پێرستی سه‌ره‌کی

ده‌ستپێک
ده‌رباره‌ی ئێمه‌
هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کان
دۆسیه‌ تایبه‌تییه‌کان
ئایین و بیرورا
کۆمه‌ڵایه‌تی
زانست و ته‌کنه‌لۆژیا
مافه‌کانی منداڵان
مافه‌کانی ژنان
مه‌سه‌له‌ی کرێکاری
بابه‌تی گشتی
ستافی هاوپشتی
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ هاوپشتی
هاوپشتی کرێکاری
گه‌له‌ری هاوپشتی
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
گه‌ڕان

هاوڵاتی به‌ڕێز

هاوڵاتیانی به‌رێز!

 هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی  یان هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێکه‌وه‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی‌ و حكومی‌ و حیزبی .. هتد ) ده‌ست ده‌که‌وێت.

هاوپشتی ڕێنمایی ته‌واو له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کات.

له‌م ڕێگایانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی

0046-31129990

چوونه‌ ژووره‌وه‌






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه

کێ لێره‌یه‌

Visitor

 
  Webstats4U - Free web site statistics

سندیکه‌یت

RSS 0.91
RSS 1.0
RSS 2.0
ATOM 0.3
OPML

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی

ماڵپه‌ڕی هاوپشتی پشت به‌ستووه‌ به‌ Joomla

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک

ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌

کرته‌ لێره‌ بکه‌

گه‌له‌ری هاوپشتی

گه‌له‌ری هاوپشتی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌ ، له‌ وێنه‌کانتان بێبه‌شمان مه‌که‌ن !

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کان

Click on the slide!

ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
Click on the slide!

شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه ...
  • «
  • Click to navigate!01ئایا ده‌سته‌واژه‌ی پاشماوه‌ شیاوتره‌ یان ڕزگاربوان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ماونه‌ته‌وه‌؟
  • Click to navigate!02یادی " کۆمۆنه‌ی پاریس " هه‌میشه‌ زیندوو فێرکه‌ره‌
  • Click to navigate!03ئه‌رکی ره‌سه‌ن بۆ هزری نوێی کۆمۆنه‌یی ره‌سه‌ن
  • Click to navigate!04شه‌رمه‌زاریه‌کی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
  • »
  • Pause
له‌چی ئه‌ڕوانی؟! ته‌نها بۆ تێکستی ئینگلیزی ده‌ست ئه‌دات PDF چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Thursday, 09 October 2008

Sample Imageله‌چی ئه‌ڕوانی؟!

به‌شدار علی

ده‌سته‌ قرێژگرتوه‌كانی تۆ به‌ بۆیاخ لێت ناگه‌رێ‌ بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌ش بڕوانی،چونكه‌ ئه‌و ئاسۆیه‌ی شایه‌نی تۆیه‌ له‌ خه‌یاڵ خه‌یاڵتره‌ له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی تۆدا،چاوه‌ كزه‌كانت له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نێكی دڵرفێت نابینایه‌،چونكه‌ تۆ بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ دورست نه‌بویت!ئه‌و چیمه‌نتۆیه‌ی تۆ له‌سه‌ری دانیشتویی رێگای بیركردنه‌وه‌ت پێنادات بۆ كارێكی باشتر،چونكه‌ له‌ هاوینان هێنده‌ گه‌رمه‌ سمته‌كانت داخ ده‌كا و له‌

زستانانیش ده‌یته‌زێنێت بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ر خه‌ریكی ژێره‌وه‌ی خۆت بیت و به‌ خه‌یاڵیش ناچیته‌ دونیایه‌كی تر.Sample Image

كه‌واته‌ ده‌بێت له‌ چی بڕوانی و بۆ كوێ‌ خه‌یاڵ بردویه‌تیه‌وه‌؟!ده‌بێت له‌ مناڵێك نه‌ڕوانی له‌گه‌ڵ دایه‌ یان باوكه‌ی خه‌ریكی جل كڕینه‌؟ ئه‌ی ده‌بێت  بۆ قۆنه‌ره‌ و پانتۆرێكی پاك نه‌ڕوانی؟ئه‌ی ده‌بێت خه‌یاڵ نه‌یبردبێته‌وه‌ به‌ره‌و شاری یاری؟هه‌ر چیه‌ك بێت،به‌ڵام دڵنیام دوایی ئه‌و روانینه‌ قوڵه‌ت كۆڵێك گریاوی بۆ ئه‌و دونیا نابه‌رابه‌ره‌ و مشته‌رییه‌كانیشت كۆلێ‌ بۆڵه‌ بۆڵیان به‌سه‌ردا كردووه‌،چونكه‌ له‌ كاتی خۆییدا قۆنه‌ره‌كانیانت بۆیاخ نه‌كرد.

 ئه‌وه‌ كێیه‌ تۆی له‌ هه‌ست و سۆزی دایه‌ و بابه‌ و دونیای مناڵی خۆت دایبڕیوی؟ئه‌وه‌ چ سیسته‌مێكه‌ مناڵان ناچار به‌م كارانه‌ ده‌كات و رێگای خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌شیانی پێنادات؟

له‌ بینینی دیمه‌نی له‌م شێوه‌یه‌ تێده‌گه‌یت كه‌ ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ به‌ره‌و وێرانی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ‌،بۆت روون ده‌بێته‌وه‌ چ سیسته‌مێكی دڵ ره‌ق و نابه‌رابه‌ر كاری پێده‌كرێت و هه‌زاره‌ها خه‌ون و خوڵیا و خۆزگه‌ی ناسكترین بونه‌وه‌ری ئه‌و دونیایه‌ كه‌ مناڵانن له‌گه‌ڵ خۆی راپێچ ده‌كات،جیاوازی و نایه‌كسانی و ئاستی بژێوی خه‌ڵك پێویست به‌ روونكردنه‌وه‌ ناكات،دواجاریش تێده‌گه‌یت له‌ كوردستانی لێواو لێو له‌ ئاڵتونی ره‌ش و ته‌ژی له‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری، هه‌ناسه‌دان چه‌نده‌ گران بووه‌ و ژیانیش چه‌نده‌ قورسه‌.

له‌ هه‌موو شوێنێك جیاوازی ئاستی بژێوی و دوڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری بوونی هه‌یه‌،له‌ زۆر جێگای ئه‌و دونیایه‌ كاركردنی مناڵان بێمافی و دابڕاندنیان له‌ دونیای خۆیان و كاركردنیان له‌ ژێركاری تاقه‌ت پروكێن به‌رچاو ده‌كه‌وێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ كوردستان ده‌بیندرێت و به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئاسایی نیه‌،جیاوازی نێوان چینه‌كان به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه‌.كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و بازرگان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ژیان و بیركردنه‌وه‌ و جوڵه‌ و بازاڕ هه‌ڵسوكه‌وتێكی خه‌ڵكدا گرتووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاره‌زووی خۆیان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و له‌وپه‌ڕی ژیانێكی شاهانه‌ و فیرعه‌ونانه‌ ده‌ژین و ده‌ستیان به‌ هه‌موو شتێك راده‌گات،به‌شی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵكیش ناچار به‌ كه‌مترین پێداویستیه‌كانی ژیان كراون و رۆژانه‌ چه‌ندین جار مردن به‌ چاوی خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و خۆزگه‌ بۆ مه‌رگێكی ئه‌به‌دی ده‌خوازن.

كاركردنی مناڵان و ده‌ست فرۆشی و توانه‌وه‌یان له‌به‌ر گه‌رمی و ساردی سه‌ختی هاوین و زستان و بێبه‌شكردنیان له‌ فێربوونی ووشه‌ی ئه‌لف و بێ‌،بۆته‌ دیارده‌ و ناتواندرێ‌ وه‌كو حاڵه‌تێكی راگوزه‌ر چاوی لێبكه‌ین،ئه‌وه‌ی زیاتر كێشه‌ و ئاریشه‌كانی قوڵتر كردۆته‌وه‌ به‌ فه‌رامۆش سپاردنیانه‌ له‌ لایه‌ن داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار و سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی بواره‌كانی مناڵانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پلانێكی گشتگیر و به‌ په‌له‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌.

كێشه‌كه‌ له‌ نایه‌كسان دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌یه‌،كێشه‌كه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و دزی و راووروتی و ده‌ستبه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌،كێشه‌كه‌ له‌ هه‌ست نه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌ت و نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌ و چادودێرییه‌(چونكه‌ دز و خاوه‌ن ماڵ جیاناكرێنه‌وه‌)،كێشه‌كه‌ له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌،كێشه‌كه‌ له‌ بێبه‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌ و نه‌بوونی عه‌قڵیه‌تێكی حه‌كیمه‌.

سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ بۆچی به‌شی دورست كردنی كۆشك و ڤێلا و سه‌فه‌ر و سه‌ردان و رابواردنی به‌رپرسان داموده‌زگای سیخوری و سه‌دان بڵاوكراوه‌ی بێ‌ سوود ده‌كات،به‌ڵام به‌شی دابینكردنی ئاو كاره‌با و رێگاو بان و پێداویستیه‌كانی قوتابخانه‌ ناكات؟فریایی چاودێریكردن نوسه‌ران و رۆشنبیران خه‌ڵكی نارازی و ده‌مكوتكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ون،به‌ڵام فریای دیاریكردنی نرخ و چاودێریكردنی بازار ناكه‌ون!

فه‌رامۆشكردنی مناڵان و سپاردنیان به‌ بازاڕی بێڕه‌حمی كاركردن و نان په‌یداكردن،زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ ژیان و چاره‌نوسی مناڵان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان،ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر ئۆزقاڵێك ئیستا و دوارۆژی بۆ گرینگه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات كاری جدی له‌سه‌ر باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك و ده‌ركێشانیان له‌ ده‌یان كێشه‌ و ده‌رد و به‌ڵا بكات كه‌ ناچاریان ده‌كات شانی جگه‌رسۆزه‌كانیان بخه‌نه‌ به‌ر  . 

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی  

 
< پێشتر   دواتر >
[ گه‌ڕانه‌وه ]