پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 14 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
بێ‌ مۆنتاژ ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Friday, 30 April 2010

Sample Imageبێ‌ مۆنتاژ

به‌شدار علی

* قوتابخانه‌ی شویفات كه‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌رێوه‌ی ده‌باته‌ و ته‌نها مناڵه‌ به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌توانن تیایدا بخوێنن،ساڵانه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێویسته‌ بۆ خوێندن له‌م قوتابخانه‌یه‌،له‌ بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی كوردستان بڕی(36)ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ !ئاخر ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌رپرسان و بێ‌ سه‌ره‌وبه‌ری چیتری ناوبنێین ؟!كۆمپانیایه‌كی بیانی خه‌ریكی بازرگانیه‌

كه‌چی له‌سه‌ر گیرفانی مناڵانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان بودجه‌ زه‌به‌لاحی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و زۆرێك له‌خێزانی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و رزگاریش ده‌بێت له‌نێو نایلۆن و خانوی قوڕینه‌ و بێ‌ ئاوی و بێ‌ كاره‌بای چاوه‌ڕوان بن!  له‌كاتێكدا زانكۆكانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌ له‌بودجه‌ی هه‌مان ساڵ هه‌ریه‌كه‌یان(12)ملیار دیناریان بۆ خه‌رج كراوه‌،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ رۆیشتوه‌.

رێكخراو و ده‌سته‌ و كۆمه‌ڵه‌ نه‌ما له‌ هه‌موو دنیا به‌ناوی لێقه‌وماوانی هه‌ڵبجه‌ و گه‌رمیان كۆمه‌ك و هاوكاری نه‌به‌خشنه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ش له‌ده‌خیله‌كه‌ی ده‌ریانده‌هێنا و هه‌ڵیانده‌لوشی بونه‌ بازرگان و بزنسمانی گه‌وره‌ و به‌ناوبانگ،ئیستاش به‌م شێوه‌یه‌ پاداشتیان ده‌ده‌نه‌وه‌؟! پاره‌ له‌ گیرفانی مناڵانی دیك و باوك ئه‌نفال و پاشماوه‌ی  جه‌سته‌ كیمیاوی  ده‌رده‌هێنن و ده‌یخه‌نه‌ گیرفانی بارزگانێكی تورك ،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵه‌كانی خۆیان له‌ سیسته‌مێكی خوێندنی باشتر به‌هره‌مه‌ند بن،ئه‌مه‌یه‌ یاسای جه‌نگه‌ڵ و دارستان كه‌ گه‌وره‌ و به‌هێز توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه‌ هه‌یه‌، دواجاریش ئه‌مه‌ ئیهانه‌ و سوكایه‌تیه‌ به‌ علم و مه‌عریفه‌  و سیسته‌م و زانست و زانیارییه‌ك كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی رۆژانه‌ به‌شان و باڵی هه‌ڵده‌دات.

 

 * ناوی سیانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانیم لایه‌ ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌ ناوی ناهێنم چونكه‌ نامه‌ویت ببمه‌ هۆكاری ئازاردانی كه‌سێك به‌هۆی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ و ناو و پیشه‌كه‌ی بڵاوناكه‌مه‌وه‌ ،بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال و جینوساید له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵك ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كرا،به‌ڵام له‌سه‌فه‌رێكی رسمیه‌وه‌ كردی به‌ سه‌فه‌رێكی رۆمانسی و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ جوته‌ گه‌شتێكی ئه‌وروپایان كرد و دوایی مانگێك به‌ خشكه‌ی به‌ده‌یان دیاری گران به‌هاوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر..ئه‌م جۆره‌ سه‌فه‌ر و رێوره‌سمانه‌ كارێكی نامۆ و نه‌خوازراو نیه‌ له‌نێو ئیداره‌ و به‌رێوه‌بردن له‌كوردستاندا،هه‌فتانه‌ ده‌یان نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌ چۆن سه‌روه‌تی بێ‌ شوماری خه‌ڵك خراوه‌ته‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵێكی كه‌مو به‌ هه‌وه‌سی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كه‌ن و به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكیش پاره‌ی عیاده‌ و دكتۆر و كرێی خانوو و جلێكی جوان له‌ ماڵه‌كه‌ی شك نابه‌رێ‌،توڕه‌یی و نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵك لێره‌وه‌یه‌ پێویست ناكات دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن!خه‌له‌له‌كه‌ له‌ هه‌ڕمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یه‌.

ئاخر كاركردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و كاره‌ساته‌كانی تری خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه‌ بوه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ گومانین،له‌ پشته‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌ و كار و هه‌ڵوێستێك سود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك به‌دیده‌كه‌ین.

 

*هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێك له‌ ئایه‌ته‌ شه‌یتانیه‌كانی سه‌لمان روشدی له‌( گۆڤاری خه‌ڵك)ئیسلامیه‌كان هێرشێكی فراوان و هه‌مه‌لایانه‌یان بۆسه‌ر زۆرێك له‌دیارده‌ مه‌ده‌نیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێكرد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ناراسته‌وخۆ نیگه‌رانی له‌م هێرشه‌ی ئیسلامیه‌كان ده‌ربڕی و سه‌ره‌نجامیش گۆڤاری خه‌ڵك داخرا..

ده‌یان ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هاوكاری و پشتگیریی ماددی و مه‌عنه‌وییان ده‌كات،له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵك تێزابیان به‌ده‌ست و قاچی كچان ده‌رشت،صاڵۆن و نادییه‌كانیان ده‌ته‌قانده‌وه‌،كه‌سانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخوازییان تیرۆر ده‌كرد و پاره‌ی باروت و گوڵه‌كانیشیان له‌بودجه‌ و سه‌روه‌تی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ پێده‌درا،داڵده‌ی گه‌وره‌ تیرۆرستانی دونیایان ده‌دا و له‌باره‌گاكانیان حه‌شاریان ده‌دان،ئیساش دژی هه‌ر دیارده‌ و كارێكی سه‌رده‌میانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ی كۆمه‌ڵگان و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئاڵوگۆڕێك ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بۆ هه‌میشه‌ له‌نێو جه‌هاله‌ت و نه‌زانی بمێنێته‌وه‌،چونكه‌ هۆشیاری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك كۆتای ئه‌وانه‌،ئه‌گه‌ر خولیا و ئاره‌زووی خه‌ڵك بۆ مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و ره‌فاهیه‌ت نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ی تاڵیبان و بن لادن فریا نه‌كه‌وتن له‌ جیهان ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وان له‌كوردستان جێبه‌جێیان ده‌كرد،له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌م شێوه‌یه‌

چاوه‌ڕوانی هه‌موو كارێكی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌كرێت،چونكه‌ ئه‌وه‌ی رۆڵی نه‌بێت له‌ به‌رێوه‌بردن عه‌قڵ و مه‌نتیقه‌ ، به‌رژه‌وه‌ندی جێگای به‌ هه‌موو شتێك لێژ كردووه‌ و سه‌ره‌نجامیش باجه‌كه‌ی ده‌بێت خه‌ڵك بیدات.

 

*(بێ‌ مونتاژ) گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ناوه‌ی پاڵه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

 
دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]