پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

هێرش و په‌لاماردانى ده‌زگاکانى ئاسایشی یه‌کێتى بۆسه‌ر په‌یامنێرانى ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و ڕۆژنامه‌نوسان ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Sunday, 21 February 2010

 هێرش و په‌لاماردانى ده‌زگاکانى ئاسایشی یه‌کێتى بۆسه‌ر په‌یامنێرانى ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و ڕۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ ده‌که‌ین! 

حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان

له‌چوارچێوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و توندبوونه‌وه‌ى کێشه‌و بارگرژى نێوان لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان و لیستى گۆڕان و تێکدانى ئه‌منه‌یه‌تى هاولاتیان، هێزه‌کانى ئاسایشى یه‌کێتى نیشتمانى بۆ به‌رگرتن له‌ده‌رخستنى راسته‌یه‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌ى ڕاى گشتى چه‌ندین حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى و لیێدان وسوکایه‌تى کردن به‌ڕۆژنامه‌نوسان بۆته‌ دیارده‌یه‌کى ڕۆژانه‌.

له‌م نێوه‌داپه‌یامنێره‌کانى هاولاتى که‌بۆ ڕوماڵکردنى ڕووداوه‌کانى ئه‌م بارگرژیه‌ و ده‌رخستنى ڕووى ڕاستى ئاژاوه‌گێڕان و تێکده‌رانى ئه‌منى له‌مه‌یداندا بوون. له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ى ڕابردوودا 3ى حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌. سه‌ره‌تا ئارا ئیبراهیم به‌رپرسى په‌یامنێره‌کانى ڕۆژنامه‌ى هاولاتى که‌بۆ ڕووماڵکردنى بارگرژى نێوان لیستى هاوپه‌یمانى و گۆڕان له‌شه‌قامى سالم ئاماده‌بوو ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌م په‌لامارى پیاوانى ئاسایش و دواى لێدان وسوکایه‌تى پێکردنى، کامیراکه‌ى لێده‌سه‌ندرێت، ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌ که‌ئارا ئیبراهیم پێناسى سه‌ندیکاى ڕۆشنامه‌نوسان و هاولاتى نیشان داوون، به‌لام هیچ ئیعتبارێکیان بۆ ثیشه‌که‌ى نه‌کردووه‌ به‌دواى ئه‌ودا په‌یامنێرێکیتر ڕِووبه‌ڕووى هه‌مان حالَه‌ت بۆته‌وه‌ و ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ کاتژمێر 7 ونیو، سوران ئه‌حمه‌د په‌یامنێرى هاولاتى ڕووبه‌رووى ده‌ستدرێژى هاوشێوه‌ بۆته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌دا ده‌زگاکانى ئاسایش له‌زمانى عه‌مید حه‌سه‌ن نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانییه‌وه‌ بێئاگایى خۆى له‌م ڕووداوانه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.
ده‌ستدرێژى و لێدان وسوکایه‌تى پێکردن به‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و بارگژیه‌دا هاتۆته‌ کایه‌وه‌ که‌له‌سه‌رده‌مى ده‌سپێکردنى بانگه‌شه‌ى ههڵبژاردندا توندبۆته‌وه‌ و فه‌زایه‌کى نائارامى به‌سه‌ر هاولاتیاندا داسه‌پاندووه‌ و ده‌سه‌لاتدارانى یه‌کێتى نیشتمانی ناچار کردووه‌ بۆ به‌رگرتن پێی ده‌ست بۆ میلیتاریزمه‌کردنى فه‌زاى شارو به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ى ئازادى هه‌ڵسواڕنى سیاسى و ڕۆژنامه‌گه‌رى به‌رێت. ئێمه‌ وێڕاى ئیدانه‌کردنى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌، ده‌سه‌لاتداران به‌پرسیار ده‌که‌ین له‌پاراستنى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشى هاولاتیان و زامنکردنى ئازادى هه‌ڵسوورانى سیاسى و ڕۆژنامه‌گه‌رى. هاوکاتیش به‌ته‌واوى توانامانه‌وه‌ له‌که‌نار هه‌وڵوماندوونه‌بوونىپه‌یامنێرانى ڕۆژنامه‌ى هاولاتى وهه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌کیتر، بۆ نیشاندانى هه‌قیقه‌تى کارنامه‌ى ده‌سه‌لاتداران و هه‌ڵسوکه‌وتى لیسته‌کانى به‌شدار له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ته‌واوى توانامانه‌وه‌ ڕاده‌وه‌ستین.


کۆمیته‌ى سلێمانى

حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان

20/2/2010
 

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]