پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 7 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
حیکایەتی مێشەکە ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Wednesday, 13 January 2010

رەحمان غەریب حیکایەتی مێشەکە

رەحمان غەریب

ئەو رۆژەی وەزیری تەندروستی کابینەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان عومەر فەتاح بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی 400 قەرەوێلێیەکەی سلێمانی دانا لە 2002 دا،هێشتا دروسکردنی بەرزترین تاوەر لەجیهاندا،بە خەیاڵی میری دوبەیشدا نەهاتبوو.وەلێ ئەوان ئەوەتا یاری ئاگرین بەسەر تاوەرەکەیان هەڵئەدەن،دواکەوتنی پرۆژەکەی ئێمەیش بوو بەحیکایەتی مێشەکە.

نازانم کاربەدەستانی حکومەت ئەوانەی سەپەرشتی نەخۆشخانە400 قەرەوێڵەکەی سلێمانییان کردووەو ئەیکەن،ئەوانەی کەخەونی بەدوبەی کردنی شاری سلێمانیان دەبینی،تەماشای ئاهەنگەکەیان کرد یان نا؟
ئەیبێت ئەو زاتانە چ جۆرە هەستێک دایگرتبن؟ پرسیارێکیان ئاراستەی خۆیان کرد، ئاخۆ ئەو کاتەی سەپەرشتیارانی تاوەرەکەی دوبەی یاری ئاگرین بەسەر پرۆژە جیاهنێکەیان هەڵدەدا، هەر سورن لەسەر ئەوەی سلێمانی بکەن بە دوبەی؟ یان جارێ زۆرمان ماوە؟
بورجەکەی دوبەی بەرزترین تاوەری دونیا کە بەدەستی مرۆڤ بنیاتنرا،بە درێژایی 828 مەتر باوەشی بە ئاسمانا کردووە لە 200 نهۆم پێکهاتووە،لە دوری 95 کلم دەبینرێت،سیحرەکەی هەرلەوەدانیە کەپسپۆرانی ئەمریکایی ءفەرەنساییء بەریتانی بنیاتیان ناوە.
بەڵکو سییحری پرۆژەکە جیدیەتێکیمان پیشان ئەدات لەسیاسەتی ئابوری، کە دەزانێت مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، تەنها یاسایە رێکیدخات،نەک مقاولء مشەخۆری حزبی، یاسا نەک موغامەرەو گەمەکردن بە داهاتی ڕەشوڕوتی ووڵات.

بورجی خەلیفە کە لە 2004 دەستی بەکارکردن کردوو لە 2010 ڕادەستی ئیمارەتی دوبەی کرا،ئێستا لەهەر نهۆمێک یەک مەتر چوارگۆشە بە نرخێکی جیاواز بەکرێ بان دەفرۆشرێت. بووە بەرەمزی ئاودانکردنەوەی بیابان لە لایەن ئینسانەوە.

پرۆژەی تاوەرەکەی خەلیفە لە دوبەی سەری لەناو هەوردایە ، بەرزترین مزگەوتء بەرزترین مەلەونگەء بەرزترین ئوتێلء بەرزترین خۆشگوزاری تێدایە،بوو بەرەمزی خەونی وڵاتێک بۆ پێشکەوتن،دەستڕەنگینی ئەو 12 هەزار کرێکارو پسپۆرء کارمەندەمان پیشان ئەدات کە بڕیاریان دابوو بچەنە ناو کتێبی گێنس.

پرۆژە بەدبەختەکەی لەمەڕخۆمان، کە ئەوسا نوێنەی حزب لە دەزگای پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە ئیحالەیکرد بۆ کۆمپانیای بیانی. نازانین تا چەند ساڵی تر تارمایی هەیکەلی تەواونەکراوی، لەسەر شەقامی شەست 60 مەتری، بەحکومەت پێدەکەنێت؟.

حکومەت، تازە بە تازە 57ملێون دۆلاری تری بۆ تەرخانکراوە، وەزیر تەندرەوستی تەسلیمی وەزیری دوای خۆی دەکاتء ئەم جێگری سەرۆک وەزیران ئەرکی سەپەرشتیکردنی بەو جێگیری سەرۆک وەزیران دەسپێرێت ،لیژنە هونەری بە لیژنەی لێکۆڵینەوە دەڵێت لاچۆ بەولاوە، هەر بەپرسێکی تازە دێت کامێرای تەلەفزێۆنەکان دوای خۆی ئەخات،لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی ئەکات، بێ ئەوەی لە هەواڵێکدا پێمانبڵێن، ئەم حیکایەتە بێتامەی ئەو 6 نهۆمە، کەی تەواو دەبێت؟

ئامادەنەبونی چەمکی لێپرسینەوە ،لاوازبونی چاودێری دارایی گشتی وڵات، نەبونی لیژنەی نەزاهە،یاسای دواکەوتوو وایکردوە تەندەرری پرۆژەی گەرەوە بچوکی ئەم وڵاتە بە گروپی کۆمپانیاکانی حزب بسپێردرێت، کە وایکردووە جیاوازیەکی گەورە لە نێوان گیرفانی حزبء قاسەی حکومەت نەمێنی.
ئەوە یاسای دواکەوتی بانکء روتێنی تاقەتپڕوکێنی حکومەتە پرۆژەکانی کردووە بە حیکایەتی مێشەکەو هەر تەواو نابێت.
ئەوە فاسدو موفسدینی ئەم وڵاتەیە وایکردووە پرۆژەکانی حکومەت،ببنە مایەی نوکتەی گالتەجاڕیء فراوانکردنی ناڕەزایی خەڵک،تا ڕادەی بەردبارانی رەمزەکانی دەوڵەت،بێباکییش بێت بەرامبەر چارەنوسی ئەزمونەکەی،ئەو ئەزمونەی کە هاوڵاتی ئەم وڵاتە ئامادبوو ژیانی خۆی،ئەندامانی خێزانەکەی، پاشانیش ماڵکەی بۆ بسوتێنێت،نەک بەهۆی کەڵکەبونی ناڕەزایی سەیارەی پۆلیس بسوتێنێ.
ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]