پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 16 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
یه‌كی ئایار ڕۆژی به‌رز راگرتنی ئالای خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاره‌ به‌ڕووی سه‌رمایه‌ و سه‌رمایه‌دار ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Thursday, 29 April 2010

Sample Imageیه‌كی ئایار ڕۆژی به‌رز راگرتنی ئالای خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاره‌ به‌ڕووی سه‌رمایه‌ و سه‌رمایه‌داری

وه‌ستا حسێن

هه‌موو ساڵێ له‌ ڕۆژی یه‌كی ئایاردا چینی كرێكار، واته‌ چینی به‌رهه‌مهێن ئه‌و چینه‌ی كه‌ ژیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ده‌چه‌رخێ و ته‌واوی نان و نیعمه‌ته‌كانی ژیان ده‌ست ڕه‌نجی ئه‌وه‌، كه‌چی له‌لایه‌ن چینی كارنه‌كه‌ری سه‌رمایه‌وه‌ به‌تاڵان ده‌برێ. بۆیه‌ له‌م ڕۆژه‌دا له‌ سه‌رانسه‌ری دونیا كرێكاران ده‌ڕژێنه‌ شه‌قامی شاره‌كانه‌وه‌ ونمایشی گه‌وره‌ی چینایه‌تی خۆیان به‌ڕێ‌ ده‌خه‌ن و ئاڵای خواسته‌ چینایه‌تیه‌كانیان بۆ

جارێكی‌ تر به‌ڕووی‌ سه‌رمایه‌داریدا، به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و عه‌زم و ئیراده‌ی خۆیان ده‌نوێنن. له‌م ڕۆژه‌دا ده‌نگی ئه‌م چینه‌ ده‌بێته‌ یه‌ك ده‌نگ و هه‌ستی هاوپشتی و هاوخه‌باتی نیشان ده‌درێت و ئه‌وه‌ دووپات ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مادام كرێكاران خوڵقێنه‌ری ژیانن، گه‌ر ئیراده‌بگرن و ریزه‌كانیان یه‌كگرتوو ڕێكخراو بێت و له‌ژێر ئالای‌ حزبی‌ چینایه‌تی‌ خۆیان، یانی‌ حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاریدا كۆببنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانن دنیای سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ سه‌ره‌و ژێركه‌ن و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ئازاد ویه‌كسان خۆشگوزه‌ران بنیاد بنین.

سه‌رمایه‌داری كه‌سیسته‌می شه‌ڕ و كوشتار و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی و گرانی و برسێتی و نه‌هامه‌تییه‌، سیسته‌مێكه‌  كۆمه‌ڵگای‌ نوقمی‌ ڕۆژڕه‌شی ده‌ردو مه‌ینه‌تی‌ كردووه‌، ژماره‌ی بێكاری كه‌ ملیۆنه‌ها كه‌سه‌ هه‌موو ڕۆژێ ئاماره‌كه‌ی ده‌چێته‌ سه‌روه‌، ئاستی كرێ و گوزه‌رانی خه‌ڵكی‌ كرێكار وزه‌حمه‌تكێش تادێت به‌ره‌و خواره‌وه‌ ده‌برێ‌ وله‌ولاشه‌وه‌ سه‌عاتی كاری‌ رۆژانه‌ ڕوو له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌لومه‌رجی‌ كار تادێت سه‌ختر ونائه‌منتر ده‌بێته‌وه‌. كرێكاران بێماف ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌شی‌ كه‌دانراون له‌لایه‌ن هه‌رخودی‌ كاربه‌ده‌ستانه‌وه‌ پێشێل ده‌كرێ‌. له‌م سیته‌مه‌دا، بازاڕی كار پڕه‌ له‌ مناڵان و ژنانێكی‌ دوگیان وكاریان پێده‌كرێ‌، له‌كاتێكدا ئه‌م ئینسانانه‌ پێویستیان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ و په‌روه‌رده‌و ژیانیكی‌ ئاسوده‌ هه‌یه‌. له‌مانه‌ش بگوزه‌رێین، ده‌بینین كۆمه‌لگا له‌ژێر سایه‌ی‌ حوكمی‌ سه‌رمایه‌دا، ڕۆژانه‌ له‌گه‌ل ڕێژه‌ی‌ زۆری‌ دیارده‌ی‌ دزی‌ و تاوان و تیرۆر و توندوتیژی به‌ره‌و ڕوده‌بێته‌وه‌. ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌م حاڵیه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان شایانی‌ ژیانكردن نییه‌ وده‌بێ‌ بگۆڕدرێت وله‌سه‌ر وێرانه‌ی‌ سیسته‌م و كۆمه‌لگایه‌كی‌ ئینسانی‌ دابمه‌زرێت. یه‌كی‌ ئایار ڕۆژی پێداگرتنی ئێمه‌ كرێكاران و خه‌ڵكی‌ چه‌وساوه‌یه‌، بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ مێژووییه‌. ڕۆژێكه‌ بانگه‌وازی‌ ته‌واوی كرێكاران و به‌شمه‌ینه‌تان ده‌كات تا ڕیزی خۆیان یه‌كگرتووكه‌ن، هاوكات بانگه‌وازی‌ ژنان ، لاوان ، ئازادی خوازان ده‌كات تاله‌ده‌وری خه‌باتی چینی‌ كرێكار كۆببنه‌وه‌ كۆمه‌لگای‌ سۆسیالیستی‌ به‌رقه‌رابكه‌ن. سۆسیالیزم ته‌نیا ڕێگا و ئاسۆی ڕزگاری به‌خشی ئینسانه‌ له‌ ده‌ست نایه‌كسانی و شه‌ڕ و كێبه‌ركێی هێزه‌ بۆرژواكان له‌ ته‌قسیم كردنی دونیا و دزی و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگا .

یه‌كی ئایار تووند  كردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌یه‌ بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی وه‌همی جۆراوجۆری ئایدیۆلۆژیای قه‌ومی و دینی و خێڵه‌كی. یه‌كی‌ ئایار ڕۆژی‌ ئاشناكردنی ئینسانه‌ به‌ هه‌ویه‌تی ئینسانی خۆی. له‌م ڕۆژه‌دا میدیای زه‌به‌لاحی چه‌واشه‌كاری بۆرژوازی به‌ناچاری ده‌بێ نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌ نیشان بدات. ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌لات له‌و شه‌پۆله‌ توڕه‌یه‌ ڕزگاركه‌ن كه‌له‌م ڕۆژه‌دا یه‌خه‌ به‌ده‌سه‌لاتداران ده‌گرێ‌.

له‌ عێراق و كوردستانیش ده‌سه‌لاتداران له‌ژێر سایه‌ی هه‌ر ئه‌م نیزامه‌دا كۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و دواوه‌ بردوه‌ و به‌سه‌ر قه‌وم و قه‌بیله‌ و مه‌زهه‌به‌كاندا دابه‌شیان كردوه‌ وله‌ نێوان ئینسانه‌كانیشدا دیواری وه‌همیان دروست كردوه‌. وه‌ توانیویانه‌ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له‌ نێو ئه‌م كێبه‌ركێیه‌دا ڕاگرن و ڕیزه‌كانیان په‌رت په‌رت كه‌ن و زنجیره‌كانی ده‌ستیان توندتر كه‌نه‌وه‌.

له‌ كوردستان زیاتر له‌ 18 ساڵه‌ یاسایه‌كی كرێكاری نوێ نه‌بووه‌ بۆ كرێكاران وتائیستاش كار به‌یاسای بۆرژوای به‌عسی گۆڕ به‌ گۆڕ كراوه‌ و ده‌كرێ‌. هه‌ر به‌پێوانه‌ دژه‌ كرێكارییه‌كانی‌ یاسای به‌ موه‌زه‌ف كردنی‌ كریكاران بووه‌ كه‌ مافه‌ ئینسانییه‌كان له‌كرێكاران سه‌ندراوه‌ته‌وه‌. حاشا كردن له‌ ناسنامه‌ی چینایه‌تی كرێكار خۆی‌ بۆ نه‌سه‌لماندنی‌ مافه‌كانی كرێكاران بووه‌. كرێكارانی‌ كوردستان له‌م ماوه‌ زۆره‌ی ژێر سایه‌ی‌ حوكمڕانی بۆرژوا ناسیۆنالیستی كورددا زه‌جرێكی‌ یه‌كجار زۆریان كێشاوه‌ و هه‌ل ومه‌رجه‌كان به‌ قازانجی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌داراندا شكاوه‌ته‌وه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ بۆرژوازی‌ كورد توانییه‌تی‌ كرێكاران و بێ به‌شانی كۆمه‌ڵگا له‌ خراپترین شه‌رایه‌تی ژیاندا ڕاگرن. ده‌سه‌لاتدارانی‌ كوردستان 18 ساڵه‌ كرێكاران و لاوانی‌ ئاماده‌ به‌كاریان له‌چاوه‌ڕوانی‌ فرسه‌تی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ كاردا، ڕاگرتووه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خواستی‌ بیمه‌ی بێكاری به‌ڕه‌سمی‌ بناسن وبه‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چاره‌نوسی هه‌زاران لاویان به‌قه‌ده‌ر سپاردووه‌. دیاری كردنی كرێ و حه‌قده‌ست ئه‌ویش به‌ پێوانه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ژیانێكی‌ مه‌مره‌ و مه‌ژی وه‌لام ناداته‌وه‌، كه‌چی‌ له‌ولاشه‌وه‌ موچه‌ی‌ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانیان به‌چه‌ندین ملیۆن دینار دیاری‌ كردووه‌. سه‌ره‌نجام ده‌سه‌لاتداران كۆمه‌ڵگای چه‌ند ملیۆنی‌ كوردستانیان به‌بێ بوونی زه‌مانه‌ته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، له‌ ناو گرانی و هه‌ژاریدا ڕاگرتووه‌ و

ئینسانه‌كانیان ناچار به‌ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند كار كردووه‌. ڕاكردن به‌ دوای پاروه‌ نانیًكدا وای له‌ كرێكاران كردووه‌ نه‌په‌ڕژێنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌ كه‌سه‌رچاوه‌ی موسیبه‌ته‌كانیان كێیه‌ وله‌چیدایه‌!. له‌ولاشه‌وه‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ فرسه‌تی داوه‌ به‌ سه‌رمایه‌دارانی كوردستان تا به‌ ئاره‌زووی خۆیان شیله‌ی گیانی كرێكاران بمژن و له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ درێژه‌ به‌ژیانی فیرعه‌ونانه‌ی خۆیان بده‌ن و هه‌موو ڕۆژێ له‌ نێو كایه‌ی سیاسی كوردستاندا كرێكاران بێنن و بیبه‌ن وخۆڵ بكه‌نه‌ چاویان و كێشیان كه‌ن به‌شوێن مه‌رامه‌ سیاسیه‌كانی خۆیاندا.

كرێكاران ، زه‌حمه‌تكێشان ، خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان......

با یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌مان و هێنانه‌ مه‌یدانی ئیراده‌مان و با چیتر فریوی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری ئه‌حزابی جۆراوجۆری بۆرژوازی نه‌خۆین. با ڕیزه‌كانمان بۆ یه‌كجاریش بێ یه‌كگرتوو بكه‌ین و هێزی خۆمان تاقی بكه‌ینه‌وه‌. با له‌یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵدا به‌ به‌رز ڕاگرتنی ئاڵای خه‌باتمان له‌گه‌ڵ كرێكارانی دونیا به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ سیمای كوردستان بگۆڕین و هه‌ویه‌تی چینایه‌تی بۆ خۆمان بگێڕینه‌وه‌ چیتر ئێمه‌ی داهێنه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا نه‌بین.

كرێكاران!.. باله‌ یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م سێ خواسته‌ بكه‌ین و بیده‌ینه‌وه‌ به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا :

1-                   دیاری كردنی یاسای كارێكی كرێكاریی پێشڕه‌و .

2-                   دیاری كردنی لانی كه‌می كرێ له‌ ئێستادا له‌ 1,000,000 یه‌ك ملیۆن كه‌متر نه‌بێ .

3-                   دانی بیمه‌ی بێكاری تێر و ته‌سه‌ل بۆ كه‌سانی ئاماده‌ به‌كار .

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له‌ڕیزی له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دایه‌ و بانگه‌وازتان ده‌كه‌م بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م ئامرازه‌ی‌ خه‌باتی چینایه‌تیمان، ده‌با له‌ریزه‌كانی حزبی خۆماندا خۆمان ڕێكخراو و یوكگرتوو بكه‌ین !

 به‌رز و به‌ڕێز بێت یه‌كی ئایار ڕۆژی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكار .

 

 
دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]