پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 6 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ئایا کوردستانی عێراق له‌به‌رده‌م شه‌ڕێکی دیکه‌ی ناوخۆدا قه‌راری نه‌گرتوه‌!؟ ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Saturday, 09 January 2010

Sample Imageئایا کوردستانی عێراق له‌به‌رده‌م شه‌ڕێکی دیکه‌ی ناوخۆدا قه‌راری نه‌گرتوه‌!؟

موحسین که‌ریم

رۆژی 15-10-2009 ده‌رباره‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌رفرۆشانه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی وتارێکم بڵاوکرده‌وه‌ و هوشیاری ئه‌وه‌شم به‌ خه‌ڵک دا که‌ ده‌بێ به‌جدیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌ شه‌رخوازانه‌یه‌ی ئه‌ودوو لایه‌نه‌ بکه‌ن و ئاماده‌بن بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی تا به‌ربگرن به‌ کاره‌سات و تێوه‌گلانی خۆیان له‌ ئاگری شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه‌ میلیشیاییانه‌ی کوردایه‌تی.

دوای تێپه‌ڕبونی که‌متر له‌ 3 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌دا جارێکی تر تارمایی ئه‌و خه‌ته‌ره‌ی که‌ من خه‌ڵکم لێئاگادارکرده‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه‌ی سلێمانیدا به‌تایبه‌تی ده‌سوڕێته‌وه‌!

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتی تاڵه‌بانی بۆ پلینۆمی چواره‌می حیزبه‌که‌ی که‌ چه‌ند گۆشه‌یه‌کی تاوانه‌کانی(نه‌وشیروان)ی هاوڕێی40 ساڵه‌ی ئاشکراکرد، که‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ نه‌یاره‌کانیان ئه‌نجامی داوه‌، نه‌وشیروانیش له‌پاڵ ئه‌وه‌ی که‌ بۆپاکانه‌کردنی خۆی له‌و تاوانانه‌ تۆپه‌که‌ی خسته‌وه‌ به‌رقاچی تاڵه‌بانی، هاوکات ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی تاڵه‌بانی به‌نه‌خشه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری بۆ پاکتاوکردنی جه‌سته‌یی خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی و هه‌ڵسوڕاوانی"بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" ناولێبردو"ئۆباڵی‌ هه‌موو روداوێكی‌ ناخۆش و قه‌وماوێکی نه‌ویستراو" ئه‌خاته‌"ئه‌ستۆی‌ تاڵه‌بانی‌ ‌و یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی‌ كوردستان" و ئه‌وان به‌" به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌مو پاشهاته‌كان" داده‌نێت! هه‌روه‌ها ئه‌و روداوی توندوتیژی و تیرۆرانه‌ی که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا له‌ناوچه‌ی سلێمانی روویانداوه‌ وه‌کو به‌ڵگه‌ی هه‌ڵکردنی چرای سه‌وز له‌لایه‌ن تاله‌بانیه‌وه‌ بۆ تیرۆرو پاکتاوی جه‌سته‌یی ئه‌ندامانی گروپه‌که‌ی به‌نمونه‌ دێنێته‌وه‌‌.

هه‌رکه‌سێك ئاگاداری مێژووی لێکترازانه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بێت ده‌زانێ که‌هه‌موو ئه‌و لێکترازان و جیابونه‌وانه‌ سه‌ریان کێشاوه‌ته‌ توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌کداری و کوشتاری یه‌کتری. لێکترازانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ساڵی 1964دا شه‌ڕێکی خوێناوی ده‌یانساڵه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو هێشتاش ژیله‌مۆکه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان هێورهێور ده‌سوتێنێ! جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیست و دواتر ئاڵای شۆڕش له‌ یه‌کێتی نیشتمانی له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردودا چه‌ندین شه‌ڕو تاوانی کوشتنی به‌دوای خۆیدا هێنا، که‌ به‌پێی دانپیانانه‌کانی تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان فاکته‌رێکی کاریگه‌ری ئه‌و توندوتیژیانه‌ بوه‌! هۆکاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و کوشتارو خوێنرێژیه‌ش خاسیه‌تی تاکڕه‌وی و تۆتالیتاریزمی سیاسی و بڕوانه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌ به‌ ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی له‌به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیی کۆمه‌ڵگاداو هه‌روه‌ها نامۆبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه‌ به‌نه‌ریتی خه‌باتی سیاسی له‌ کێشه‌و ململانێ سیاسیه‌کاندا، به‌ڵکو هه‌میشه‌ په‌نای بۆ چه‌ك بردوه‌و ده‌بات بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێ و ناکۆکیه‌ سیاسیه‌کان.

تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان، به‌پێی دانپێنانه‌کانیان له‌سه‌ر یه‌کتری، هه‌ردوکیان له‌سه‌رکوت و تیرۆری نه‌یارانی سیاسیان و په‌نابردن بۆ شه‌ڕ و خوێنرێژی بۆ ته‌سلیمکردنی نه‌یاره‌ سیاسیه‌کانیان مێژوویه‌کی تاریکیان هه‌یه‌و هیچ کامیشیان له‌‌ هه‌ڵبه‌ستنی قێزه‌ونترین و ژه‌هراویترین پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی له‌دژی نه‌یاره‌کانیان سڵ له‌هیچ شتێك ناکه‌نه‌وه. ته‌نها قسه‌کانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌وشیروان له‌ راپۆرتی پلینۆمی(4)ی حیزبه‌که‌یداو وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشیروان له‌ژێرناونیشانی (له‌ هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین) سه‌یربکه‌ین ئاستی نزمی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌کانی ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که‌ بۆماوه‌ی 40 ساڵ که‌سی یه‌که‌م و دوه‌می یه‌ك حیزب بون! ئه‌وه‌شمان بۆده‌رده‌که‌وێ که‌ لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی چۆن بۆ شکاندن و له‌مه‌یدان ده‌رپه‌ڕاندنی نه‌یاره‌ سیاسه‌یه‌کانیان ئاماده‌ن ده‌ست بۆ بۆگه‌نترین شێوازی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی له‌دژی یه‌کتر به‌رن نه‌خوازه‌ڵلا‌ دژی نه‌یاره‌ سیاسیه‌ چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیان و دژی خه‌ڵکی ئازادیخوازو نارازی له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی!

سه‌ره‌ڕای ‌ئه‌مانه‌، تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان که‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان نامه‌سئولانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتیان کردوه‌و به‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و خودپه‌رستانه‌یان کاره‌ساتی گه‌وره‌و مێژویی له‌بابه‌تی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا هێناوه‌ که‌ گوایه‌ هه‌موو ژیانیان له‌پێناو ئه‌واندا سه‌رفکردوه‌، ده‌بێ چ شتێك رێگایان لێبگرێ که‌ کاره‌ساتێکی دیکه‌ نه‌قه‌ومێننه‌وه‌! با هه‌ر له‌ ئیعترافه‌کانی خۆیانه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌مان بخه‌ینه‌روو. تاڵه‌بانی ده‌ڵێ نه‌وشیروان ‌"فه‌رمانى عه‌سكه‌رى دابوو به‌ فه‌رمانده‌و هه‌ڤالانى ده‌ڤه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ هاوكێشه‌ عه‌سكه‌رییه‌كانى جه‌نگى عێراق –ئێران هه‌وڵى رزگاركردنى هه‌ڵه‌بجه‌ بده‌ن....به‌مه‌ش پاساوى دایه‌ ده‌ست سه‌دام كه‌ سروشته‌ فاشیه‌كه‌ى به‌ رۆژى روناك، به‌بێ دوودڵیى له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ بكات... به‌تایبه‌تى حكومه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ ناردبوین كه‌ هه‌ر په‌لامارێك له‌گه‌ڵ پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێك، به‌ به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى جوابى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر شارى سلێمانیش بێت."

 نه‌وشیروانیش له‌به‌رگریکردندا له‌خۆی ده‌ڵێ:" له‌مانگی‌ ‏‏10 ی‌ 1986 دا له‌تاران، به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له‌ لایه‌ن‌ تاڵه‌بانی‌ و به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئێران له‌ لایه‌ن‌ محه‌مه‌د باقیر زولقه‌در (فه‌رمانده‌ی ئه‌وسای قه‌رارگای‌ ره‌مه‌زان) رێککه‌وتنێکی جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی‌ هه‌ردولا دژی جه‌یشی عێراق له‌ هه‌مو بواره‌کان دا ‏ئیمزا كرا.‏ ... دوای ئه‌م رێککه‌وتنه‌ زنجیره‌یه‌ک عه‌مه‌لیاتی عه‌سکه‌ری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر له‌گه‌ڵ سپای پاسداران به‌ ئاشکرا له‌ ژێر ناوه‌کانی "فه‌تح" و "نه‌صر" و "فه‌جر" ... ده‌ستی پێ کردو به‌دوی ئه‌ویش دا ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تر ئه‌نجام درا..."‏  جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێك له‌و عه‌مه‌لیاته‌ سه‌ربازیه‌ هاوبه‌شانه‌ی نێوان سوپای پاسداران و یه‌کێتی نیشتمانی(‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم) "عه‌مه‌لیاتی فه‌جر" بوو.‌ له‌ ته‌ره‌فی یه‌کێتیه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکردایه‌تی  ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ی کرد. هێرشه‌که‌ بۆ‌سه‌ر بیره‌نه‌وته‌کانی نزیك که‌رکوك بوو به‌مه‌به‌ستی دانی زه‌ربه‌ی ئابووری له‌ ده‌زگای جه‌نگی سه‌دام که‌ئه‌و ده‌مه‌ به‌هۆی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانیه‌وه‌ (جزیره‌ی خه‌رج)ی ئێران، که‌ تاکه‌ ناوه‌ندی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بوو له‌ ساڵی 1988دا، وێران کردبوو. دوای ئه‌و رووداوه‌ش رژێمی تاوانباری به‌عس هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌نفالکرد که‌ رێره‌وی ئه‌و چالاکیه‌ سه‌ربازیه‌ هاوبه‌شه‌ی پاسداران و یه‌کێتی بوو!

له‌ کۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ دوباره‌ بکه‌مه‌وه‌ که‌ له‌ کاتێکدا تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان‌ مێژوویه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له‌ شه‌ڕفرۆشی و پیلانگێری و خوێنرێژی دژی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ نه‌یاره‌کانیان و دوو که‌سایه‌تی سیاسی نا مه‌سئولن به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی کوردستان، بێگومان هیچ لۆجیکێکی ململانێی سیاسی بۆ حه‌لوفه‌سڵی ناکۆکیه‌ سیاسیه‌کانیان شك نابه‌ن! هه‌ردولایان ده‌یانه‌وێ له‌رێگای هێزنیشاندان و‌ تیرۆر و شه‌ڕو خوێرێژیه‌وه‌ شکستی سیاسی به‌سه‌ریه‌کتردا بسه‌پێنن.

له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی(گۆڕان و یه‌کێتی) به‌سه‌د داوو رایه‌ڵه‌وه‌ پێکه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه، پێده‌چێ‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌یان به‌شه‌پۆلێکی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوراوانی یه‌کتری ده‌ست پێبکات که‌ هه‌رئێستا به‌جۆرێك سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتوه‌. نه‌وشیروان، تاڵه‌بانی و یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به‌ تۆقاندن و تیرۆری هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان تاوانبار ده‌کات و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شده‌کات که‌ده‌بێ ئه‌وانیش خۆیان بۆ "روداوی ناخۆش" ئاماده‌بکه‌ن! که‌واته‌ ده‌بێ چاوه‌ڕێی ده‌وره‌یه‌ك له‌ تیرۆری سیاسی بین که‌له‌لایه‌ن ده‌زگاو گروپه‌ تیرۆریستیه‌کانی سه‌ر به تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان به‌ڕێده‌خرێت!‌ ئامانجی هه‌ردولاش له‌م ده‌وره‌یه‌ له‌تیرۆر‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌که‌وه‌ جه‌نگێکی ده‌رونی له‌دژی یه‌کتر به‌رپابکه‌ن و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه له‌شه‌ڕێکی رانه‌گه‌یه‌نراودا زۆرترین زه‌ربه‌ له‌ یه‌کتری بده‌ن به‌جۆرێك که‌ سه‌رکه‌وتنی سبه‌ینێیان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا مسۆگه‌ر بکات.‌  

8/1/2010

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]