پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 15 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ته‌که‌تول و کۆنگره‌ی یه‌کێتی ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Thursday, 29 April 2010

Sample Imageته‌که‌تول و کۆنگره‌ی یه‌کێتی

دڵشاد تاقانه‌ ‌

کۆنگره‌ بۆچی یه‌ ؟

هه‌ڵسه‌نگاندن پێداچوونه‌وه‌ی کار و به‌رنامه‌ی ڕێکخراوه‌یی ، داڕشتنی پێڕه‌وی ناوخۆ وێژه‌ساتی سیاسی ، پێشنیار ، ‌پرسیار ، ڕه‌خنه‌ ، داهێنان ، بڕیار ، لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌ل و مه‌رجه‌کان ، پێناسه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌کان ، لێکۆڵینه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجی ، نوێکاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی ....  نوێبوونه‌وه‌ پێویستیه‌ واتای کوده‌تا نیه‌ نه‌وه‌یه‌کی نوێ کۆتایی به‌ڕۆڵی سه‌رکرده‌ کۆنه‌کان بهێنن جڵه‌وی

هه‌موو کاره‌ ڕێکخراوه‌ییه‌کان بگرنه‌ده‌ست که‌هیچ مه‌نتیقێکی سیاسیش ڕێگه‌ی شتی وا نادا ، مه‌به‌ست لێ ی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی که‌سه‌ خاڵاوه‌کانی کایه‌ی خه‌باتی سیاسی یه‌ ڕۆڵ و گرینگیان ده‌رکه‌وێ به‌هاوکاری به‌شێک له‌سه‌رکرده‌ کارامه‌ و خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کانی پێشتر پرۆسه‌ی ژیانی حیزب ڕابه‌رایه‌تی بکه‌ن بۆ سه‌رده‌می نوێ . نه‌ک ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ هاتوونه‌ ناو حیزب سه‌ره‌ڕای پشووکورتی ده‌سته‌ی ته‌که‌تول فه‌رزیان ده‌کا .

کۆنگره‌ی ته‌که‌تول یا کۆنگره‌ی یه‌کێتی ؟

ته‌که‌تول زاده‌ی ناکۆکی بیروبۆچوونه‌کانه‌ ، هاوبیری و هاوبینی کارکردنی گروپێکه‌ بوونی سروشتی یه‌ و به‌قازانجی ڕێکخراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ر ته‌که‌تولێکی ئه‌رێنی بێ واته‌ به‌قازانجی حیزب کار بکا نه‌ک ئاراسته‌ی که‌س و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت . له‌کۆی ئۆرگانه‌کانی حیزب ده‌ست نه‌خنه‌ ئیش و فه‌رمانه‌ تایبه‌تیه‌کانی یه‌کتر ، واته‌ کێبه‌رکێ ی ناوه‌ندی و ڕتمه‌که‌ی ئاشتیانه‌بێ . ‌ته‌که‌تول له‌هه‌موو کات و شوێنێک هه‌یه‌ له‌مێژوو هه‌بووه‌ ، له‌داهاتوش هه‌رده‌بێ بۆیه‌ بوونی له‌ئێستا پێویستیه‌کی سروشتی یه‌ . مرۆڤ خۆی له‌کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ته‌که‌تولبازه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی له‌توخم ، ڕه‌گه‌ز ، نه‌ژاد ، نه‌ته‌وه‌ ، نیشتمان ، کیشوه‌ر تا ته‌کتوله‌ جیهانیه‌کان له‌ڕووی ئابوری ، له‌شکری ، زانستی .... یه‌کێتی به‌پێ ی ته‌مه‌نی ڕێکخراوه‌یی خاوه‌ن مێژوێکی کرده‌یی خه‌باتی شاخ و شاره‌ ، سه‌رکه‌وت و ژێرکه‌وتی هه‌یه‌ که‌واته‌ به‌کورتینی ناکرێ بوترێ یه‌کێتی یه‌ک کوتله‌یه‌ و به‌زۆر کوتله‌یش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ یا ئایا تاسه‌ریش هه‌ر ده‌مێنێ ؟ مان پێویستیه‌ واته‌ تا پێویستی هه‌بێ یه‌کێتیش هه‌رده‌مێنێ ، پێویستی واته‌ بارودۆخی سه‌رده‌م چ ده‌خوازێ گه‌ر یه‌کێتی وه‌ک ڕێکخراو وه‌ڵامده‌ره‌وه ‌بوو مانی خۆی ده‌سه‌لمێنێ ، پێم وایه‌ جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و ته‌که‌تولانه‌ی ناوی هۆی مانیه‌تی هه‌ریه‌که‌یان هۆکارێکه‌ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی گه‌رباش ته‌وزیف بکرێ . یه‌کێتیه‌ک له‌ڕێکخراوێکی نیمچه‌به‌ره‌یی سه‌ری هه‌ڵدابێ کۆکه‌ره‌وه‌ی چه‌ندان بیروبۆچوون و ڕه‌وتی ڕێکخراوه‌یی مارکس ـ لینینی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ و بزوتنه‌وه‌ سۆسیالیستیه‌کان هه‌روه‌ها هێڵێ گشتگیری هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بێ ، خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو نه‌گونجان و ناته‌باییه‌‌بێ ، به‌جۆرێ له‌قۆناغه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری چه‌تری سه‌ر هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ری کۆکه‌ره‌وه‌ی هێزو تواناکان بێ ، بێگومان له‌ڕێکخستنه‌وه‌ی حیزبیدا هه‌ڵگری ته‌واوێک له‌و خاسیته‌ جیاوازیانه‌ ده‌بێ که‌ سه‌رتایه‌کی باڵ باڵێن و دیارده‌یه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ خۆی ده‌سه‌پێنێ . بوونی جیاوازیه‌کان سودبه‌خشه‌ و زه‌مینه‌ی کاری هاوبه‌شیش هه‌یه‌ چونکه‌ هه‌موویان خۆیان به‌خاوه‌ن و سه‌روه‌ری یه‌کێتی ده‌زانن . بێ یه‌کێتیش هه‌موو ته‌که‌توله‌کان لاواز و نوخبه‌یین ژینگه‌یان ناساز و نه‌شیاوه‌ یا ده‌بێ بچنه‌ پاڵ ته‌که‌تولی تر که ‌ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ و بارودۆخی خۆیی و مه‌وزوعی ده‌وێ نرخی هزر و هۆشی خۆی هه‌یه‌ . تائێستا زۆرێک له‌وانه‌ی لێ ی جیابوونه‌وه‌ بۆی گه‌ڕانه‌وه‌ هۆیه‌که‌ی به‌کورتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌کرێ به‌یه‌که‌وه‌بن واته‌ ته‌که‌تولی ناکۆکی گونجاون ، که‌ش و هه‌وای سیاسی ناو یه‌کێتیش هه‌ڵمژی ته‌وای ناکۆکیه‌کانه‌ . وادام ته‌که‌تول هه‌یه‌ ده‌بێ ئازاو ڕاشکاوانه‌ دانی پێدابنێن ، یه‌کێتی خاوه‌ن زۆرهایه‌کی کادیره‌ و به‌چۆنایه‌تیه‌کی باش په‌روه‌رده‌بوون ، ده‌کرێ سودیان لێ وه‌ربگیرێ و ڕۆڵیان ده‌رکه‌وێ گرینگ نی یه‌ له‌کام ته‌که‌تولن بۆ هه‌رماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای چالاکوانی جێگۆڕکه‌ و پله‌گۆڕی بکرێن له‌پۆزسیۆنی نزمه‌وه‌ بۆ به‌رز به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش‌ ئه‌رک و ماف به‌کرده‌یی بکرێ . ده‌شێ کۆنگره‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی ته‌که‌تولیش بێ به‌دانوستان هه‌مووان بیکه‌ین به‌کۆنگره‌ی یه‌کێتی .

سه‌رکرده‌ی ته‌که‌تول کێ یه‌ ؟

مامێک و چه‌ندین کاک ! ده‌رهاوێشته‌ی به‌رهه‌می خه‌باتێکی چه‌ند ده‌یه‌کی ته‌مه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ هه‌ڵهێنجراوی ناو گه‌رمه‌ی کێشه‌ و ناکۆکیه‌کانن ڕۆڵی هیچ کامێکیان نادیده‌ ناکرێ و جگه‌ له‌سیاسیه‌کی موحه‌نه‌ک هه‌ره‌وه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی گه‌لی کوردن خه‌باتی نیشتمانیان ناسنامه‌یانه‌ هیچ پێداهه‌ڵگۆتن و سارکردنه‌وه‌یه‌کی ناوێ . چۆن په‌یدابوون و بوون به‌سه‌رکرده‌ ئاواش کاتێک دێ ده‌بێ بڕۆن به‌نه‌خۆشی یا پیری یا شه‌هیدبوون یان و یان و یان . چۆن به‌رهه‌می باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌ ئاواش له‌ئه‌نجامی کارکردن هه‌ڵه‌یان هه‌یه‌ ، له‌به‌ر خراپکاری و چه‌وت به‌کاربردنی ته‌که‌تول ماخۆلیای ئه‌ندێشه‌ی سیاسی ئه‌ندام و دۆستان تا دوژمنه‌کانیش چه‌ندباره‌ی پرسێکه‌: دوای ئه‌وان ئه‌ی داهاتوو چاره‌نوسی یه‌کێتی چی یه‌ ؟ ئه‌و پرسیاره‌ خه‌یاڵگری هه‌موو ئه‌ندامێکی یه‌کێتی یه‌ . که‌واته‌ بۆ له‌نگه‌ر و پارسه‌نگی هاوکێشه‌کان گۆڕان و نوێبونه‌وه‌ی ناوخۆیی له‌سه‌روه‌ تاخواره‌وه‌ خواستێکی گشتی یه‌ . به‌ڵێ مام سه‌رکرده‌ و سونبوله‌ ، ڕێبه‌ره‌ ... دواجار کێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ بێ مام چۆن کارده‌کرێ ؟ ئایاهیچ کامێک له‌و کاکانه‌ ئه‌وپرسیاره‌ له‌خۆیان ناکه‌ن ؟ یا هه‌ر یه‌کێکیان وه‌ڵامه‌که‌ی سیاسیه‌ ده‌ڵێ: من ! بێگومان پێویستی سه‌رده‌مه‌کان واقیعی گونجاو دێنێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وکاتیش پێشنیار و بڕیاری تر ده‌بێ . بۆ ئێستا گرینگه‌ چه‌ند شتێک بکرێ .. دانوستانی ته‌که‌توله‌کان له‌کۆنگره‌ ئه‌رک و مافی گشتی یه‌ بۆ هه‌ر ستانێک دانیشی ده‌وێ بۆ هێورکردنه‌وه‌ گۆڕانکاریمان ده‌وێ ،  کارتی کاکه‌ وه‌همیه‌کان ئه‌وهه‌ڤاڵانه‌ی هیچ پێگه‌ و پۆزسیۆنێکی فه‌ڕمی ڕێکخراوه‌ییان نی یه‌ و هه‌موو شتێکن هه‌موو شتێکیشیان پێده‌کرێ تاکه‌ی ؟ سکرتێر و دوو جێگر بۆچی ؟ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ بێ متمانه‌یی ! ئه‌وه‌ نیشانه‌ی بوونی ته‌که‌توله‌ . ئێمه‌ له‌خواره‌وه‌ ده‌ڵێین بۆ کۆنگره‌ یه‌ک سکرتێر و یه‌ک جێگر به‌سه‌ خۆ ئه‌وانی تریش هه‌ر سه‌رکرده‌ن و تا ماون هه‌رکاکیشن .

جۆره‌کانی ته‌که‌تول له‌سیاسه‌ت:

  • ته‌که‌تولی ناوچه‌یی له‌شار و شێوه‌زمان .   

  • ته‌که‌تولی باوه‌ڕی (عه‌قیده‌یی) له‌چه‌پڕه‌و ڕاستڕه‌و . سۆسیالست ، دیموکرات ، سۆسیال دیموکرات ، کۆمۆنیست ، ئیسلامگه‌ری سیاسی ... تاد.

  • ته‌که‌تولی ڕۆشه‌نبیری خاوه‌ن بڕوانامه‌ و ته‌کنۆکراتی پیشه‌یی ، هه‌ڵگری توانا وێژه‌یی و هونه‌ریه‌کان .

  • ته‌که‌تولی خزمایه‌تی عه‌شائیری که‌ناکرێ نه‌خوێندرێته‌وه‌ چونکه‌ نه‌ک کوردستان خێڵه‌کی یه‌ به‌ڵکو هه‌موو پێکهاته‌ی عێراق وایه‌ ده‌یان و سه‌دان هۆز و عه‌شیره‌ت و تیره‌ هه‌نه‌ سه‌رۆکه‌کانیان له‌ڕووی چینایه‌تی فیودالن هه‌رچه‌نده‌ نیشتمانی بن هیچ حیزبێک له‌داویان ڕزگار نابێ . زۆرینه‌ و ڕێژه‌ی ده‌نگ ده‌گۆڕن .

  • ته‌که‌تولی ده‌سه‌ڵات و ته‌که‌تولی به‌رهه‌ڵست ، ته‌که‌تولی به‌هێز و ته‌که‌تولی بێ هێز ، ته‌که‌تولی نوێ و ته‌که‌تولی کۆن ، ته‌که‌تولی سه‌ره‌کی و ته‌که‌تولی لاوه‌کی ، ته‌که‌تولی مافپه‌روه‌ر و ته‌که‌تولی چه‌واشه‌کاری .

هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ته‌که‌تول بۆ ؟

  • بۆ گۆڕان و پێشخستنی حیزب باشتر به‌کارهێنان و گه‌یشتن به‌خواستی  دید و بۆچوونه‌کان .

  • خۆپاراستن له‌ده‌ستی دکتاتۆر و تاکڕه‌وی له‌وه‌یه‌ کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ندامێک په‌راوێز ده‌کرێن ئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌که‌توله‌ .

  • هه‌وڵی گرتنی ده‌سه‌ڵاتێکی نیمچه‌یی لامه‌رکه‌زی دابینکه‌ری هه‌ندێ له‌خواسته‌کان له‌پرۆسه‌یه‌کی دانوستاندا.

  • ئاماده‌گی بۆ نه‌هاته‌کان و بوونی ته‌که‌تولی به‌رامبه‌ر هه‌ر له‌ناو ڕێکخراودا ناچاری دروستکردنی ته‌که‌تولی تره‌ .

  • ده‌ستی ده‌ره‌کی دوژمنانه‌ بۆ هه‌ڵته‌کانی ڕێکخراو .

  • نزیکی بیر و دیده‌گای به‌رژه‌وند و ویسته‌کانی گروپ .

سوده‌کانی ته‌که‌تول:

  • فره‌ تێز و بیر و به‌رنامه‌یی ، گه‌شه‌ی گیانی کێبه‌رکێ‌ ، پلانی له‌جیات .

  • دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنی ڕێکخراوه‌یی ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کان و نوێنه‌ره‌وه‌ی شێوه‌ی دیموکراتیانه‌ی حیزب .

  • نه‌هێشتنی دکتاتۆری تاکڕه‌و ، ده‌رخستنی هه‌ڵه‌ و که‌م و کوڕیه‌کان.

  • کۆکردنه‌وه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ جیابۆوه‌کان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر گرێدانه‌وه‌یان به‌چه‌قی ڕێکخراوه‌وه‌ .

زیانه‌کانی ته‌که‌تول:

به‌بێ هۆ نی یه‌ کورد ده‌ڵێ: سه‌ری دوو به‌رانان له‌یه‌ک مه‌نجه‌ڵ دا ناکورێ .

  • پارچه‌ پارچه‌یی و نه‌بوونی متمامانه‌ ، سستی کار و جێ به‌جێ نه‌کردنی به‌رنامه‌ .

  • هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزب ، مقۆمقۆی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست .

  • چونه‌ پێشی که‌سانی هه‌لپه‌رست و ماستاوچی وه‌رگرتنی پۆزسیۆنه‌ حیزبیه‌کان و به‌هه‌ڵه‌ به‌کارهێنانیان . که‌سی شیاو له‌شوێنی گونجاو نابێ ، پێوه‌ره‌کان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و ئه‌نیشک وه‌شێنی جێ ی خۆکردنه‌وه‌یه‌ .

  • به‌فیڕۆدانی کات و هه‌ل و هاته‌سیاسیه‌کان .

  • زۆربوونی چاوگی بڕیار و لێکدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی .

  • بزربوونی مافی ئه‌ندامه‌ ئاساییه‌کان ئه‌وانه‌ی هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گۆشی کردوون له‌ ته‌که‌تول دانین .

سیاسه‌ت له‌کوردستان که‌م به‌کارهێنانی لایه‌نه‌ زانستی و تیۆریه‌که‌یه‌تی زیاتر پراکتیکی هونه‌ری فڕ و فێڵه‌ دبلۆماسیه‌کانه‌ . بێ پلان و ڕاوێژکاری هه‌نگاو بۆ داهاتوو ده‌نرێ ، هه‌ر به‌کردنی هه‌ڵه‌ فێرده‌بن ئه‌گه‌ر به‌ژیانی خودی سیاسی ته‌واوبێ یا حیزبه‌که‌ی تێبچێ ، پێشبینی ئه‌وه‌ هه‌ر گرینگیه‌کی ئه‌وتۆی نی یه‌ . ئێستا له‌ده‌روازه‌ی کۆنگره‌ ئه‌و پرسیارانه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن : ئایا ته‌که‌تول کۆنگره‌ ده‌کا ؟ یا کۆنگره‌ ته‌که‌تول ڕێک ده‌خا ؟ ته‌که‌تولێک ده‌رده‌چێ یا ته‌که‌تولێک دێته‌ ناو . ئایا ته‌که‌تولی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا ؟ پرسیارێکی ساویلکه‌ی تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌هیچ ته‌که‌تولێک نین چۆن ده‌چنه‌ کۆنگره‌ ؟ ئایا ڕێگه‌یان پێده‌درێ ؟ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن بێ به‌دڵنیایی باڵ باڵێنه‌ و ته‌که‌تولبازه‌کان ڕۆژیانه‌ که‌سی ئاسایی نه‌ک هه‌ر گوێ ی لێ ناگیرێ نرخ و بایه‌خی نابێ هه‌رگیز ناگاته‌ ئه‌وێ . دۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵێکی هه‌ل ڕه‌خسان پێویستیه‌ . که‌سانێکی زۆر ساڵه‌هایه به‌شداری خۆشی ناخۆشیه‌کانی یه‌کێتی بوون ده‌رفه‌تیان نه‌دراوه‌ یا زۆرکه‌م بووه‌ ئێستا ده‌توانن به‌که‌ڵه‌که‌ی فێربوون و توانایان شتێ بۆ کۆنگره‌ پێشکه‌ش بکه‌ن شایه‌نن هه‌ل وه‌رگرن‌ له‌هه‌مبه‌ری ئه‌وانیش که‌سانێکی زۆر به‌شداری هه‌موو کۆنگره‌کانیان کردووه‌ بێ زیادو که‌م هه‌ر گوێگر و سه‌رله‌قێنی بڕیاره‌کانن ، له‌هه‌مووی گرینگتر باشیش ده‌زانن چه‌پڵه‌ لێده‌ن !                                    

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]