پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 9 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ته‌له‌ڤیزیۆنی په‌یام، په‌یامێک دژ پێکه‌وه‌ژیان ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Friday, 08 January 2010

Sample Imageته‌له‌ڤیزیۆنی په‌یام، په‌یامێک دژ پێکه‌وه‌ژیان

تاهیر ڕه‌حیم

ته‌له‌ڤیزیۆن یه‌کێکه‌ له‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ له‌ هه‌موو ماڵێکدا بوونی خۆی هه‌یه‌، کاتێکی زۆری له‌ خێزان و تاکی کورد گرتووه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی لێشاوێکی زۆر له‌ بێکاری له‌ کوردستان و نه‌بوونی هۆیه‌کی تر بۆ کاتبه‌سه‌ربردن، وه‌ نه‌بوونی ده‌سته‌ی چاودێریی زانستی به‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانه‌وه، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان ڕۆڵێکی چه‌واشه‌کار و خراپ ببینن. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌

ده‌توانرێت له‌ شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه‌ په‌یامی خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کسانی و مافی مرۆڤ به‌ مرۆڤه‌کان ڕابگه‌ینرێت. ته‌له‌ڤیزیۆن ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێ له‌ هۆشیارکردنه‌وه ‌و ناساندنی نه‌ته‌وه‌کان به‌یه‌کتری. ته‌ماشاکردنی ته‌له‌ڤیزیۆن و تێگه‌یشتن له‌ بابه‌ته‌کانی ئاسانتره‌ له‌ ده‌زگاکانی تری ڕاگه‌یاندن، چونکه‌ پێویستی به‌ هیلاکبوونی مێشک نییه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌، زۆرێک له‌وانه‌ی گرنگی به ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه‌ ناده‌ن، کاتی خۆیان به ‌ته‌ماشاکردنی ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌به‌نه‌سه‌ر، به‌تایبه‌تی (مسلسه‌له‌.). بۆ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ته‌له‌ڤیزیۆن کاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ ڕۆژی 30/12/2009 له‌ که‌ناڵی په‌یام، ته‌له‌ڤیزیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، سیمنارێک له‌لایه‌ن مامۆستای زانکۆ د. عه‌بدولواحید موحه‌مه‌د ساڵح پێشکه‌ش کرا، که‌ به‌داخه‌وه‌ باسه‌که‌ی زۆر دووربوو له‌باسی زانستی و په‌روه‌رده‌یی. له ‌قسه‌کانیدا خواردنه‌وه‌ی کۆلا و پیپسی حه‌رام کرد! به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ و من لێره‌دا باسی بکه‌م، قسه‌کردنه‌ له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان له‌ناو پێکهاته‌کانی ناو خاکی کوردستان. بێجگه‌ له‌وه‌ی کوردستان له‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێک هاتووه،‌ له‌ هه‌مانکاتدا له ئایینی جیاوازیش پێکهاتووه‌، وه‌کوو موسڵمان، دیان، ئێزیدی، کاکه‌یی و شه‌به‌ک ...

له‌ قسه‌کانیدا‌ وتی: (نابێت جه‌ژنی سه‌ری ساڵ پیرۆز بکه‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌و هۆڵانه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی تێدا ده‌کرێ، نابێت بۆ ئاهه‌نگی ژنهێنان به‌کرێ بگرین و ... وه ‌گوناهی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵ و ئاهه‌نگێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، به‌قه‌ده‌ر گوناهی خواردنی گۆشتی به‌رازه‌!)

ئایا له‌م په‌یامه‌ ترسناکتر هه‌یه‌؟! له‌کاتێکدا ئازادیخوازانی جیهان هه‌وڵی ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و وپێکه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن، ئه‌مانیش هه‌وڵی د‌روستکردنی دیوار له‌ نێوان پێکهاته‌کاندا ده‌ده‌ن! ئایا ئه‌مه‌ وا له‌ مرۆڤه‌کان ناکات ڕقیان له ‌یه‌کتری ببێته‌وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌کتریان خۆش بوێت؟ هه‌ر ئه‌م قسه‌ و فتوایه ‌‌ وای کرد، له‌ هه‌ندێک مه‌لاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ دژی پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م ببنه‌وه‌، بۆ پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی کاکه‌یییه و ئیسلام نییه‌. له‌ کاتێکدا کاک گۆران پارێزگاری له‌ قوربانییانی کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات، که‌ له ‌لایه‌ن نه‌وه‌کانی عومه‌ری کوڕی خه‌تابه‌وه‌ ئه‌نجام درا.

ئه‌وانه‌ی تۆوی ڕق و کینه‌ دژ به‌ که‌مایه‌تییه‌ ئایینییه‌کان دچێنن، سه‌ر به‌ ئایینێکن، که‌ مێژووه‌که‌ی سووره به‌‌ ‌خوێنی نه‌ته‌وه‌کان و ئایینه‌کانی تر و به‌زۆرکردنیان به‌ ئیسلام. مانیفێسته‌که‌شیان پڕێتی له‌ کوشتن و بڕین و تاڵانکردن. ته‌نانه‌ت له ‌سوره‌تی ژن له‌ ئایه‌تی 89، داوا ده‌کات هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ جووه‌کاندا مه‌که‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌ نه‌بوون ببن به‌ ئیسلام .

ئایینی ئیسلام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری شۆفێنزمی عاره‌بییه‌ ،دژ به‌ هه‌ستی نه‌ته‌واییه‌تیمانه‌ .

به‌رامبه‌ر به‌ یاری تۆپیپێ له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتی میسرو جه‌زائیر ،به‌وهۆیه‌وه‌ ناخۆشی که‌وته‌نێوانانه‌وه‌، قه‌ره‌زاوی سه‌رۆکی زاناییانی ئیسلامی، چه‌نده‌ها فتواو ئامۆژگاری ده‌رکرد.قه‌ره‌زاوی ئه‌مه‌ی کرد ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو وڵاتی عاره‌بی بوون، عمروخالد که‌ یه‌کێکه‌ له‌و سڵمانانه‌ی به‌ ملێۆنها هه‌واداری له‌ جیهانی ئیسلامی هه‌یه‌ ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕی پشتیوانی له‌ تیپی تۆپیپێی جه‌زائیر له‌ موندیالی 2010 له‌ ئه‌فریقای باشور بکات، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌زائیر وڵاتێکی عاره‌بییه‌. که‌چی مه‌لاکانی ‌کوردستانیش دژی ئایینی ئێزیدی و کاکیی ده‌بنه‌وه‌ ،له‌کاتێکدا نوێژه‌کانیان به‌زمانی کوردیه‌ .به‌ڵام مه‌لاکانی ئیسلام به‌زامانی ئه‌نفالچیه‌کان خواپه‌رستی ده‌که‌ن.

له‌ڕابوردوودا به‌هۆی لاوازی و کۆنه‌په‌رستی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ ، ئیسلامیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی سکۆلارو ئازادیخواز مه‌رجه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵتدا سه‌پاندووه‌، له‌وانه‌ ، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی ره‌خنه‌ی له‌ ئیسلام گرتووه‌ ،سه‌پاندنی یاسای فره‌ژنی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، رێگه‌ نه‌دان به‌ نمایشکردنی درامای ئاریا له‌که‌ناڵی کوردستات، ناوزڕاندنی نووسه‌ران... .

 ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌ڵکی رووناکبیرو رۆشنبیر، خه‌ڵکی ئازادو سکۆلار ده‌نگیان یه‌کخه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ کۆنه‌په‌رستانی کوردستان.

 

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]