ژنان که لتوری سوکایه تی ده خه نه قه فه سی تاوانه وه

ئاسۆ کەمال:
پێویستە دادگای هەولێر له ٦شوباتی ۲۰۲۰دا ئەم کەیسە وەک کەیسی چەند کەسێک و چەند ڕێکخراوێک سەیر نەکا کە سوکایەتیان پێکراوە ، بەڵکو ئەمە کەیسی سوکایەتی کردنە بە هەموو ژنانی کوردستان. پێویستە دادگای هەولێر بەپێی پێوەرەکانی دنیای پێشکەوتوی ئێستا و ڕای گشتی خەڵک و پابەندبونی هەرێمی کوردستان و عێراق بە یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکەوتنامەی (سیداو)ی تایبەت بە مافەکانی ژنان لە نەتەوەیەکگرتوەکان، بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ١٣٢٥ بۆ پاراستن وبەشداری ژنان و یاسای سزادانی عیراقی ژمارە١١١ی ساڵی ١٩٦٩ لەماددەی (٤٣٤)، سوکایەتی و جنێو و تەشهیر و جیاکاری و بەکەم سەیرکردنی ژنان وەک کارێکی نایاسایی سەیربکات . لەسەر بنەمای ئەم ماف و یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییانە پێویستە کە لێپێچینەوە لەگەڵ مەلا مەزهەر و کەسانی وەک ئەو بکرێت و سزایان بدرێت.
ئەوە مافێکی سروشتی و جێگیربووی ژنانە کە هیچ ژنێک لە کوردستان نابێ سوکایەتی و بێڕێزی و جیاکاری بەرامبەر بکرێت. ئەم مافانەی ژنان پێویستە لە یاسادا جێگیر بکرێت و ڕێ و شوێنی جێ بە جێ کردنیان لە نیو کۆمەڵگەدا دیاری بکرێت، تا خەڵکی بە گشتی و پیاوانی ئاینیش پابەند بن پێوەی. ئێمە بۆ سەلماندنی ئەم مافانەی ژنان مەلا مەزهەرمان بردۆتە دادگا تا لەسەر ئەم پێشێلکاریانە سزا بدرێت. بێگومان تەنیا لە دادگایی مەلامەزهەرەوە ناتوانرێ ئەم دیاردە و سوکایەتی کردن و جیاکاری و بێڕیزی یە بە ژنان و مافەکانیان چارەسەر بکرێ . بەڵکو پێویستە کەلتووری ڕێز گرتن لە مافەکانی مەدەنی و تاکە کەسیەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا پەرە پێ بدرێت و بەرگری لی بکرێت. بەڵام ئەم هەنگاوەی ئێمەش هەوڵێکە تا لە ئاستی فەرمی و دادگا و یاسادا دەنگ بەرزبکەینەوە و بەرەوڕووی ئەم جۆرە بێڕێزییانە بوەستین .

هەربۆیە ئێمە بانگەوازی ڕای گشتی خەڵکی ئازادیخواز و ژنان و پیاوانی کوردستان دەکەین کە پشتگیری ئێمە بکەن لەم دادگایی کردنەی مەلا مەزهەر دا . داوا لە دادگای هەولێر بکەن کە ئەم سوکایەتی و بێڕێزیانە بەرامبەر بە ژنانی کوردستان بە تاوان بزانێ و حساب بۆ ڕای ئێوە بکا و سزای ئەم کەسە بدات، تا ببێتە نمونە بۆ کەسانی تری وەک ئەو کە بێ باکانە بەردەوام سوکایەتی و تەشهیر و بێ ڕێزی بە ژنان دەکەن.
کەمپەینی

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: