fbpx

ئاماری پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لەڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمارکراون

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: فیدراسیۆن ئاماری پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لەڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تۆمارکراون بڵاودەکاتەوە

هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ژمارەی ئێستای پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عیراق کە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران تۆمارکراون بریتیە لە ٢٧٦٠٠٠ دووسەدوو حەفتاوشەش هەزار پەنابەرە کەدابەش بوون بەسەر ووڵات دا تورکیا ، ئوردن ، لوبنان ، میسر ، سوریا بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوەکە کە زۆرینەیان لە ووڵاتی تورکیان کە ژمارەیان لە ١٤٠ هەزار زیاترە
هیوا ئەوەشی ووت کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانUNHCR بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت لەو ژمارەیە ٣٨٠٠٠ سی و هەشت هەزار پەنابەریان پێویستیان بە (إعادة التوطين )ه واتا دووبارە نیشتەجێکردنەوەیە لە ووڵاتانی سێیەم بۆ ئەم ساڵ ساڵی ٢٠٢٢
بەڵام بەداخەوە لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ تەنها ٥٩٢ پێنچ سەدوو نەوەت و دوو پەنابەر ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوەکە بەو شێوەی خوارەوە

ژمارەی ئەوپەنابەرانەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیاوە ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون لەماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ ٢٠٢٢ بریتیە لە ٢٩٠ پەنابەر بەم شیوەیە
ئەمەریکا ١٤٧ پەنابەر ، کەنەدا ٨٥ پەنابەر ، بەریتانیا ٣٥ پەنابەر ، ئوستوڕاڵیا ١٨ پەنابەر ، سویسرا ٥ پەنابەر.

ژمارەی ئەوپەنابەرانەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ووڵاتی لوبنانەوە ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون لەماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ ٢٠٢٢ بریتیە لە ١٤١ پەنابەر بەم شیوەیە
ئوستڕالیا ٨١ پەنابەر ، کەنەدا ٣٠ پەنابەر ، بەریتانیا ١٨ پەنابەر ، نیوزلەندا ٦ پەنابەر ، ئەمەریکا ٤ پەنابەر ، هۆڵەندا ٢ پەنابەر.

ژمارەی ئەوپەنابەرانەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ووڵاتی ئوردنەوە ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون لەماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ ٢٠٢٢ بریتیە لە ١٣٣ پەنابەر بەم شیوەیە:
کەنەدا ٥٥ پەنابەر ، ئوستوڕاڵیا ٤٩ پەنابەر ، بەریتانیا ١٦ پەنابەر ، ئەمەریکا ١٢ پەنابەر ، ئەڵمانیا یەک پەنابەر .

ژمارەی ئەوپەنابەرانەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ووڵاتی میسرەوە ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون لەماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ ٢٠٢٢ بریتیە لە ٢٨ پەنابەر بەم شیوەیە:
کەنەدا ١٨ پەنابەر ، ویسرا ٥ پەنابەر ، بەریتانیا ٤ پەنابەر ، ئەمەریکا یەک پەنابەر.

سەبارەت بە ووڵاتی سوریا لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ ٢٠٢٢ هیچ پەنابەرێکی عێراق و هەرێمی کوردستان کە هێشتا لە سوریا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا ژیانی پەنابەرێتی بەڕێدەکەن ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم نەکراون.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: