پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 16 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ئازادی به‌ شه‌رتی پاراستنی ده‌سه‌ڵات ! ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Wednesday, 28 April 2010

Sample Imageئازادی به‌ شه‌رتی پاراستنی ده‌سه‌ڵات !

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه

‌

سه‌ره‌نجام حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ ره‌سمی رایگه‌یاند که‌ سه‌رکوتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بکرێ . به‌ پێ ی هه‌اوڵێک که‌ که‌وته‌ به‌ر ده‌ست میدیاکان ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مری کردوه‌ به‌ هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر که‌ سه‌رکووتی خۆپیشاندان و ناره‌زاتیه‌کانی خه‌ڵکی بکرێ به‌ ناوی ئه‌وه‌ی له‌ کاتێکا خۆپیشاندانه‌کان ره‌وتی خۆیان گۆری .

با له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین له‌ مۆدیلی دیموکراتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بیانه‌وێ خۆپیشاندان بکه‌ن ده‌بێ مۆڵه‌ت وه‌ر بگرن ، ئه‌م جۆره‌ مۆدێله‌ مه‌گه‌ر له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی ئێراندا په‌یدا بکرێ که‌ دووه‌مین ووڵاتی دۆنیایه‌ له‌ ئیعدام کردنی خه‌لکدا.

مۆڵه‌ت وه‌رگرتن زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی  نه‌کردنی خۆپێشاندانه‌کان و کۆسپ نانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکدا، چۆنکه‌ کاتێ ده‌سه‌ڵاتی تاڵان بڕۆ بزانێ خۆپیشاندانه‌کان ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تاڵان برۆی ده‌سه‌لاتداران وچاوچنۆکه‌ بۆرژواکان که‌م بکاته‌وه‌ ، یا کاتێ بزانن خۆپیشاندانه‌کان ده‌بنه‌ هۆی قازانجی که‌متر بۆ سه‌رمایه‌داران ، یا کاتی بزانن خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌و شوێنێ ده‌روا که‌ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتییان  که‌مکاته‌وه‌ ، یا کاتێ بزانن خۆپێشاندانه‌کان ده‌بنه‌ هۆی ڕیسواکردنی ره‌فتار و بریارو یاساکانی ده‌سه‌ڵاتداران ....هتد . ئه‌وه‌ ئیتر مۆڵه‌ت نیه‌ بۆ ئه‌م خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تیانه‌ . به‌ راستی ئه‌مه‌ گاڵته‌ کردن نیه‌ به‌ دیموکراتی واقیعی یا به‌ مانایه‌کی تر به‌ ئازادی ، یا ئایائه‌مه‌ دیموکراتی نیه‌ به‌ شه‌رتی پاراستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان ؟ بێ گومان ئه‌مه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڵی یه‌ .

مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ خۆپیشاندان مانگرتن له‌ کۆمه‌ڵگای رۆژائاوادا نه‌ک هه‌ر مۆدێل نیه‌ به‌ڵکو جێگای گاڵته‌ جاڕیشه‌.

نموونه‌ نه‌ یه‌ک و نه‌ دووه‌ به‌لکو به‌ سه‌دانه‌ له‌ سه‌رکوت و خوێناوی کردنی خؤپیشاندان وناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لكی کوردستان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کورده‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان نیه‌ ، که‌ دواترینیان سه‌رکووتی خۆپیشاندانه‌کانی خوێنداکارانی  قوتابخانه‌ ئاماده‌یه‌که‌نی سلیمانیه‌ که‌ نه‌ک ته‌نها لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ دان و ده‌سگیر کردنی خۆپیشانده‌رانی گرته‌وه‌ به‌ڵکو چه‌ندین رۆژنامه‌ نوسیشی گرته‌وه‌ که‌ سه‌رو که‌لله‌یان درایه‌ به‌ر شه‌ق و بۆکس وزلله‌وه‌ قۆناخه‌ تفه‌نگی ئاسایشه‌کان ، کامێراکانیان لێ سه‌نراوه‌ ، بۆشیان نه‌ گه‌راونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یه‌ مۆدێلی دیمکراسی له‌ کوردستاندا که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیونالست بانگه‌وازی ووڵاتانی تر ده‌که‌ن که‌ چاو له‌م مۆدێله‌ دیمۆکراتیه‌ بکه‌ن!!!!!!

ئێمه‌ کۆمۆنیستاکانی کوردستان زۆر ده‌مێکه‌ هێچ خۆشباوه‌ریه‌که‌مان نه‌ماوه‌ به‌وه‌ی که‌ ناسیونالیزم بتوانێ ئازادیخواز بێ یا هه‌ڵگری په‌یامی دیموکراتی واقیعی بێ، ئه‌گه‌ر نیمچه‌ ئازادیه‌ک هه‌یه‌ له‌ کوردستان ئه‌وه‌ به‌ری ره‌نجی خه‌باتی  کۆمۆنیسته‌کان وئازادیخوازانی کوردستانه‌ . هه‌ر به‌ درێژه‌دان به‌م خه‌باته‌یه‌ ده‌کرێ ملی ناسیونالیسته‌کان شۆڕبکرێ و ئازادییان به‌ سه‌ردا بسه‌پێنری تا گه‌یشتن به‌ ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی و خۆپیشاندان و مانگرتن ، وه‌ پاشه‌کشه‌ بکرێ به‌ ئه‌حزابی ناسیونالیستی به‌وه‌ی چیتر (ئازادی به‌ شه‌رتی پاراستنی ده‌سه‌ڵات ) واز لێ بێنن .

26/4/2010 ‌

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]