پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 15 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ئه‌نفالی محمد و ئه‌نفالی سه‌دام! ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 27 April 2010

Sample Imageئه‌نفالی محمد و ئه‌نفالی سه‌دام!

موحسین که‌ریم

گروپه‌ تیرۆریسته‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان و مه‌لا گوێ له‌مسته‌کانیان که‌ له‌ ته‌ڕ ده‌خۆن و له‌ ووشك ده‌خه‌ون، ده‌یانه‌وێ به‌زۆری زۆرداره‌کی ووشه‌ی ئه‌نفال له‌ بیرو ویژدانی خه‌ڵکدا بسڕنه‌وه‌! ووشه‌یه‌ك که‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان مانایه‌کی سیمبوڵیکی هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڕندانه‌یه‌ی که‌ به‌عس‌ به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی دا! ووشه‌یه‌ك که‌ گوزارشته‌ له‌ دڕنده‌یی و بێهه‌وساریی رژێمیکی کۆنه‌په‌رستی

نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی که‌ مێژووی کوشتارو هێرش و په‌لاماره‌کانی باپیرانیان دژی نه‌یاره‌کانیان مایه‌ی ئیلهامی مه‌زنخوازی و که‌ره‌سته‌ی هاندانی هێزه‌کانیان بوو!

رژێمی به‌عس و له‌ سه‌رویانه‌وه‌ سه‌دامی خوێنخۆر، ئیلهامی خۆی دژی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات و سیڤیلی کوردستان له‌و ئایه‌ته‌ی محمده‌وه‌ وه‌رگرت که‌ دوای شه‌ڕی به‌در بڵاویکرده‌وه‌و تایبه‌ت بوو به‌ شێوازی دابه‌شکردنی ئه‌و تاڵانیانه‌ی که‌ هێزه‌کانی ئیسلام له‌ ئاکامی قه‌تڵ وعامی هۆزو تیره‌کانی دیکه‌وه‌ ده‌ستیان ده‌که‌وت. سه‌دامیش وه‌کو محمد پێی وابوو که‌ موڵك و ماڵی"دوژمن"ه‌کانی حه‌ڵاڵی خۆی و ده‌سته‌ودایه‌ره‌که‌یه‌تی! بۆیه‌ کاتێك خه‌ڵکی بێدیفاعی دێهاته‌کانی کوردستانی ئه‌نفال کرد، هه‌موو نێرینه‌کانی کۆمه‌لکوژکردن وسامان و که‌لوپه‌له‌کانیشیان تاڵانکردن!

رووداوی ئه‌نفال نزیکه‌ی 22 ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ. نزیکه‌ی 19سالیشه‌ رژێمی به‌عس له‌ کوردستان نه‌ماوه‌ و 7 ساڵیشه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ عێراقدا کۆتایی پێهاتوه‌‌. به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌، ووشه‌ی ئه‌نفال، ئه‌گه‌رچی بۆ رژێمی به‌عس سیمبوڵی سه‌رکه‌وتن و تێکشکاندنی دوژمن بوو، به‌ڵام لای خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ك وه‌کو سوکایه‌تیکردن به بیروباوه‌ڕی خۆیان، به‌ڵکو وه‌کو پێناسه‌ی تراژیدیایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ به‌کاریانبردوه‌‌ که‌ مایه‌ی نه‌فره‌ت و به‌دناوی بوه!‌‌

به‌ڵام ئێستا گروپه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان و مه‌لا مفته‌خۆره‌کانی هاودڵ و هاوسۆزیان له‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که‌ سه‌ریان به‌ داوی جمهوری تیرۆرپه‌روه‌ری ئیسلامی ئێران وشێخنشینه‌کانی که‌نداوی دۆستی سه‌دامه‌وه‌ به‌نده‌، ده‌یانه‌وێ ئه‌م ووشه‌یه‌ش له‌ خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌ بکه‌ن، گوایه‌ سه‌دام به‌ ناهه‌ق ئه‌م "ووشه‌ "و"ئایه‌ته‌ پیرۆزه"‌ی به‌کارهێناوه‌! بۆچی مه‌گه‌ر ئه‌نفالی محمد کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی خێڵ و تیره‌کانی غه‌یری ئیسلام و تاڵانکردنیان و دابه‌شکردنی تاڵانی و ژن وکچه‌کانیان به‌سه‌ر خۆی و شوێنکه‌وتوه‌کانیدا نه‌بوو!؟ تاوانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ چیبوو که‌ له‌ شه‌وو رۆژێکدا محمد خه‌وێکی‌ بینی و پاش خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی ئیتر ده‌بوایه‌ یان هه‌موویان بچنه‌‌ ژێررکێفیه‌وه‌‌ یان ده‌بوایه‌ سه‌ریان بپه‌رێنرێ!؟ مه‌گه‌ر هه‌رئه‌وه‌نه‌بوو که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نه‌بوون وسه‌ر به‌ ئاینێکی تربوون!؟ ئیترده‌بێ چ پیرۆزیه‌ك له‌و ووشه‌یه‌و له‌و ئایه‌ته‌دا هه‌بێ!؟ سه‌دامیش هه‌روای‌کرد‌! ئه‌ویش ئه‌وخه‌ڵکه‌ی ئه‌نفالکرد که‌ له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویدا نه‌بوون! ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا نه‌ ئه‌وکات ئیسلامیه‌کان و مه‌لا ئه‌ڵقه‌ له‌گوێکانیان گله‌ییه‌کیان له‌ سه‌دام کرد که‌ بۆچی ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ ئه‌و تاوانکاریه‌ی خۆی به‌کارهێناوه‌ و نه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م 20-22 ساڵه‌شدا شتێکیان له‌وباره‌وه‌ درکاندوه‌! ئه‌ی خێره‌ وا ئێستا ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ریسواو تاوانباربکه‌ن که‌ به‌و پرۆسه‌ تاوانکاریه‌ی که‌ سه‌دام خۆی ناوی لێنا ئه‌نفال بڵێن ئه‌نفال!؟

بێگومان ده‌کرێ له‌ دوو لایه‌نه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بکرێ. یه‌که‌میان ده‌وری ئاشکراو راسته‌وخۆی رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێرانه‌ بۆ ده‌سکێشانه‌ ناو کاروباری سیاسی ناوخۆی کوردستان که‌ ئێستا له‌ هه‌مووکات زیاتر له‌ململانێی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا پێویستی پێیه‌تی. ئه‌م کاره‌ش به‌ توندکردنه‌وه‌ی فه‌زای کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی به‌ره‌وپێش ده‌بات و سوود له‌ هه‌موو روداوێکی گه‌وره‌و بچووك و بگره‌ ووشه‌و رسته‌یه‌کیش ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵایه‌کی پڕوپاگه‌نده‌یی لیدروست بکات . به‌م کاره‌ی له‌لایه‌که‌وه‌ کۆمه‌ك به‌ به‌هێزبوونی ده‌سته‌و گروپه‌ تیرۆریسته‌ ئیسلامیه‌کانی سه‌ربه‌خۆی له‌کوردستانی عێراق ده‌کات و دوه‌م؛ فشار ده‌خاته‌‌سه‌ر یه‌کێتی وپارتی و به‌گشتی ناسیۆنالیزمی کورد بۆئه‌وه‌ی زیاتر بچنه‌ژێرعه‌باکه‌ی ئه‌وه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ که‌له‌ئێستادا ناسیۆنالیزمی کورد له‌سیاسه‌تی ئه‌مریکادا جێگایه‌کی خوارتری له‌جاران بۆدانراوه‌!  به‌ڵام هاوکات خودی گروپه‌ ئیسلامیه‌کانیش، به‌وانه‌ی سه‌ر به‌ئێران و به‌وانه‌شی که‌ له‌فه‌له‌کی میره‌کانی که‌نداودا ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌ ده‌وربینینیان له‌م شانۆگه‌ریه‌ی رژێمی ئیسلامیدا  له‌هه‌وڵی ئه‌وودان که‌ جێ پێیه‌كی قایمتر له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان په‌یدابکه‌ن و له‌ورێگایه‌شه‌وه‌ ئیمتیازاتی زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی  وه‌ربگرن، که‌ له‌ئێستادا هه‌ست به‌ جێگاورێگایه‌کی گونجاوتر ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ریاندا!

لێره‌وه‌ ده‌توانین له‌سه‌رجه‌م زنجیره‌کانی ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ تێبگه‌ین که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌ کوردستانی عێراقدا له‌لایه‌ن رژێمی ئێران و گروپه‌ ئیسلامیه‌ تیرۆریسته‌کان و مه‌لا به‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه‌ نمایش ده‌کرێ!

27/4/2010

 

 
دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]