پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئارا ئیبراهیم ده‌كات ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Friday, 19 February 2010

Sample Imageرۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئارا ئیبراهیم ده‌كات

رۆژنامه‌ی هاوڵاتی

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ لێره‌و له‌وێ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ ده‌بیسترێ‌ كه‌ رۆژنامه‌نووسانده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ریان و  ئیهانه‌ ده‌كرێن، ئێمه‌ و خه‌ڵكی تریش له‌ روودانی ئه‌وحاڵه‌تانه‌ نیگه‌ران بووین و هه‌میشه‌ وتوومانه‌ كه‌ حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌رپرسن له‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی ماڵ وگیانی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تیش رۆژنامه‌نووسان. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژیان كردۆته‌

سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گیراون و نه‌بروانه‌ته‌ به‌رده‌م یاسا بۆ لێپێچینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕواو گومانه‌ی لای دروست كردین كه‌ ده‌ستێكی رێكخراو هانده‌ر له‌پشتی ئه‌و ده‌ستدرێژی  كردنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ هه‌بێت و به‌ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی رێكخرابن، به‌ڵام ئه‌مرۆ كه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ حیمایه‌ی به‌رپرسه‌كان به‌جلی سه‌ربازی و به‌ئاشكرا په‌لاماری به‌رپرسی په‌یامنێرانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیان دا، چیتر برواكه‌مان له‌گومانه‌وه‌ ده‌بێت به‌یه‌قین كه‌ ئه‌وه‌ی پێشتریش روویانداوه‌، به‌به‌رنامه‌ كراون و هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ به‌رگرتن به‌كاری ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نیین و وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه‌.

ئێمه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به‌تایبه‌تی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماردانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنی شه‌و كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رپرسی په‌یامنێرانمان (ئارا ئیبراهیم) و به‌چه‌ندكه‌س لێده‌ده‌ن و ئازاری ده‌ده‌ن و كامێراكه‌شی لێده‌سن، ئه‌مكاره‌ی روویدا، ئیتر هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ‌ ، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئارا ئیبراهیم پێناسه‌ی رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی نیشان داوا ئه‌وكاته‌ زۆرتریان لێداوه‌ و سوكایه‌تیان پێكردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م هێرشه‌ ته‌نها ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نیین.

بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، حه‌دێك دابنێن بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه‌ له‌ژێر ئیداره‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابروات ئه‌وه‌ ئه‌ورووداوانه‌ كه‌له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌و واده‌كات له‌حاڵه‌ته‌وه‌ ببێته‌ دیارده‌، له‌باتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و كه‌رنه‌ڤاڵی شادی هه‌ڵبژاردن، بكرێته‌ هه‌ڵمه‌تی ئیهانه‌كردن و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی هاوڵاتی داواتان لێده‌كه‌ین به‌زووترین كات، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر په‌یامنێره‌كه‌مان بدۆزنه‌وه‌ و بیده‌نه‌ ده‌ست یاسا. ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بێده‌نگبوونتان، ئه‌و گومانه‌مان لادروست ده‌كات كه‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت نه‌ك ناتوانن پارێزگاری له‌سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن، به‌ڵكو خۆیان به‌شێكن له‌و هه‌ره‌شه‌یه‌.

20/2/2010

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]