پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

ئێستا 12 خوێنه‌ر ئه‌ڕوانێته‌ هاوپشتی

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
ده‌سه‌لاتێك كه‌خۆی‌ میلیشیایی‌ بێت ناتوانێ‌ كۆتایی‌ به‌هێزی‌ میلیشیایی‌ بهێنێت ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 01 December 2009

Sample Imageده‌سه‌لاتێك كه‌خۆی‌ میلیشیایی‌ بێت ناتوانێ‌ كۆتایی‌ به‌هێزی‌ میلیشیایی‌ بهێنێت

وه‌لامێك به‌ شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه

‌وه‌ستا حسین

له‌ژماره‌ 658 ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هه‌ولێردا چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر سه‌باره‌ت به‌هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ سازدراوه‌ و له‌وێدا باس له‌ یه‌ك گرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو هێزی‌ چه‌كداری‌ یه‌كیتی‌ وپارتی‌ ده‌كاو دواتریش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌نابێ‌ له‌مه‌ودوا هیچ هێزێكی‌ میلیشیایی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌شكری‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌م دووحیزبه‌ پێك بێت وكارێكی‌ ئاواش به‌غه‌ده‌غه‌

ونایاسایی‌ باس ده‌كات. ئاشكرایه‌ كه‌ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ باسی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌ردوو حیزب له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا باسی‌ ده‌كرێ‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ تائێستا هیچ ئاكامێكی‌ لێكه‌وتبێته‌وه‌. به‌لام هه‌وڵی‌ ئه‌مجاره‌ به‌یارمه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ڕێ‌َی‌ ژه‌نراڵ باربیربۆ پلانی‌ یه‌كخستنی‌ ئه‌م دوو هێزه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌. هاوكات به‌قسه‌ی‌ خۆیان و قسه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ریم، ئه‌مجاره‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای‌ یه‌ك پێگرتنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌ردوو حیزبه‌وه‌ له‌شكرێكی‌ مۆدیرن وستاندارد له‌كوردستاندا به‌بێ‌ كه‌موكوڕی‌ دامه‌زرێنن. به‌لام ئایا ده‌كرێ‌ به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دوو هێزی‌ میلیشیایی‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر شانسی‌ سه‌رگرتنی‌ هه‌بێت، ئه‌و سوپا ستانداردو مۆدێرنه‌ی‌ باسی‌ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌نمونه‌ی‌ سوپای‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ده‌وروبه‌ربێت، پێكبهێنرێت؟ .ئاشكرایه‌ كه‌ 18 ساڵه‌ كوردستان سه‌رگه‌ردانه‌ و دوو ده‌سه‌لاتی‌ میلیشیایی‌ و حیزبی‌ چه‌ك به‌ده‌ست كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان ناوچه‌یه‌كیان بۆخۆیان پاوان كردووه‌ وناویان لێناوه‌ حكومه‌ت و فه‌رزیان كردووه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ كوردستاندا و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌هیچ شوێنێكی‌ دنیاوه‌ به‌ڕه‌سمی‌ بناسرێ‌ و حسابی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ قانونی‌ له‌ئاست په‌وه‌ندیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا بۆبكرێ‌، ته‌نانه‌ت ئه‌م حكومه‌ته‌ حزبی‌ و ناوچه‌یانه‌ تا ئیستاش هه‌ر به‌و هێزه‌ میلیشیایی‌یه‌ی‌ كه‌ناوی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ و به‌سونه‌تی‌ كۆنی‌ شاخه‌وه‌ بۆته‌ پارێزگاری‌ ده‌سه‌لات و هه‌ربه‌زه‌بری‌ ئه‌م هێزه‌شه‌وه‌یه‌ چاره‌نوس و موقه‌ده‌راتی‌ خه‌ڵك دیاری‌ كراوه‌. به‌راده‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئیراده‌ی‌ ئازادانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی‌ خۆیان سه‌ركوت كراوه‌. پانورامای‌ 18 ساڵی‌ ڕابردوو پڕیه‌تی‌ له‌ تراژیدیا و كاره‌ساتی‌ دڵته‌زێنی‌ نامرۆڤانه‌، كه‌به‌ده‌ست ئه‌م دووحیزبه‌ قه‌ومی‌ و میلیشیایی‌یه‌وه‌ ڕوویان داوه‌. هه‌ر به‌م هێزه‌ میلیشیایی‌یانه‌وه‌ بوو كه‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ هه‌ڵگیرساو هه‌زاران كه‌س بوونه‌ قوربانی‌ و ژماره‌یه‌كی‌ تریش ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون وماڵ وحاڵی‌ خۆیان به‌زۆر جێهێشت. ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌ڕێگای‌ ئه‌م هێزه‌ میلیشیایانه‌وه‌ بوو كه‌ پێشله‌شكری‌ كردن بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌كه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ خودی‌ ڕژێمی‌ به‌عس بووه‌ سیاسه‌تێكی‌ باو، كه‌تا ئێستا هاولاتییه‌كی‌ كوردستان نییه‌ به‌م ڕه‌فتاره‌، ده‌سه‌لات شه‌رمه‌زار نه‌كات. له‌مانه‌ش زیاتر له‌مێژووی‌ 18 ساڵی‌ ڕابردوودا ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌م هێزه‌ میلیشیاییه‌ بووه‌ كه‌كه‌وتۆته‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی‌ هه‌قخوازانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌وه‌ و به‌رده‌وام له‌ دژی‌ خواستی‌ سه‌ره‌تایی‌ خه‌ڵك وه‌كو ئاوو كاره‌با و سوته‌مه‌نی‌ وخزمه‌تگوزاریه‌كان ڕاوه‌ستاوه‌ و به‌كارهێنراوه‌. به‌لام لایه‌كی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م هێزه‌ میلیشیاییه‌ی‌ كه‌ ناویان لێناوه‌ پێشمه‌رگه‌، به‌رهه‌می‌ سیاسه‌تی‌ ڕاگرتنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ له‌ هه‌ژاری‌ و نه‌بوونی‌ و بێكاریدا. به‌تایبه‌تی‌ كه‌هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌لاتدار تا توانیویانه‌ و بۆیان كرابێت سامان وداهاتی‌ كۆمه‌ڵگایان له‌ده‌ستی‌ خۆیاندا چڕكردۆته‌وه‌ و له‌ولاشه‌وه‌ دامه‌زراندن و مافی‌ پێدانی‌ كار بۆهاولاتیانیان خستۆته‌ گره‌وی‌ ته‌سكیه‌ی‌ حیزبی‌ و لایه‌نگری‌ بۆ یه‌كیتی‌ وپارتیه‌وه‌ و به‌شێكی‌ زۆری‌ لاوان وئاماده‌به‌كار به‌ناچاری‌ له‌ڕیزی‌ چاوه‌ڕوانی‌ ودۆزینه‌وه‌ی‌ فرسه‌تی‌ كاردان. ئه‌مه‌ ئیتر نیشان ده‌دات كه‌ته‌سك بوونه‌وه‌ی‌ فرسه‌تی‌ كار بۆله‌شكری‌ بێكارانی‌ ئه‌م ولاته‌، پێشمه‌رجه‌ بۆ مانه‌وه‌ و ڕاگرتنی‌ هێزی‌ میلیشیای‌ هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌لاتدار. به‌تایبه‌تیش مه‌سروفات و ئیمتیازات و ده‌زگایه‌كی‌ سه‌غاوه‌ت كه‌پاره‌ی‌ زۆرو زه‌به‌ندی‌ بۆته‌رخان كرابێت ده‌رگای‌ له‌به‌رده‌م لاوانی‌ بێكار و بێكارانی‌ ئاماده‌ به‌كار والاده‌كات تا هه‌موو ڕۆژێك هێزی‌ چه‌كداری‌ یه‌كیتی‌ وپارتی‌ فراوان وفراوانتر بكاته‌وه‌. ئه‌مه‌ خۆی‌ وه‌لامێكی‌ شاراوه‌ی‌ حكومه‌ته‌ جوانه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ به‌دیارده‌ی‌ بێكاری‌ له‌كوردستان. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ یه‌كێك له‌گلییه‌كانی‌ ده‌سه‌لاتداران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێن هه‌لاوسانی‌ كارمه‌ندمان هه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌قه‌واره‌ی‌ پێویستی‌ خۆیان خه‌ڵكیان دامه‌زراندووه‌، كه‌چی‌ له‌ولاشه‌وه‌ بۆ فراوان كردنه‌وه‌ی‌ ده‌زگای‌ میلیشیایی‌ هیچ سنورێك له‌گۆڕ نییه‌و ئه‌م بوواره‌ كراوه‌ته‌ مه‌یدانی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ بژێوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بێكارن و ده‌ستیان به‌كارو موچه‌دا ڕاناگات. به‌سه‌رنجدانێكی‌ خێرای‌ سیمای‌ شاره‌كانی‌ كوردستان ده‌بینین كه‌ چۆن دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ یه‌كیتی‌ وپارتی‌ و باره‌گاو بنكه‌ی‌ هێزی‌ میلیشیایی‌یان كوچه‌و كۆلان و شوێنه‌ گشتی‌یه‌كانی‌ داگیركردووه‌. ته‌نانه‌ت به‌ساده‌یی‌ ده‌بینین كه‌چۆن ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌به‌رپرسه‌كان ماڵی‌ چه‌كدار و حه‌ره‌س وچه‌ندین سه‌یاره‌ی‌ چه‌كداری‌ خستۆته‌ دوای‌ خۆی‌ و به‌م حاڵه‌وه‌ سیمای‌ مه‌ده‌نی‌ بوون له‌شاره‌كان سه‌ندراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ڕۆژانه‌ بانگه‌شه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ وبوونی‌ یاساو ڕیسای‌ حكومه‌تی‌ دیموكراسی‌ وشتی‌ له‌م جۆره‌ ده‌درێت به‌گوێ‌ی‌ هاولاتیاندا. به‌پێ‌ی‌ مه‌نتقی‌ نه‌بوونی‌ ده‌وڵه‌ت وسایه‌كردنی‌ ڕێكه‌وتنی‌ دوو حیزبی‌ قه‌ومی‌ چه‌كدار ناتوانێ‌ سوپای‌ ستانداردو مۆدێرن له‌ده‌سه‌لاتی‌ ئێستای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ به‌رهه‌م بێت. به‌لام ئه‌وه‌ی‌ كه‌مام شیخ له‌په‌یوه‌ند به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ میلیشیای‌ هه‌ردوو حیزبدا گه‌ره‌كیه‌تی‌ وه‌ك په‌یامێك بیدات به‌گوێ‌ی‌ كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ میلیشیایی‌ حزبه‌كان نییه‌، به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنی‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ ئاشكرایه‌ بۆ هه‌رلایه‌نێك گه‌ر بیه‌وێت بیر له‌هه‌ڵگرتنی‌ چه‌ك و خۆچه‌كداركردن بكاته‌وه‌. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش له‌ده‌ور و زه‌مانه‌یه‌كدا به‌زمانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌دا دێت كه‌ حیزبه‌كه‌ی‌ توشی‌ ئینشیقاقێك بووه‌ و باڵێكی‌ به‌ناوی‌ گۆڕان لێجیابۆته‌وه‌ و ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌ كه‌به‌شێك له‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزبی‌ بۆلای‌ خۆی‌ بردبێت و له‌حاڵه‌تی‌ ته‌نگژه‌ی‌ نێوان تاڵه‌بانی‌ و نه‌وشیرواندا هێزێكی‌ میلیشیایی‌ چه‌كداری‌ تر قوتببێته‌وه‌ كه‌سڕینه‌وه‌ی‌ كارێكی‌ سه‌خته‌.  به‌تایبه‌تی‌ له‌م ماوانه‌ی‌ دوایدا ئه‌وه‌ حاڵه‌تێكی‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ ناكۆكی‌یه‌ نێوخۆییه‌كانی‌ نێو بزوتنه‌وه‌ی‌ ناسیونالیزم به‌گشتی‌ و دابه‌شبوونی‌ یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌ وه‌ك حزبێكی‌ ملیشیایی‌ به‌تایبه‌تی‌، شه‌ڕو پێكدادانی‌ چه‌كداری‌ وه‌ك په‌ڵه‌ هه‌ورێكی‌ ڕه‌ش به‌سه‌ر سه‌ری‌ ژیانی‌ هاولاتیانی‌ كوردستانه‌وه‌ دێت وده‌چێت و كه‌س نازانێت ئاكامی‌ چ كاره‌ساتێكی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌. شێخی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ باش ده‌زانێت كه‌ له‌گه‌ڵ كێ‌ به‌ره‌و ڕووه‌؟ ئه‌و ده‌زانێت كه‌ نه‌وشیروان و لایه‌نگرانی‌ هێزێكی‌ مه‌ده‌نی‌ وسیاسی‌ نین به‌قه‌د ئه‌وه‌ی‌ له‌سونه‌ته‌كانی‌ شاخه‌وه‌ ئه‌وه‌ فێربووه‌ كه‌ كێشه‌ ناوخۆیی‌یه‌كانی‌ حزبی‌ چه‌كدار پێویستی‌ به‌ده‌ستبردن بۆچه‌ك هه‌یه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌مێژووی‌ باڵی‌ به‌ناو گۆڕان پڕه‌له‌شه‌ڕو كوشتارو په‌لاماری‌ چه‌كدارانه‌. هه‌ربۆیه‌ په‌یامی‌  شێخ جه‌عفه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ په‌یامێكه‌ بۆ ئاماده‌ باشی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ یه‌كگرتووی‌ هه‌ردوو حزبی‌ ده‌سه‌لاتدار نه‌ك بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی‌ له‌شكرو سوپای‌ ستاندارد!. به‌لام ئه‌وه‌ نه‌گبه‌تییه‌ی‌ كه‌له‌م په‌یام وقسانه‌وه‌ خۆی‌ نیشان ده‌داـ ڕاگرتنی‌ چاره‌نوسی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا و له‌یه‌ك حاڵه‌تی‌ به‌رده‌وامدا. هه‌ربۆیه‌ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ مه‌گه‌ر شه‌ڕو نه‌گبه‌تی‌ بۆخه‌ڵك لێبكه‌وێته‌وه‌ ده‌نا ناتوانێ‌ كۆتایی‌ به‌ ده‌سه‌لاتی‌ حیزبی‌ میلیشیایی‌ بهێنێ‌ وخه‌ڵكی‌ كوردستان له‌مه‌ترسی‌ ده‌سدرێژی‌ ده‌وڵه‌تان و بۆردومانی‌ سنوره‌كان دورخاته‌وه‌. ڕێگایه‌كی‌ كارساز كه‌بتوانێ‌ كوردستان له‌ده‌سه‌لاتی‌ میلیشیایی‌ حزبه‌كانی‌ كوردایه‌تی‌ پاك بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو هه‌ڵگرێت. یانی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ كوردستان وپێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خوَ و به‌ڕه‌سمی‌ ناسراوی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌ژیانی‌ سیاسی‌ حیزب و كۆمه‌ڵگا و هاولاتیان به‌پێ‌ی‌ ده‌ستور و یاسایه‌كی‌ سكولار و مه‌ده‌نی‌ ڕێك بخا ده‌توانێ‌ كۆتایی‌ به‌ده‌سه‌لاتی‌ میلیشیایی‌ وهێزی‌ میلیشیایی‌ ناوچه‌یی‌ ئه‌حزابه‌كان بهێنێ‌. ئه‌مه‌ش كارێكه‌ له‌به‌رده‌م خه‌باتی‌ لێبڕاوانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و هێزه‌ پێشڕه‌و و مه‌ده‌نیه‌كاندایه‌.     "هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ عێراق، فرسه‌تی‌ ئه‌وه‌ ناداته‌ ده‌ست خه‌ڵكی‌ كوردستان تا وه‌ك هاولاتیه‌كی‌ یه‌كسان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار ببێ‌ و بیه‌وێت ڕژێمێكی‌ مه‌ده‌نی‌ وا بهێنێته‌ كایه‌وه‌ كه‌سبیه‌نێ‌ بتوانێ‌ كێشه‌كانی‌ كوردستان به‌بێ‌ ڕقه‌به‌ری‌ و پێكدادانی‌ قه‌ومی‌ وئاینی‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی‌ مه‌ركه‌زیدا چاره‌سه‌ربكات" 
 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]