پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 14 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
بـــه‌حیـــزببوون چـاره‌نووسی بزووتنـــــــه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Friday, 30 April 2010

Sample Imageبـــه‌حیـــزببوون چـاره‌نووسی بزووتنـــــــه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

راپۆرتی: شوان سدیق

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی: گۆڕان كه‌ بودجه‌ی حیزبی وه‌رگرت، رووبه‌ڕووی ئیحراجبوون ده‌بێته‌وه‌... نه‌وشێروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌بێته‌ حیزب و هیواخوازیشه‌ زوو مۆڵه‌تی یاساییان پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی پێیوایه‌، گۆڕان

كاتێك بودجه‌ی حیزب وه‌رده‌گرن، رووبه‌ڕووی ئیحراجبوون ده‌بنه‌وه‌، پارتیش چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك لایه‌نێكی سیاسیی رێگه‌پێدراو په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دامه‌زرا و تائێستاش به‌شداری دوو هه‌ڵبژاردنی كردووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمین له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی سیاسی له‌رووی یاساییه‌وه‌ رێگه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رێكخراوێكی سیاسی خوێندنه‌وه‌یی جیاوازی بۆ ده‌كرێت.

له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی (KNN)ـدا، نه‌وشێروان مسته‌فا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌داهاتوودا ده‌بێته‌ رێكخراوێكی سیاسی، نه‌وشێروان مسته‌فا باسی ئه‌وه‌شی كرد، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێته‌ حیزبێكی ته‌قلیدی و به‌وته‌ی ئه‌و به‌ره‌و حیزبێكی جیاوازتر له‌حیزبه‌كانی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت.

له‌لێدوانێكدا بۆ (سڤیل) ئاواتی شێخ جه‌ناب یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی گۆڕان، ئاشكرای كرد دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ده‌ستده‌كه‌ن، به‌رێكخستنی كاروباره‌كانیان و به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌ كاری سیاسی ده‌كه‌ن، "له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی كه‌ خه‌ڵكی جیاواز جیاواز و بیروبۆچوونی جیاوازی تێدا كۆده‌بنه‌وه‌"، ئاوات پێیوایه‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان وه‌ك حیزبێكی سیاسی خاڵی ئیجابیاتی زۆرتره‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌شی ناكات، گوتیشی "بزووتنه‌وه‌كه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی جارانی خۆی له‌ده‌ستنادات، خۆ ده‌بێت بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ته‌عریفێك هه‌بێت و مۆڵه‌تمان هه‌بێت و كاك نه‌وشێروان هه‌ر رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شێتك له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا له‌بڕیاری گشتی و هاوده‌نگی ده‌رناچێت".

له‌به‌رانبه‌ریشدا شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ بوونی گۆڕان به‌حیزبێكی سیاسی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، شاڵاو بۆ (سڤیل) ده‌ڵێت، "به‌شێكی زۆری ده‌نگه‌كانی گۆڕان كه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستیانهێنا، ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بوون، كه‌ له‌پارتی و یه‌كێتی ناڕازی بوون، بۆیه‌ ره‌نگه‌ به‌شێك له‌و كه‌سه‌ ناڕازی و خه‌ڵكه‌ ئیسلامییه‌كه‌ش ده‌نگییان پێنه‌ده‌نه‌وه‌"، شاڵاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، گۆڕانیش وه‌ك پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌دات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌هۆی وه‌رگرتنی بودجه‌وه‌ ده‌نگه‌ جیاوازه‌كانی زیاتر ده‌بن، گوتی "به‌دڵنیاییه‌وه‌ گۆڕان به‌هۆی وه‌رگرتنی بودجه‌وه‌ رای جیاوازی تێدا دروست ده‌بێت، بۆیه‌ رۆژگارێك دێت كه‌ ئه‌و پرسیاره‌ رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش ده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ ئێستا ئه‌وان به‌مشێوه‌یه‌ باسی بودجه‌ی حیزبه‌كان ده‌كه‌ن، رۆژێكیش ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی بودجه‌كه‌ی خۆیان پرسیاریان لێده‌كرێت، به‌بۆچوونی من به‌هۆی وه‌رگرتنی بوودجه‌وه‌، گۆڕان له‌ئه‌نجامدا رووبه‌ڕووی ئیحراجبوون ده‌بێته‌وه‌"، هه‌روه‌ك پێشیوایه‌ ده‌بێت ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ خۆی رێكبخاته‌وه‌، "چونكه‌ خه‌ڵكی خۆیان بۆ ساغ ده‌بێته‌وه‌".

به‌بۆچوونی یاسین ساڵح، پسپۆر و چاودێری سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌كو حیزبێكی سیاسی ئیشی كردووه‌، چونكه‌ خاوه‌نی كیان و رێكخستن و جه‌ماوه‌ری خۆی بووه‌. یاسین ده‌ڵێت "پێویسته‌ گۆڕان خۆی رێكبخاته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكه‌ ده‌بێت بینێت، ئه‌گه‌ر وه‌كو حیزبێكی رێكخراو كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی ته‌ندروسته‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بن به‌حیزبێك ئه‌وكاته‌ ره‌نگه‌ رێكخستنه‌كه‌یان په‌رشوبڵاو بێت".

له‌سه‌ره‌تای به‌حیزبیبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ندێك ئاماژه‌ دیارن، كه‌ گومانی بوونی ته‌كه‌تولیان له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا تۆختر ده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (KNN) ئه‌و گومانانه‌ی كرده‌ واقیع، نه‌وشێروان گوتی "ئێمه‌ حیزبێكی عه‌قائیدی و ئایدیۆلۆجی و حیزبێكی ستالینی نین، له‌ناو ئێمه‌دا گروپیش و باڵیش و فڵانه‌ و فیساره‌ هه‌یه‌ و جائیزیشه‌ هه‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئێمه‌ یه‌ك ستراتیژی و سیاسه‌تمان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌لامه‌وه‌ شتێكی ئاساییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێن باڵباڵێن"، به‌ڵام ئاواتی شێخ جه‌ناب بوونی ته‌كه‌تول له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و یه‌كێتیش به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و "دیعایانه‌" تۆمه‌تبار ده‌كات، ئاوات گوتی "ئه‌و دیعایانه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ی ده‌كه‌ن، گوایه‌ كوتله‌ و كوتله‌گه‌ریمان تێدایه‌، ئه‌وه‌ ئیشی یه‌كێـتییه‌، چونكه‌ یه‌كێتی خۆیان كه‌توونه‌ته‌ ناو كوتله‌گه‌رییه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆمان رامانگه‌یاندووه‌، كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌پ و راست و نه‌ته‌وه‌په‌رست و كۆمۆنیست و رادیكاڵ و لیبراڵ و دیموكرات و هه‌موو بیربۆچوونێك كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌دی ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌راشكاوی ده‌یڵێم باڵباڵێن و ته‌كه‌تولات نییه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئامانجێكی دیاریكراو ئه‌فكاری جیاواز هه‌یه‌".

ئه‌م لێدوانه‌ی ئاوات له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر حاكم شێخ له‌تیف هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌دا بیستی ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌سلێمانی به‌ده‌ستهێنا، رایگه‌یاند ناچێته‌ ناو حیزبه‌ نوێیه‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌ڵام یاسین ساڵح ئه‌و دۆخه‌ به‌ئاسایی ده‌زانێ و ده‌ڵێت "مه‌رج نییه‌ ئه‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی حیزبێكدا بن، هه‌موویان كادیر بن و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حیزبه‌بن"، به‌ڵام ئاواتی شێخ جه‌ناب ده‌ڵێت، "ئێمه‌ له‌وانه‌مان نه‌بیستووه‌، كه‌ به‌شداری ناكه‌ن، به‌ڵام بێگومان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ڕاشكاوانه‌ و بێشه‌رم قه‌ناعه‌ت و ئامانجه‌ سیاسییه‌كانی خۆی راگه‌یاندووه‌".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌(سڤیل)ـی راگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، هه‌تا وه‌ك لایه‌نێكی سیاسیی رێگه‌پێدراو "په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی" له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و گوتی "گۆڕان ئه‌مری واقیعه‌ و نابێت لێی رابكه‌ین"، گوتیشی "نابێت یه‌كێتی پێی ناخۆش بێت، كه‌ ئێمه‌ و گۆڕان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، ده‌بێت یه‌كێتیش ئه‌و ئه‌مره‌ واقیعه‌ی كه‌ دروست بووه‌، قه‌بووڵی بكات. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردووش، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و حیزبانه‌ی ئیستا هه‌ن، له‌پارتی جیابوونه‌ته‌وه‌ و درووستبوونه‌، بۆنموونه‌ پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان، كه‌ شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان سكرتێری بوو، له‌پارتی جیابوونه‌وه‌، له‌كۆتاییشدا هاتنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵماندا له‌به‌ره‌ی كوردستانی هاوپه‌یمان بوون و زۆریش به‌ئاساییی وه‌رمانگرت، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین و ستراتیژیی خۆمان بپارێزین".

گۆڤاری سڤیل: ژماره‌ (31) هه‌ولێر

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

 
دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]