پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 8 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
بۆ ئەو دەستە نابڕن..؟! ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Wednesday, 13 January 2010

بەشدار علىبۆ ئەو دەستە نابڕن..؟!

بەشدار على

ئێوە سەیرى ئەو بەدبەختیە بکەن،خەڵک بۆ ئاو و کارەبا و سوتەمەنى هاتنە سەر جادە،کەچى دەسەڵاتى سیاسى و دەزگا ئەمنیەکانى کوردستان بە تێکدەر و لە پشتەوەبونى (دەستێک) تۆمەتبار یانکردن،خەڵک چیتر تەعەمولى بینینى ناعەدالەتیەکانى نەماوە کە رۆژ لەدوایى رۆژ کێرڤەکەى بەرزدەبێتەوە داواى سەرەتاترین مافى خۆى دەکات،

کەچى ناوى خائین و لە پشتەوەبونى (دەستێک) تۆمەتبارکران،خەڵکى پیرەمەگرون دوو دەیە زیاترە ئاوى پاکیان لێ بۆتە حەسرەت و مناڵەکانیان لەنێو قوڕ و لیتەى زستانان و تۆز و خۆڵى هاوینان دووچارى دەیان پەتا و نەخۆشى و کارەسات هاتون و لەتاوان هاتونەتە سەر جادە و داوایى کەمترین و سادەترین پێداویستیەکانى ژیانى نورماڵى ئینسانەکان دەکەن،کەچى دەسەڵاتى سیاسى بە لە پشتەوەبونى (دەستێک)تۆمەتبارى کردن و رەوانەى زیندانەکانی کردن،پەیامەکەى خەڵکى پیرەمەگرون روون بوو،گووتیان ئێمەش دەمانەوێت گوزەرانێکى نۆرماڵمان هەبێت و لەبرسان نەمرین،نەک ژیانى شاهانەى وەکو ئێوە،گوتیان ئێمە کۆشک و تەلارەکانى ئێوە دەبینین،بەڵام ئێوە کەلاوەکانى ئێمە نابینن !
ئەوە ئەوپەڕى سوکایەتیە بەرامبەر بەخەڵک،سەروەت و سامان و هەموو مافێکى خەڵک بۆ خۆت ببەیت و لە هەموو سیما و روخسارێکى ژیانى بەشەرى بێبەشیبکەیت و کەچى لەکاتى نارەزایەتیش بە خائین و تێکدەر و نۆکەرى بێگانە تاوانبارى بکەیت و رەوانەى زیندانەکانیان بکەیت،ئەو مامەڵانە لە قاموسى دەسەڵاتێک جێگاى نابێتەوە کو ئۆزقاڵێک نزیکایەتى بە ماف و ئازادییەکانەوە هەبێت.
دوو دەیەیە ئەو وڵاتە لەبەردەستاندایە و بەنرخترین سامانى سروشتى هەیە و دەکرا ئەوەى خەونە ببێت بەراستى، ئایا ئێوە دەستتان لە پشتە کە ئاو و کارەبا و رێگاوبان بۆ خەڵک دابین ناکەن یان خەڵکى قوڕبەسەرى پیرەمەگرون؟(دەستێک) لە پشتەوەى بەرزرکردنەوەى کۆشک و ڤێلا و ئاپارتمانەکانى خۆتان و مناڵ و دەست و پێوەندەکانتانە؟(دەستێک) لە پشتەوەى ئەوەیە سەرەتاترین پێداویستیەکانى پزیشکى بۆ خەڵک دابین نەکەن و سوککترین دەرد و بەڵا دەیان و سەدان قوربانى لێبکەوێتەوە؟ئەوە (دەستێک) لە پشتەوەى ئەوەیە مناڵان لەنێو تاریکى و نەزانین بهێڵنەوە و مێشکیان بە خورافیاتى مەزهەبى و کۆنترین فەرهەنگ بشۆنەوە ،ئێوە شارەزاى و ئەزموونى باشتان لەرێگا تاران و ئەنقەرە و واشنتن و بەرلین و رێگا شاراوەکانى تر هەیە،نەک خەڵکى کوردستان! ئەوە خەڵک نەبوە دەستى وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە و جیهانى بۆ ناو کوردستان راکێشابێت،ئەوە خەڵک نەبوە هاوپەیمانى و رێکەوتنى لەگەڵ جەلاددترین و شۆڤینیترین هێز و قەوارە کردبێت لەپێناوى ئیمتیازى زیاتر بۆ خۆتان.
بەڵێ ،ئەوە ئێوەن دەستى تێکدەر و وێرانکردنى ئەو وڵاتەتان لە پشتەوە و خەڵکتان بە فەرامۆشى سپاردوە ،ئەوە ئێوەن دەبێت بخرێنە زیندانەوە نەک کەسانێک کە بیست ساڵە لە هەموو شتێک بێبەشتان کردوون و یاریش بە هەست و نەستیان دەکەن.بەعس چارەنوسى دوو نەوەى لە کوردستان بۆ خۆى برد،ئێوەش خەریکن هەمان ئەزمون دەکەنە نسیبى خەڵک.
پێویست ناکات خەڵکى نارازى بە تێکدەر و خائین و لە پشتەوەبونى دەستێک تاوانبار بکەن،وەرن هیمەت بکەن و ئیمکانیات زۆرە و واز لەبەرزکردنەوەى کۆشکەکان و زیادکردنى شرکاتەکان و گۆڕینى مۆدیلى ناوماڵ و سەیارە و سەفەرى وڵاتان بهێنن و ئاوڕێک لە خەڵک بدەنەوە و ئەو (دەستە)ببڕن.
(دەستەکەى)پشتەوەى خۆپیشاندانى خەڵکى پیرەمەگرون و نارەزایەتى کوردستان دەستێکى پیرۆزە و دەبێت بپارێزرێت کە دەستى باشکردنى ژیانى خەڵکە.
ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی
 

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]