fbpx

چەک

کامەران ئیسحاق پەری:
بێ مۆڵەت ومۆڵەتداری نی یە . چەک چەکە ، ئامرازی کوشتن و جەنگە . یەک پارچە چەک لەبازاڕی چەکفرۆشانی کوردستان بێ ئاگاداری دەسەڵات کرین وفرۆشتنی پێ ناکرێت . سەرجەمی ئەوچەکەی کە لەبازاڕدایە لەژێر چاودێری حوکمەت کڕین وفرۆشتنی پێ دەکرێت . کەواتە سەرجەم ئەوچەکەی کە لەبازاڕی چەکفرۆشان هەیە ، چەکێکی مۆلەتدارە . لەسلێمانی بەسەرپەرشتی دەزگای زانیاری و لەهەولێر لەژێر چاودێری پارستن دایە . خودی چەک فرۆشەکان ، هێڵی کراوەی پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئاسایشی شارەکان ، چەکفرۆشەکان تەنها ناوێکن ، راستی یەکەی حوکمەت چەک کڕ وچەک فرۆشە . دەسەڵات ، پارتی بەئەندامەکانی خۆی ویەکێتی بەئەندامەکانی خۆی مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی داوە . ئەوئەندامانە دواتر ئەندامی کۆمەڵگان ، ئەوان ئاگایەن میلەتیان پڕ چەککردوە . ئەوان ئەتوانن چەک بن بڕ بکەن . بەڵام هۆکاری بنبڕنەکردنی دیاردەی چەکداری ، پاراستنی خۆیانە ، سەرجەم پیاوەکانی ئەم دەسەڵاتە چەک لەکەمەرە . سەرجەمی ئۆتۆمبلە جام رەشەکان … چەکی تێدایە ، لەباخ ومەزرەعەکان چەک هەیە ، لەناوماڵی تاک بەتاکی ئەندامانی حیزبەکانی کوردستان چەک بوونی هەیە . چەکی کوردستان بێ مۆڵەت نی یە . مۆڵەتدارە . دەسەڵات شەرعیەتی پێداوە . دەسەڵات مەبەستدارانە شەرعیەتی بە چەکهەڵگرتن داوە . زاراوەی مۆڵەتدار زاراوەیەکی بارگاوی یە . ئەوان مەبەستیناە بڵێن هەرکەسێک ئێمە مۆڵەتمان دابێت چەک هەڵبگرێت یاسایی یە ، هەرکەسێک مۆڵەتمان نەدابێت . دەست بەسەرچەکەکەی دەگرین . ئەمەش تەنها وتەنها بۆ ئەوەیە کەتەنها چەک لەدەستی حیزب دابێت . حیزب کە هەمووجومگەکانی دەسەڵاتی لەدەستدایە . چ جای چەک کەئامرازی بەرگریکرنە لەخودی خۆی . روداوەکانی کوردستان پێمان دەڵێن ، ئەم دەسەڵاتە بەهەمان ڕێگای بەعس ملی ناوە.. کاتی خۆی بەعس بەناوەی جەیشیی شەعبی وفیدای سەدام ، وجحافل خفیفة . کوردی پڕ چەکرد . بەئومێدی ئەوەی ئەوچەکە لەرۆژی تەنگانە بەهانایەوە بێت ، بەڵام ئەوچەکەزۆرە بوەهۆی زوتر کەوتنی ئەودەسەڵاتە . چونکە لەیەک کاتدا چەک بەدەستی جەیش شەعبی یەک وئەمنێک هەبوو ، چەکی جەیش شەعبی یەکە رووی کرایە ئەمنەکە . ئێستاش ئەندامانی هەردوو حیزبەکە پڕ چەککراون ، بەئومێدی ئەوەی ئەوچەکە لەبۆهێنانەکاندا فریایان بکەوێت ، بەڵام جوتیارێک وکرێکارێکیش چەکدارە لەماڵەکەی خۆی .
خەڵک خۆی پڕ چەک دەکات . هەروەها دەسەڵاتیش . چەکداری بۆتە شوناسێک ودیاردەیەک بۆ ناسینی رووی راستی ئەم ٣٣ ساڵەی حوکمداری ئەم دەسەڵاتە . ئەوان ،،، مەبەستدارانە لەشاخەوە بەچەکەوە هاتن وبەچەک هەتا ئەمڕۆ حوکم دەکەن ، ئەوان کەهاتن بەچەکەوە هاتن و چەکیان لەشان فڕی نەداوە ، ئەوان شەری شاخیین گواستەوە بۆ شار . بۆیە چەک هەڵگرتن زەرورەتێکی حەتمی یە ئەوان هێشتا بەنەفەسی شاخ لەنێوان شارەکان هاتوچۆ دەکەن ، هەمیشە لەبۆسەدان بۆیەکتری ، لەیەک دەکوژن . ئیدی چۆن چەکداری بن بڕ بکرێت . لەراستیدا بۆئەوەی چەکداری نەمێنێت ، دەبێت حیزبەکان خۆیان لەچەک داماڵێنن ، بەڵام ئەوان ئەزانن خۆیان لەچەک داماڵێنن بەرگەی یەک کاتژمێری مناڵی گەرەکۆنەکانی سلێمانی وهەولێر نایەن و دەروخێن ، ئەوان نایەنەوێت جەک داماڵرێت ، ئەوان بەداخستنی بازاری چەکفرۆشان ، دیاردەی چەکداری بن بڕ ناکەن …
لەبیرمە نەوەدەکان بنەوبارەگاو دام ودەزگا حکومی یەکانی زۆنی زەرد وێنەیەکی مەسعود بارزانیان هەڵواسی بوو کە پۆلیسێک پشکینینی چەکهەڵگرتنی بۆ دەکات … پارتی یەکان زۆر شانازییان بەووێنەیە دەکرد و وەک دەستکەوت وداستانێکی نەبەرد بەناوخەڵکا بڵاو دەکردەووە ، لەراستیدا . ئەم وێنەیە تەنها پێامن دەڵێت تۆ پێویستە بپشکێنرێت . ئەگەر چەکت پێ یە دەبێت چەکەکەت دابنێت . ئەم وێنەیە پێمان ناڵێت نابێت چەکدار بین ئەم وێنەیە پێمان دەڵێت بۆمان هەیە چەکداربین بەڵام مۆڵەتدار بین .
ئەوچەکەی کەرۆژنامەنوسێکی پێ تیرۆر دەکرێت چەکی مۆڵەتدار بوو یان بێ مؤڵەت .
ئەچەکەی مامۆستایەکی زانکۆ ، ژنێک گەنجێک باوکێک کوڕێک کچێک دەکاتە قوربانی مۆڵەتداربوو یان بێ مۆڵەت
چەک چەکە مۆڵەت وبێ مۆڵەتی نی یە . کوردەواری دەڵێ میلی چەک کەهێنرایەوە دەبێت فیشەک بتەقێنرێت . میل هێنانەوە گەڕانەوەی نی یە . عەیبەیەکی گەورە دبێت میلی چەک بهێنیتەوە و فیشەک نەتەقێنی . ئەم دەسەڵاتە ئەمەی لەهزری تاک بەتاکی کۆمەڵگا چاندووە ، چ جای رق ئەستوری . ونەبوونی لێبوردەیی .
کورد بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە . ئەوکەمە لێبوردەی یە کەهەشی بوو خەریکە لەدەستی دەدات .

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: