پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 3 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ئه‌وه‌ كێیه‌ له‌پیره‌مه‌گروون ته‌قه‌ته‌ق ده‌كات؟! ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 12 January 2010

Sample Imageئه‌وه‌ كێیه‌ له‌پیره‌مه‌گروون ته‌قه‌ته‌ق ده‌كات؟!

گۆران دوكانی

(ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌پشته‌...ده‌ستی سیاسیان له‌پشته‌...كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌یاربوون...دژبه‌ به‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانن)... ,به‌م ووشه‌ته‌قلیدیانه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی سواوی دیكه‌(18)ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی مێشكی میلله‌تی پڕكردوه‌ ,له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌دنیادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نیه‌ به‌قه‌د ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌مه‌ڕخۆمان ده‌ستی سیاسی و ده‌ره‌كی له‌پشت نه‌بێت و به‌رپرس نیه‌ هێمای ئیستییفهامی

له‌سه‌رنه‌بێت!,ئه‌وه‌ی كه‌له‌ مێدیاكاندا له‌سه‌ر سیخوڕیو عیلاقه‌ی به‌رپرسانی كورد له‌گه‌ڵ ڕژێمی پێشوی عێراق و ووڵاتانی به‌رودراوسێ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌به‌شێكی زۆر له‌وبه‌رپرسانه‌ ئه‌مڕۆخاوه‌ن پۆستی باڵای حوكمڕانیكردنن,ئاخۆده‌بێت چه‌ند زانیاری دیكه‌ی نهێنی هه‌بێت كه‌تائه‌مڕۆده‌ستی مێدیاكانی ڕاگه‌یاندن نه‌كه‌وتون وپڕن له‌فه‌زیحه‌ی جۆراوجۆر؟!.
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ده‌سته‌واژه‌ی به‌دو ناشرین نه‌ما نه‌یخاته‌ پاڵ خه‌ڵكی قوڕِبه‌سه‌رو ڕه‌شوڕوتی ئه‌م هه‌رێمه‌,له‌كاتێكدا كه‌خه‌ڵك حه‌قێكی یاسای خۆیه‌تی له‌پێناو بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كان بێته‌سه‌رجاده‌و نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌خۆپیشاندانه‌كانی ڕابردووی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم ودواین خۆپیشاندانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرووندا بینیمان كه‌ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بگیرێت ,یاخود ئۆتۆمبێلێك ,یان بینایه‌كی حكومی بسوتێندرێت به‌ڵكو به‌راورد به‌و فه‌ساده‌ئیداریه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ و نه‌بونی یاساو ئه‌و سیسته‌می خه‌ساندنو سه‌ندنه‌وه‌ی شوناسو ڕوخانی ئیراده‌ی تاك كه‌ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌باشوردا گرتوێتیه‌به‌ر ,شتێكی زۆرئاساییه‌ ئه‌گه‌ربێت و یه‌ك به‌یه‌كی به‌رپرسه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ردباران بكرێن.
دوایین خۆپیشاندان كه‌له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرووندا ئه‌نجامدرا ,ئه‌گه‌ربێت و هه‌ركه‌س له‌نزیكه‌وه‌ و به‌وردی ئاگاداری ئازاره‌كانی دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌ بێنازو مه‌زڵومه‌بێت بێشك له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ی مندایه‌ كه‌ده‌بێت یه‌ك به‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ردباران بكرێن,چونكه‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌ڕۆژان له‌سه‌رده‌می شاخدا خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد,ئه‌وه‌ی ڕۆژانێك شوناسی كوردبون وكوردایه‌تی لێ یاساغ كرا, ئه‌وه‌ی زێدی باوباپیرانی وێرانكراو به‌زۆر ڕاپێچی ئه‌و ئۆردوگا زۆره‌ ملێیه‌كرا,ئه‌وانه‌ی كه‌زه‌مه‌نێك هه‌موو ژیان وسه‌روه‌ت وسامانی خۆیان كرده‌قوربانی بۆهاتنه‌دی ئه‌و به‌ناو ئازادیه‌ی كه‌ئه‌مڕۆده‌سه‌ڵاتی كوردی لافوگه‌زافی پێوه‌ لێده‌دات,ئه‌وه‌ی كه‌له‌پێناو فریشته‌كانی دوێنێو فایلداره‌كانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتدا ئازیزانیان بێسه‌روشوێنكران و له‌ئێستشادا ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ئێسكوپروسكی ڕۆڵه‌كانیان ده‌گاته‌وه‌ده‌ست...زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ن كه‌له‌ئێستادا دانیشتوی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ن و ئه‌مڕۆ فریشته‌كانی سه‌رده‌می شاخ له‌سایه‌ی ئه‌و((ئازادیو دیموكراسیه‌ی كه‌پێیان وایه‌ له‌دنیادا وێنه‌ی نیه‌)) كون به‌كون شوێن منداڵه‌ بێنازو بێباوكه‌كانیان كه‌وتون ,كه‌ته‌نهاگوناهیان ئه‌وه‌یه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ره‌تاترین مافه‌كانیان بۆچه‌ند خوله‌كێك ڕێگایه‌كی گشتیان گرتو ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان سوتاندو به‌ردبارانی بینایه‌كی ڕه‌قوته‌قی ئه‌وشاره‌وانیه‌یان كرد كه‌سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌هه‌ست وشعوریان ده‌كات.
ده‌مه‌ویت لێره‌دا باس له‌ڕاستیه‌ك بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌جگه‌له‌هاوڕێ ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی دیكه‌م ,به‌ته‌نها خۆم چه‌ندین ڕاپۆرت و هه‌واڵم له‌هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی وئاوێنه‌و هه‌روه‌هاڕادیۆی نه‌وادا له‌سه‌رنه‌بونی خزمه‌ت گوزاریو گه‌نده‌ڵی له‌م شارۆچكه‌یه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌,ته‌نانه‌ت چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌تم له‌ڕادیۆی نه‌وادا له‌سه‌ر ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ ئاماده‌كردوه‌,ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستمه‌ لێره‌داباسی لێوه‌بكه‌م ئه‌وه‌یه‌ ,ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خوێنه‌ر وگوێبیستی به‌ته‌نها هه‌واڵو ڕاپۆرتی مێدیاكانی ڕاگه‌یاندن بووبن به‌ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا ,((كه‌من دڵنیام ئاگاداری ته‌واویان بوون)) ,باش ئه‌وڕاستیه‌یان ده‌زانی كه‌دانیشتوانی ئه‌وشارۆچكه‌یه‌ تاسه‌رئێسقان له‌ده‌سه‌ڵات توڕه‌نو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زای توند ئه‌نجام ده‌ده‌ن,چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی كه‌لێدوانیان بۆده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانیان ده‌كرد ئه‌گه‌ربێت وبه‌زوترین كات داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت,ته‌نانه‌ت ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا دانیشتوانی ئه‌وشارۆچكه‌یه‌ چه‌ندجارێك به‌شێوه‌ی هێمنانه‌ له‌به‌رده‌م داموده‌زگاحكومی وحیزبیه‌كانی ئه‌وشارۆچكه‌یه‌دا داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌وگرفته‌كانیان كرد به‌ڵام ده‌سه‌ڵات مێشێكی میوان نه‌بوو,نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ زۆرێك له‌موریده‌كانی یه‌كێتی له‌مێدیای حیزبه‌كه‌یانه‌وه‌ باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه‌ده‌بوایه‌ ئه‌وخۆپیشاندانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ ئه‌نجام بدرایه‌ ,وه‌لێ‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌دانیشتوانی پیره‌مه‌گروون چه‌ندجارێك به‌شێوه‌ی هێمنانه‌ داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراو ده‌سه‌ڵات كابرا ووته‌نی ده‌یگووت ئه‌رێ (ئه‌و ده‌نگه‌ده‌نگه‌ له‌كوێوه‌دێت)!!.
ته‌نانه‌ت من دڵنیام دوای ئه‌وخۆپیشاندانه‌ش هیچ له‌مه‌وزوع ناگۆڕێت ته‌نها ئه‌وه‌نه‌نێت كابرا ئه‌م جاره‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌و(ده‌نگه‌ ده‌نگه‌)له‌كوێوه‌دێت ,ده‌بێژێت ئه‌و(ته‌قه‌ ته‌قه‌ له‌كوێوه‌دێت!!) .


ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی
ئه‌نقه‌ره‌

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]