پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 8 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
گۆشتی حه‌ڵال به‌ پاره‌ی حه‌رام! ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Sunday, 07 February 2010

Sample Imageگۆشتی حه‌ڵال به‌ پاره‌ی حه‌رام!

سیروان ئه‌مین

له‌ یه‌کێک له‌ بازاڕه‌ پڕ فرۆشه‌کانی شاردا له‌ پایته‌ختی فینلاند، هێلسنکی ناونیشانی فرۆشگایه‌ک سرنجی ڕاکێشام که‌ به‌ خه‌تێکی پان نوسیبویان "گۆشتی حه‌ڵال" واته‌ بازاڕی گۆشتی حه‌ڵاڵ بۆ فرۆشتن، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌و شاره‌دا به‌ تایبه‌تی نزیکی ئه‌و بازاڕه‌ خه‌ڵکانێکی زۆر موسڵمانی وڵاتانی وه‌ک سۆمال و مه‌غریب ، عێراق ، ئێران و تورکیا ده‌ژین و گۆشتی حه‌ڵاڵ ره‌واجێکی باشی هه‌یه‌‌.

من وه‌ک کوردێک و په‌نابه‌رێک که‌ له‌وێ ده‌ژیم یه‌کسه‌ر ژیانی ئه‌و خێزانا‌نه‌م بیر هاته‌وه‌ که‌ چۆن چۆنی ده‌ژین و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان له‌ کوێوه‌یه، ئه‌و حه‌ڵاڵه‌ش چۆن حه‌رامه‌.

لێره‌دا من بۆ نمونه‌ ته‌نها سه‌رژمێرێکی ڕێکخراوی مایاکا بیاکۆنی ساڵی 2005 ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ست تا بزانن ئه‌وانه‌ی گۆشتی حه‌ڵاڵ ده‌خۆن له‌ فینله‌ند له‌ سه‌دا چه‌ندینان بێکارن و داهاته‌که‌یان  چه‌ند حه‌ڵاڵه‌ له‌ کاتێکدا ژماره‌ی بێکاری له‌ نێو خودی فینله‌ندیه‌کاندا ته‌نها له‌ 9%یه‌.

له‌ چوار هه‌زار عێراقی له‌ 76% بێ کاره‌، له‌ چوار هه‌زار و حه‌وت سه‌د سۆمالی 58%یان بێکاره‌ و ئێرانیه‌کانیش له‌ 63%یان بێکارن،  هه‌ڵبه‌ته‌ هۆی بێکاریه‌که‌ زۆره‌ و مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ تاوانی په‌نابه‌ران و موسڵمانانێکه‌ که‌ به‌ دوای حه‌ڵاڵدا ده‌گه‌ڕێن،  به‌ڵکو زۆربه‌ی هۆکاره‌کان زمان و ئاستی خوێندن و شتی ترن که‌ به‌ده‌ره‌ له‌ ئیراده‌ی خودی په‌نابه‌ران.

هه‌موومان ده‌زانین سه‌رچاوی بژێوی خێزانه‌ بێکاره‌کان دوه‌ڵه‌ت دابینی ده‌کات وه‌ک بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و یارمه‌تی سۆسیال که‌ ڕێک له‌ باج و خه‌راجی کرێکار و بازاره‌ گه‌وره‌کان و باڕ و بازاڕه‌ سێکسیه‌کان و ده‌زگاکانی یاری کردنی قومارن.  که‌ کۆده‌کرێنه‌وه‌ و جارێکی تر دابه‌ش ده‌کرێنه‌وه  به‌‌ سه‌ر خێزانه بێکاره‌‌کاندا بۆ دابینکردنی لانی که‌می ژیانێکی ساده‌ بۆیان.

‌به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌م باج و خه‌ڕاجه‌ حه‌رامه‌ وه‌ک مه‌شروب وگۆشتی به‌راز و زینا کردن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستیدا پاره‌که‌ قازانجی ئه‌و حه‌رامانه‌یه‌ که‌ باسمان کردن، له‌وه‌ش کۆمیدی تر ئه‌وه‌یه که‌‌ زۆرێک له‌ موسڵمانانی ئه‌وروپا به‌م پاره‌یه‌ ده‌چن بۆ حه‌ج و زیاره‌تی ماڵی خوداکه‌یان ده‌که‌ن.

مرۆڤ کاتێک ئه‌م خه‌ڵکه‌ ده‌دوێنێت و باسی خواردن و خواردنه‌وه‌ و ژیان ده‌کات له ئه‌وروپا موسڵمانه‌کان ده‌ڵێن خه‌لکی ئه‌م وڵاته‌ کافرن و به‌ پێی شه‌ریعه‌ته‌کانی خوا ناجوڵێنه‌وه. موسڵمانه‌کان  منداڵه‌کانیان وا گۆشه‌گیرکردون که‌ له‌ کونجی قوتابخانه‌کاندا به‌ جیا له‌ منداڵانه‌ ئه‌وروپیه‌کان نان بخۆن نه‌بادا توشی گوناح ببن، منداڵانی خه‌ڵکی موسڵمان له‌ قوتابخانه‌کاندا به‌ چاوێکی قێزه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هاو پۆله‌کانیان چونکه‌ پێیان وایه‌ ئه‌وان خه‌ریکی خواردنێکی زۆر پیس و خراپن . ئه‌مه‌ش وایان لێده‌کات که‌ به‌چاوێکی که‌م و به‌ ڕقه‌وه‌ له‌ هاوپۆله‌کانیان بڕوانن که‌ سه‌رئه‌نجام وه‌ک که‌سانێکی دژوار هه‌ڵس و که‌وتیان له‌ گه‌ڵدا ده‌که‌ن. زۆرێک پێیان وایه‌ ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ی موسڵمانه‌کان له‌ ئه‌نجامدا منداڵ ده‌کاته‌ که‌سێکی گۆشه‌گیر و توڕه‌ و دواتریش ڕق له‌ دڵ.

به‌ دڵنیایه‌وه‌ تیرۆریست بوونی لاوانی موسڵمان له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ده‌رئه‌نجامی داخراوی و توند ڕه‌وی یه‌که‌م خێزانه‌کانه‌ و دوه‌میش ڕۆڵی مزگه‌وت و مه‌لا ئیسلامیه‌ حه‌ڵاڵخۆره‌کانی ئه‌وروپایه‌.

 

خه‌ڵکانی موسڵمان له‌ وڵاتانی خۆیاندا ڕێگا ناده‌ن هیچ بیر و باوه‌ڕێکی سیاسی و ئاینی په‌یڕه‌و بکرێ. هه‌روه‌ها ده‌یان ده‌زگای فتوادان و مزگه‌وتیان هه‌یه‌ بۆ کوشتن و قه‌ده‌غه‌کردن که‌ چی خۆیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ڵک له‌ بیمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌رده‌گرن و له‌ ئارامی و ئاسایشدا ده‌ژین که‌چی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌وه‌ حکومه‌ته‌کانیان به‌ کافر و زه‌ندیق له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

ده‌بێ هه‌موو موسڵمانێک ئه‌وه‌ بزانێت که‌ ئه‌گه‌ر حوکمی قورئانه‌که‌یان له‌ سه‌ر جێ به‌جێ بکرێ ئه‌وه‌ نابێ ئاوی ئه‌و وڵاته‌ش بخۆنه‌وه، ‌ به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه‌ وا ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ خۆیان موسڵمانن و خه‌ڵکیش کافره‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌موو که‌س زیاتر گۆشتی حه‌ڵاڵ ده‌خۆن له‌ پاره‌ی ئه‌و داهاته‌ی که‌ دێته‌ ده‌ستیان و حه‌رامه‌ له‌ گۆشه‌نیگای ئیسلامه‌وه‌.

‏07‏/02‏/2010

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]