پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 16 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
دووه‌مین راپۆرتی ده‌ رۆژه‌ی پێشێلكاری دژ به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 02 March 2010

Sample Imageدووه‌مین راپۆرتی ده‌ رۆژه‌ی پێشێلكاری دژ به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری

23-شوبات بۆ 1 ی ئازاری 2010

ئاماده‌كرنی : سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی له‌ رۆژنامه‌نوسان

ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه‌: پاش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ رۆژی 12ی شوباتدا، چه‌ندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون. سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی له‌ رۆژنامه‌نوسان بڕیاریدا كه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌موو ده‌ رۆژ جارێك راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌نه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ییان به‌سه‌ر

 

رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت. له‌ دووه‌م راپۆرتیدا، سه‌نته‌ری میترۆدا چه‌ندین حاڵه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌. ئه‌م راپۆرته‌ سه‌رجه‌می ئه‌و رووداوانه‌ن كه‌ سه‌نته‌ری میترۆ لێیان ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌. ره‌نگه‌ پێشێلكاری و رووداو هه‌بن كه‌ سه‌نته‌ری میترۆ لێیان ئاگادارنه‌بێت، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمانبن بۆ تۆماركردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كرێن.

له‌م راپۆرته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان رۆژانی 22بۆ 1ی ئازاری شوباتدا روویانداوه‌، بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌بووبن.

سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و ده‌ رۆژه‌ی رابردوو، سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رچه‌نده‌ به‌ به‌راورد به‌ ده‌ رۆژی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێشێلكاری دژ به‌ رۆژنامه‌نوسان كه‌مبووته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا رۆژنامه‌نوسان رووبه‌ڕووی هه‌راسانكردن و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه‌. بۆنمونه‌ رۆژی 24ی شوبات رێگه‌ به‌ چه‌ندین رۆژنامه‌نوس نه‌درا كه‌ رووماڵی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن. ئێمه‌ له‌ سه‌نته‌ری میترۆ به‌توندی هه‌موو پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ده‌كه‌ین. كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ رۆژنامه‌نوسان بواریان پێبدرێت به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه‌ ئه‌ركی خۆیان، كه‌ گه‌یاندی زانیارییه‌، جێبه‌جێبكه‌ن."

ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی له‌ رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی قازانج نه‌ویسته‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان. سه‌نته‌ری میترۆ له‌ مانگی ئابی ساڵی 2009دا ده‌مه‌زراوه‌.

بۆ په‌یوه‌ندی و ناردنی زانیاری په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌:

ره‌حمان غه‌ریب: 0770152300

ئیمه‌یل: ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی , ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

 

رووداوه‌كانی ده‌ رۆژی رابردوو:

•           عومه‌ر فارس، به‌رپرسی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردستان نێت، رۆژی 28ی شوبات به‌ سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌رده‌وام به‌ نامه‌‌و ئیمه‌یل جوێن‌و هه‌ڕه‌شه‌م بۆ ده‌نێرن،" هه‌روه‌ها وتی، "ماوه‌ی 11 ساڵه‌ وتاری ره‌خنه‌یی  له‌ سایته‌كه‌ماندا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام هه‌رگیز به‌م ئاسته‌ نزمه‌ هێرش نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر دایك‌و باوكی كۆچكردوم."

•           نوسه‌ر سه‌لام عه‌بدوڵا، رۆژی شه‌ممه‌ 27ی شوبات، به‌ میترۆی راگه‌یاند كه‌ پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك وتاری ره‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئێستا‌و ڕابردوی هه‌ندێ قه‌واره‌ی سیاسی ناو پروپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌یان نامه‌ی پڕ جوێن و سوكایه‌تی ئاراسته‌كراوه‌.

•           ئێواری 25ی شوبات پاش ته‌واوبونی یاری نێوان یانه‌ی شێروانه‌و خاك، چه‌ند هانده‌رێكی یانه‌ی خاك هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر صباح عه‌لی حه‌سه‌ن، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ سپۆرت . صه‌باح به‌ سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "پاش سوكایه‌تی چه‌ند كه‌سێكیان به‌ زۆر‌و به‌به‌رچاوی هێزه‌كانی ئاسایش كامێراكه‌یان لێسه‌ندم،"   هه‌روه‌ها وتی، "پاشان ئاسایش كامێراكه‌یان بۆ وه‌رگرتمه‌وه‌ به‌ڵام نه‌یانتوانی هێرشبه‌ران ده‌سگیر بكه‌ن وتیان ئه‌مری گرتنیانمان پێ نییه‌."

•           نیهاد هه‌مزۆ، په‌یامنێری كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) سه‌نته‌ری میترۆی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 25ی شوبات له‌گه‌ڵ سه‌عید عبالرحمن، وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه‌، پێش گه‌یشتنیان بۆ ناحیه‌یه‌ زوماری سه‌ر به‌ پاریزگای نه‌ینه‌وا به‌ مه‌به‌ستی روماڵكردنی  هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی زوماری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ هێرشكراسه‌ریان.

 

نیهاد وتی، "له‌ گوندی عومه‌رخالید هێرشیكرایه‌ سه‌رمان،  كامێراكه‌یان لێسه‌ندین‌و جامی سه‌یاره‌كه‌یشیان شكاند." هه‌رووه‌ها وتیشی كه‌ تائێستا مایكرۆفۆنه‌كه‌یان بۆ نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌ لای به‌رپرسێكی پارتی له‌ گوندی عومه‌ر خالید.

•           بیلال سه‌عید فه‌ره‌ج، په‌یامنێری گۆڤاری سڤیل‌و سایتی یه‌كگرتوو، به‌ سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند رۆژی 24ی شوبات له‌كاتی وێنه‌گرتندا دوو پۆلیسی هاتوچۆ كامێراكه‌یان لێسه‌ندوه‌. بیلال وتی، "به‌زۆر كامێراكه‌یان لێسه‌ندم وێنه‌كانیان سڕیه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی پێكدادانی دوو سه‌یاره‌ بوو." هه‌مان ڕۆژنامه‌نوس رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكی له‌ناوبردنی تاوان له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌رو هه‌وڵی وه‌رگرتنی كامێراكه‌ی ده‌ده‌ن. بیلال وتی، "ده‌سه‌ڵات به‌ كامێرا ئیزعاج‌و توڕه‌ ده‌بن ئێمه‌ش كارمان به‌ كامێرا رایده‌كرێت قوڕی كوێ بكه‌ین به‌سه‌رمانا،" هه‌روه‌ها "به‌ڵام خه‌ڵك منیان له‌ ژێرده‌ستی پۆلیسه‌كان ده‌رهێنا."

•           رۆژی چوار شه‌ممه‌ 24ی شوبات له‌كاتی وێنه‌گرتن له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی هێرشكرایه‌سه‌ر  په‌یامنێرو وێنه‌گری كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس نه‌به‌ز محمد شوكرو ئاسۆ حه‌مه‌ ره‌ئوف. ئاسۆ وتی، "له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئه‌و بنكه‌ی گۆڕانه‌وه‌ سوكایه‌تیمان پێكرا هێرشكرایه‌ سه‌رمان" وتیشی" جگه‌ له‌ ڕسته‌ی ناشیرین رێگه‌یان گرت وێنه‌ بگرین" 

•           رۆژی 24ی شوبات له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تایبه‌ت به‌ بودجه‌ رێگه‌ به‌ زیاتر له‌ ده‌ رۆژنامه‌نوس نه‌درا رووماڵی دانیشتنه‌كه‌ بكه‌ن. راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئاگادار كردووه‌ كه‌ كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز دانیشتنه‌كه‌ تۆمار ده‌كات‌و پاشان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ دابه‌شده‌كرێت. یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ هێمن مامه‌ په‌یامنێری رادێوی نه‌وابوو. ئه‌و به‌ سه‌نته‌ری میترۆی ڕاگه‌یاند، "مۆبایله‌كه‌یان لێسه‌ندم كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگی گفتگۆكانتم تێدا تۆمار كردبوو پاش سڕینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ درایه‌وه‌ ده‌ستم."  هێمن ده‌ڵێت كه‌ چه‌ند جارێكی تر ڕێگه‌ی لێگیراوه‌ له‌ روماڵكردنی هه‌واڵ، بۆ نمونه‌ "له‌ 25ی شوباتدابوو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كونسڵگه‌ری سوید (له‌ هه‌ولێر) له‌ناو هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسه‌كان ڕیگه‌یان له‌من گرت."

 

ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ له‌ نێوان 12 بۆ 21ی شوباتدا روویانداوه‌و له‌ راپۆرتی یه‌كه‌می سه‌نته‌ری میترۆدا ڕووماڵنه‌كران.

•           كارزان كه‌ریم محمد، په‌یامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگ و باس (ئاكانیوز)، وتی كه‌ رۆژی 18ی شوبات سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی هه‌ندێ پێشێلكاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌ كاتێك چه‌ند پاسه‌وانێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی رێگه‌ی پێده‌گرن. كارزان به‌ سه‌نته‌ری میترۆی وت، "وێنه‌ی پۆسته‌رم ده‌گرت كه‌ به‌ شوێنی وه‌ك ئیشاره‌تی مرورو قوتعه‌ی شاره‌وانی هه‌لواسرابون چه‌كداره‌كان هاتن‌و كامێراكه‌یان لێسه‌ندم وێنه‌كانیان سڕیه‌وه‌،"  هه‌روه‌ها "پاش ئه‌وه‌ی موناقه‌شه‌م كردن كه‌ ئه‌مه‌ی من ده‌یكه‌م موخله‌فه‌ نییه‌ به‌ قسه‌ی ناشیرین‌و سوكایه‌تیپێكردن وتیان ئه‌م ناوه‌ چۆڵبكه‌م."

 

•           توانا بابا عه‌لی، په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ، وتی كه‌ شه‌وی 17ی شوبات له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرو ئاسایش، كامێراكه‌یان لێسه‌ندوه‌و پاش ته‌ماشكردنی وێنه‌كانی ته‌سلیمیانكردووته‌وه‌. توانا بابا عه‌لی به‌ سه‌نته‌ری میترۆی ووت، "به‌ زه‌بری چه‌ك ویستیان كه‌له‌پچه‌م بكه‌ن پاشان كامێراكه‌یان لێسه‌ندم بۆ ده‌رهێنانی میمۆریكه‌ی"  توانا ناسراو به‌ (توانا حاجی)  وتی كه‌ داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كامێراكه‌ی ده‌كات كه‌ "ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی كار ناكات."

•           فه‌ریدون ئیبراهیم، وێنه‌گری  كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ر، وتی  كه‌ شه‌وی 17ی شوبات له‌كاتی ڕووماڵكردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌، كه‌مال نوری، له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌ لایه‌ن هێزێكی چه‌كدار هێرش كرایه‌ سه‌ریان كاسێته‌كه‌یان لێشه‌ندرا. فه‌ریدون وتی كه‌ تائێستا كاسێته‌كه‌ی بۆ نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.

                                                                      سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان

                                                                                           ای ئازاری 2010

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]