لەسەر کوشتنی کچە پەنابەرە سوریەکە دادگای تورکیا سزای بەسەرتاوانباراندا داسەپاند

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: تورکیا-١٢/٢/٢٠٢٠: هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” غني ابو صالح ئەو کچە خۆێندکارەپەنابەرە سوریەی کە تەمەن ١٩ ساڵ بووساڵی پار لە شار غازی عەنتاب لەلایەن دوو گەنجی تورکیاوە کوژرا،ئەمڕۆ دادگای تورکیا تاوانبارانی ئەو کوشتنەی سزادا..”
هیوا ئەوەشی ووت” تاوانباری سەرەکی بە کوشتنی ئەو کچە پەنابەرە سوریە سزای ( ٣١ ) ساڵ زیندانی بەسەردا درا تاوانباری دووەم کە هاوبەشی تاوانەکە بوو سزای ( ٢١ ) ساڵ زیندانی بەسەردا درا..”
شایەنی باسە میدیاکانی سوریا لە تورکیا ئەوەیان ووتوە”غەنی یەکەمین قوربانی نیە لە تورکیا بەڵکو دەیان پەنابەری سوری کە بەشێکیان لە ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران لەلایەن گروپەکانی داعشەوە کوژراون لەناو خاکی تورکیادا..”

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: