Dezgai Ragayandni Hawpshti HAWPSHTI hawpshti@gmail.com
Petition Script PHP  
  
راپۆرتی (10) رۆژەی پێشێلکاری دژ بە ئازادی رۆژنامەگەریی
هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر دوو په‌یامنێری كه‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئارا ئیبراهیم ده‌كات
هاوڵاتی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می به‌ سثێتی خسته‌ بازاڕه‌وه‌
هێرش و په‌لاماردانى ده‌زگاکانى ئاسایشی یه‌کێتى بۆسه‌ر په‌یامنێرانى ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و ڕۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ ده‌که‌ین!
سه‌ندیكا: بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان دژی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌رییه‌
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان: له‌زۆربوونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان نیگه‌رانین
په‌یامنێرانی بێسنور: دیموكراتی‌و ئازادی راده‌ربڕین له‌كوردستانی عێراق له‌مه‌ترسیدایه‌‌
دووه‌مین راپۆرتی ده‌ رۆژه‌ی پێشێلكاری دژ به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری
هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌یامنێرانی هاوڵاتی‌و که‌ی ئێن ئێن
هێرش ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌یامنێری ئاوێنه‌
پاراستنی‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ له‌سلێمانی‌، په‌لاماری‌ سێ‌ په‌یامنێری‌ هاوڵاتی‌ ده‌ده‌ن
هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌یامنێرێكی رووداو‌
له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان 45 ڕۆژنامه‌نوس توند وتیژی‌ به‌رامبه‌ر كراوه‌

 
 
ناڕه‌زایه‌تی‌نامه‌

ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ .

جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان

هاوشان له‌گه‌ڵ که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کان و توندبوونه‌وه‌ی زیاتری ناکۆکی و کێشمه‌کێشه‌کانی نێو لیسته‌ جیاوازه‌کان جارێکی ترله‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی پێشێل ئه‌کرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆژانه شایه‌دی چه‌ند په‌لامارێکی نوێ‌‌ بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بووین‌‌ وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ و سوکایه‌تیپێکردن،لێدان،زیندانیکردن، و لێسه‌ندنه‌وه‌ی باجی ڕۆژنامه‌گه‌ریی وکامێراشکاندن. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی‌ ڕووداوه‌کان له‌ ئێوه‌ په‌نا به‌رێته‌ به‌ر توندو تیژی و به‌رته‌سکککردنه‌وه‌ی ئازادی‌یه‌کان ، مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوکمڕانی مێژووی پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و به‌ها نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بووه‌ . په‌لامار و هێرش ، هه‌ڕه‌شه‌ کردن، لێدان ، تیرۆر ، به‌ دادگایی گه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کامێرا و باجی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌رته‌سکدار به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر بووه‌ته‌ سیمایه‌کی ناسراوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ . هه‌میشه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ڕووماڵکردنی ڕاستی ڕووداوه‌کان و شاردنه‌وه‌یان له‌ جه‌ماوه‌ی خه‌ڵک په‌نابه‌یان بردۆته‌ به‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی و له ‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌و ده‌نگێکی جیاوازدا که‌ باس له‌ یه‌کسانی ، ئازادی و،عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بکات شێوازی نامرۆڤانه ‌و دژ به‌ پێشێلکردنی بنه‌ما سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی مافی مرۆڤیان به‌کارهێناوه‌. 

ئێمه‌ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یان واژۆ کردووه‌ خوازیاری ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ن ، خوازیارین که‌ ده‌سه‌ڵات چیتر بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی‌یه‌کان له‌ خه‌ڵک په‌نا نه‌باته‌ به‌ر پێشێلکردنی ئازادی و به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌ به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ، هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و موڵکی ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌کانن به‌ زووترین کات بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌کانیان و ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای لێبووردن له‌ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌ و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ که‌ به‌ درێژایی ساڵانی ڕابردوو که‌و‌تونه‌ته‌‌‌ به‌ر په‌لاماری نامرۆڤانه‌یان. 

ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی مه‌رجی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته‌!

 

هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ وێنه‌یه‌ک له‌ واژۆکان به‌ ده‌ستی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و پارێزه‌رانی مافی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌گه‌یه‌نن له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان‌


  سه‌رجه‌م واژۆکان = 71
تکایه ئیمه‌یڵێکی دروست بنووسه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌ پشتگیری بکه‌یت، تکایه‌ له‌ خانه‌ی سه‌رنج دا هه‌وڵ بده‌ مه‌به‌سته‌که‌ت ته‌نها له‌ یه‌ک دێڕدا بپێکیت. هه‌موو خانه‌کان به‌ دروستی پڕ بکه‌ره‌وه‌
ناو:
ناوی فامیلی:
ئیمه‌یڵ:
پیشه:
شوێن:
سه‌رنج
 

 


 
چیتر نابێت هیچ که‌سێک به‌ هۆی جیاوازی بیرکردنه‌وه‌و بیروباوه‌ڕی‌یه‌وه‌‌ زیندانی بکرێت، ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌بێت ئازاد بکرێن له‌ ڕووماڵکردنی ڕاستی ڕووداوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا