هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی شاری هاناوی ئه‌ڵمانیا به‌توندی ئیدانە‌ ده‌که‌ین!

فۆتۆ: REUTERS

شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20 شوباتی 2020 له‌ دوو هیرشی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌دا له‌ شاری هاناوی نزیک فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا 9 که‌س‌ ده‌کوژرێت وپاشان کەسی بکوژ لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا، دوای ئەوەی خۆی و دایکی دەکوژێت، ئەدۆزرێتەوە، بکوژەکە خاوەن بیرۆکەی رەگەزپەرستی وراستره‌وی توندبوەو لە په‌یجی تایبەتیخۆیدا بیرۆکەکانی بڵاو کردوەتەوەو رایگه‌یاندوه‌” کەچەندین نەتەوە ئەبێت لەسەر زەوی لەناو ببرێن” .
ئه‌م تاوانه‌ ره‌گه‌په‌رستیه‌ هاوتایه‌‌ به‌ زنجیره‌یه‌ک رووداوی وهێرش وپه‌لاماردانی جیاوازی توندوتیژی راستره‌وانه‌ و ده‌مارگیری ئاینی که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ شاره‌کانی پاریسو مۆسکۆ و ‌له‌نده‌ن روویانداوه‌ له‌ ئاکامدا چه‌ندکه‌س به‌چه‌قۆ ژیانی له‌ده‌ستداو بریندارکراون.
مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ره‌گەز‌په‌رستی و ده‌مارگیری ئاینییه‌، به‌ته‌نها دروستکردن و قوڵکردنەوەی ناکۆکی و دووبەرەکینییه‌ لەنێوان هاوڵاتیانی زەحمەتکێش و چەوساوەدا،به‌ڵکو ده‌توانی کاره‌ساتی گه‌وره‌ رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگەبکاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ده‌ورانی قه‌یرانه‌ ئابوری و سیاسیه‌کاندا که‌ ده‌رفه‌تیان زیاتریان بۆ ده‌کرێته‌وه‌.
پەرەسەندنی رەوتە کۆنەپەرستە بۆرژواییەکان لەوڵاتانی رۆژاوایی و شانبەشانی سیاسەتی دژی پەنابەری دەوڵەتانی بۆرژوایی، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە لەدرێژەی خۆیدا ئەگەر بەری پێنەگیرێت، دەتوانێت ببێتە‌ مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و خۆین له‌به‌ر رۆیشتنی کۆمه‌ڵگا که‌ نموونه‌کانی له‌ مێژوودا زۆرن له‌ کوشتاری خه‌ڵک و به‌کوشتدانیان به‌ده‌ستی یه‌کتر له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ کۆنه‌په‌رستی و دژه‌ به‌شه‌ریه‌کانی بۆرژوازیه‌وه. بۆیە‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن به‌شه‌ریەتی پێشکه‌وتخوازی و دنیایشارستانیه‌وه‌ وه‌ڵامی دانشکێن وه‌رگرێته‌وه‌.‌
ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکخراوی دەرەوە له‌کاتێکدا ئه‌وپه‌ڕی هاوخه‌می خۆمانبۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کانی ئه‌و هێرشه‌ ره‌گەز‌په‌رستیه‌یهاناوی ئه‌ڵمانیا ده‌رده‌بڕین، بەتوندی ئەمکرده‌وه‌‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆرستانه‌ی که ‌له‌ماوه‌ی رابردودا لەدژی هاوڵاتی بێدیفاع و سڤیل ئه‌نجامدراوه‌ ئیدانەدەکەین و هاوکات سیاسەتی جیاکاری و نه‌ژادپه‌رستانه‌ دژی پەنابەری حکومه‌ته‌کان و بڵاوکردنەوەی کینەو نەفرەتی دینی و کەلتوری گروپ و دەستەرەگەزپەرستەکان بەهۆکارێکی سەرەکی پشتی ئەم تاوانەدەزانین. هاتنه‌ده‌نگ و یەکگرتوویی ڕیزی کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی سه‌راسه‌ری دنیاڕێگایه‌کی کارسازه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ره‌گه‌زپه‌ستی و تیرۆریزم وبه‌رگرتن به‌ دووبه‌ره‌کی و دنه‌دانی رق و کینه‌ی ئاینیوقه‌ومی و جیاکاری ئینسانی.
ده‌توانرێت و پێویستە دنیایه‌کی ئازادو ئارام و سه‌قامگیر خاڵی له‌ سیاسه‌ته‌ راستره‌وه‌کانی دۆناڵد ترامپ و بۆرس جۆنسن و پۆتین وخامه‌نه‌ئی له‌پێناو سودو قازانجی سه‌رمایه‌داریدا به‌دیبهێنرێت.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

رێکخراوی ده‌ره‌وه‌

21/2/2020

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: