پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 14 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
کاتێک جه‌لال تاڵه‌بانی ونه‌وشيروان مسته‌فا تاوانه‌ خوێناویه‌کانی یه‌کتر ئاشکراده‌که‌ن ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 12 January 2010

عیرفان که‌ریمکاتێک جه‌لال تاڵه‌بانی ونه‌وشيروان مسته‌فا تاوانه‌ خوێناویه‌کانی یه‌کتر ئاشکراده‌که‌ن

عیرفان که‌ریم

له‌مێژووی باسکردن وگێڕانه‌وه‌ی ده‌يان ساڵ له‌و کاره‌سات ومه‌ینه‌تيانه‌ی که‌دووچاری خه‌ڵکی کوردستان بونه‌ته‌وه‌،وه‌ له‌پرۆسه‌ی ناساندن وده‌ستنيشانکردنی ڕاده‌ی تاوانبارێتیی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌ قه‌ومی وفاشيسته‌کان له‌ئه‌نجامدان وخوڵقاندنی ده‌يان کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ وسه‌دان ماڵوێرانی له قۆناغه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌م مێژووه‌دا،وه‌ک

نمونه‌کانی کيميابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ وئه‌نفالکردنی نزيکه‌ی 182 هه‌زار که‌س وسوتاندنی هه‌زاران گوندو ...هتد،وه‌ بۆسه‌لماندن وشيکردنه‌وه‌ی هۆکاری ڕووداوه‌کان،ئێمه‌ هه‌میشه‌ وه‌ک چیرۆکه‌کانی به‌رئاگردانی شه‌وانی زستان حيکایه‌ت وسه‌رگوزشته‌کانی ته‌نها تاوانبارێتی ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵات وحکومه‌تانه‌و(بێ گوناهی )و(قاره‌مانێتی) ئه‌حزابی قه‌ومی کوردی له‌نێو رووداوه‌کانی ئه‌م مێژووه‌دا ده‌درێت به‌گوێماندا،له‌وێدا ئه‌وان وه‌ک(زوڵملێکراو ) و(قوربانی)یانێک به‌رگی (به‌رائه‌ت)تیان به‌باڵای خۆیاندا چنیوه‌و سروده‌کانی(پاڵه‌وانێتی) ده‌ڵێنه‌وه‌و زۆرکاتیش به‌گله‌یی وگازنده‌یه‌کی زۆره‌وه‌ چاوه‌روانی(پاداشت) و(قه‌دردانی )زیاترن و به‌ده‌نگێکی به‌رز وتوڕه‌وه‌،به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێن:ئێوه‌ ده‌بێ به‌شانازییه‌وه‌ مێژووی پڕ له‌(سه‌روه‌ريیه‌کان)ی ئێمه‌ چاولێبکه‌ن،چونکه‌ ئه‌وه‌(ئه‌و ڕۆژانه‌ی) ئێمه‌ بوو(ئه‌م ئێستا)یه‌يان بۆ ئێوه‌ هێنايه‌کايه‌وه‌. له‌بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی پسپۆر ومێژوونوسانی نێوماڵی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردیدا مێژوو خه‌ڵوه‌تخانه‌یه‌که‌ بۆ بیستن وگێڕانه‌وه‌ی(دۆنکیشۆتیه‌کان)یان،ئه‌وان له‌و ڕاستيه‌ بێئاگان که‌ مێژوو کۆمه‌ڵه‌ ديارده‌و ڕووداوی گرێدراو وابه‌سته‌ به‌یه‌که‌وه‌ن وکۆمه‌ڵگا هه‌ميشه‌ له‌جوڵه‌و ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له‌ به‌رده‌واميدايه‌. ئه‌وه‌تانێ به‌دوای ئاشکرابوونی ناوه‌رۆکی گه‌نده‌ڵیی وڕوخساری دژه‌ ئازادی ئه‌حزابی قه‌ومی له‌کوردستاندا وقوڵبوونه‌وه‌ی قه‌يران وناکۆکيه‌ سياسيه‌کانی نێو يه‌کێک له‌ دوو حزبه‌ سه‌ره‌کيه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان واته‌(یه‌کێتی نيشتمانی کوردستان )،له‌ماوه‌ی 2مانگی رابردوودا وبه‌زمان وبه‌پێنوسی که‌سی یه‌که‌م جه‌لال تاڵه‌بانی وکه‌سی دووه‌می ئه‌و(ی.ن.ک)ه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، مێژووی زیاتر له‌ 30 ساڵی پڕ له‌تاوانبارێتی یه‌کتريان ئاشکرا کرد،وچه‌ندین کردوه‌وه‌ی کوشت وکوشتاریان باس کردوه‌،که‌نمونه‌ی هه‌ره‌ قێزه‌وه‌ن له‌نێویاندا رووداوی کيميابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌وتاڵه‌بانی له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت {نه‌وشيروان فه‌رمانی عه‌سکه‌ری دابوو به‌فه‌رمانده‌و هه‌ڤاڵانی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌،وه‌کو به‌شێک له‌هاوکێشه‌ عه‌سکه‌رییه‌کانی جه‌نگی عێراق ـ ئێران هه‌وڵی رزگارکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بده‌ن،به‌مه‌ش پاساوی دایه‌ سه‌دام که‌سروشته‌ فاشيه‌که‌ی به‌ڕۆژی رووناک،به‌بێ دوودڵی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ده‌دا جێبه‌جێ بکات.به‌تایبه‌ت حکومه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی بۆناردین که‌هه‌ر په‌لامارێک له‌گه‌ڵ پاسداران له‌هه‌ر شوينيک ،به‌به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی جوابی ده‌بێت ،ته‌نانه‌ت گه‌ر شاری سلێمانی بێت .و تاد..........} ،له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی ئه‌م قسانه‌ی تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ {له‌مانگی‌ ‏‏10 ی‌ 1986 دا له‌تاران، به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له‌ لایه‌ن‌ تاڵه‌بانی‌ و به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئێران له‌ لایه‌ن‌ محه‌مه‌د باقیر زولقه‌در (فه‌رمانده‌ی ئه‌وسای قه‌رارگای‌ ره‌مه‌زان) رێککه‌وتنێکی جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی‌ هه‌ردولا دژی جه‌یشی عێراق له‌ هه‌مو بواره‌کان دا ‏ئیمزا كرا.‏ ... دوای ئه‌م رێککه‌وتنه‌ زنجیره‌یه‌ک عه‌مه‌لیاتی عه‌سکه‌ری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر له‌گه‌ڵ سپای پاسداران به‌ ئاشکرا له‌ ژێر ناوه‌کانی "فه‌تح" و "نه‌صر" و "فه‌جر" ... ده‌ستی پێ کردو به‌دوی ئه‌ویش دا ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تر ئه‌نجام درا}. به‌ڵام با که‌مێک له‌ که‌ش وهه‌وای گێلێتی و کاڵفامی مێژوونوسانی نێو دیوه‌خانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دوورکه‌وینه‌وه‌و له‌گۆشه‌نیگاو تێروانینێکی شۆرشگێرانه‌ وئینساندۆستانه‌وه‌،چاوێک له‌ مه‌سه‌له‌ی ئاشکراکردنی ئه‌م تاوانانه‌ بکه‌ین که‌ له‌لایه‌ن ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی (گۆڕان)ی ئێستا دا خراوه‌ته‌ڕوو ، له‌ڕاستیدا ئه‌م ئیعترافاتانه‌ به‌ڕوونی دروستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌سه‌لمێنێن که‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌حزابی قه‌ومی کوردی له‌شه‌ڕی وه‌رگرتنی ئیمتیازات وپله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌،بێ سڵه‌مێنه‌وه‌و به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌تی سیاسیه‌وه‌ وبێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م کارانه‌ چ جۆره‌ کاره‌ساتێک وچه‌ند کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک ودانیشتوانی ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستانی لێئه‌که‌وێته‌وه‌، به‌عس ئاسا به‌دروشمی( هه‌موو شتێک له‌پێناوی سه‌رکه‌وتندا) کاریان کردوه‌، ئه‌مانه‌ به‌هاوکاری رژێمی ئیسلامی ئێران وحکومه‌تی فاشیستی به‌عس ئاماده‌ی به‌شداریکردن له‌ ئه‌نجامدانی ده‌یان پیلانی سه‌ربازی وئیستخبارێتی بوونه‌،له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وهه‌قیقه‌ته‌مان بۆدوپاتده‌کاته‌وه‌ که‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌ره‌ده‌رزیه‌ک له‌کارنامه‌ی ئه‌م حزبانه‌دا ئه‌رزشی نیه‌و له‌به‌رچاوناگیرێت،ده‌نا کێ هه‌بوه‌و نه‌زانێ سروشتی فاشیستیانه‌ی به‌عس ورژێمی ئیسلامی ئێران چۆن بوه‌و چی بوون ...؟ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وجه‌لال تاڵه‌بانی باسیان لێوه‌کردوه‌ ،له‌ڕاستیدا ده‌بێ به‌ر له‌هه‌رکه‌سێک ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ولایه‌نگرانی لیستی گۆڕان دووچاری ڕاچڵه‌کینێکی توند بکات و ویژدانیان بێنێته‌ جوڵه‌و وده‌یان پرسیار له‌ مێشکیاندا بوروژێنێت ..!؟ ئایا که‌سانێک خاوه‌نی ئه‌م ڕابردووه‌ له‌تاوانبارێتی بن ..!!.،شایانی ئه‌وه‌ن هێشتا وه‌کو (سه‌رکرده‌ی سیاسی ) چاویان لێبکرێت ..؟؟

ئایا جه‌لال تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان مسته‌فا جورئه‌ت ئه‌که‌ن جیاوازیه‌کانی نێوان رژێمی فاشیستی به‌عس وده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران له‌وکاته‌و له‌ئێستادا باس بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ داپۆشینی مه‌رامه‌ سیاسیه‌کانی خۆیان ده‌یان ووت وده‌یڵێنه‌وه‌ که‌(کۆماری ئیسلامی ئێران دۆستی گه‌لی کورده‌)،ده‌ی یه‌ک تۆز ئه‌رک بکێشن،مشتێکمان له‌و خه‌رمانی دۆستایه‌تیه‌ پێ نیشان بده‌ن ؟

ئایا پاساو چی یه‌ بۆ کێشکردنی چاره‌نوسی هه‌زاران که‌س له‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ناو جه‌نگێکی خوێناوی نێوان دوو رژێمی ئیسلامی وفاشیست ؟ ئایا ته‌سلیم کردنی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی وده‌وروبه‌ری به‌ رژێمی ئیسلامی ئێران

ناوده‌نێن (شه‌ڕی ڕزگاری )..؟ ده‌ی بۆ ناڵێن ڕزگاری له‌چی .؟؟

ئه‌وان زۆر به(جورئه‌ته‌)وه‌ لاپه‌ڕه‌کانی ڕابووردوی یه‌کتریان هه‌ڵدایه‌وه‌،ئه‌وان به‌زمانی خۆیان(داستانه‌)کانی تاوانبارێتی خۆیانن گێرایه‌وه‌،ئه‌وه‌ ئیتر ئه‌رکی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌ که‌ به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ ئاوڕێک له‌م ڕووداوه‌ مێژووییه‌ بداته‌وه‌و خواستی ئاشکرا کردن ودادگاییکردنی تاوانباران به‌رزبکاته‌وه

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]