،که‌به‌قسه‌ی ڕه‌ونه‌قدار و بریق وباقی نوسین و شیعر و تێکستی سه‌رنج ڕاكێشی تۆوه‌بیری ده‌چێته‌وه‌که‌تۆی پیاو خیانه‌تت له‌ژنێک کردوه‌دواجار ده‌توێیته‌وه‌له‌به‌رده‌م ژنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاودا. هه‌روه‌ک چۆن پیاوانی ڕه‌شوڕووت و ڕه‌جاڵ و داماو و نه‌خوێنده‌وار زه‌مینه‌خۆش ده‌که‌ن بۆ ئاغا وده‌ره‌به‌گ و زۆردار و پیاوکوژ، به‌وجۆره‌ژنی لاوازیش زه‌مینه‌بۆ تۆی گه‌نده‌ڵ خۆشده‌کات تا تۆ سوار و ژنیش پیاده‌و ڕیخۆڵه‌به‌کێش. خوێنه‌ری به‌ڕێز هیوادارم پێم نه‌ڵێیت ئه‌م ژنه، فیمینیستیه‌کی سه‌قه‌ته‌و ڕقی له‌پیاوه، نا، من ڕقم له‌و مرۆڤه‌یه‌که‌مۆرڤی به‌رامبه‌ر به‌کار ده‌هێنێت له‌پێناوی تێرکردنی غه‌ریزه‌کانی خۆیدا، جا چ پیاو بێت یان ژن بۆ من جیاوازی نیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌له‌خۆشکردنی زه‌مینه‌بۆ تاوانه‌کان، ده‌سته‌ڵاتیش ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژن بێت، هه‌ر بۆیه‌ش پیاو زیاتر به‌رپرسه‌له‌هه‌موو تاوانه‌کان پێش ژن، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش ئه‌وه‌بێت که‌سیسته‌م و کۆمه‌ڵگا به‌رپرسن، سیته‌مه‌و کۆمه‌ڵگاش پێش ژن پیاو به‌رپرسیاره‌لێی.
کورده ئه‌حمه‌د سه‌عید
|



dastkant xosh bit mn lagal hamo qsakntm
hiwadarm, sarkwtwa bet
twana
سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت