دورخراوان و ئۆپۆزیسیۆن

لە عێراق و ھەرێم ھیچ ھێزێک نایەت سەرەتا بانگەشەی ئۆپۆزیسیۆن بوون بکات، پاش ھەڵبژاردن ئیدی بەزۆر و بەکودەتا یان بەھۆی ململانێی ناوخۆ و ئیقلیمی حزب دوور دەخرێتەوەو دەکرێتە ئۆپۆزیسیۆن.
ھەڵبەت ئەمە ئۆپۆزیسیۆن نیە بەڵکو دەرکراون لە بازنەی دەسەڵات یان بەزۆر خراونەتە ژێر بارودۆخێکی ناچاری.
ئێستە ھاوپەیمانی زۆرینە (کورد، پدک. شیعە، سەدر و سونە حەلبوسی جەماعەتەکەی) سەرۆکایەتی پەرلەمانیان بردوە، بەڵام ھێزەی دیکە وەکو یەنک و ھاوپەیمانی فەتح و ھتد ئەمەیان قەبووڵ نییەو دڵیان لای دەسەڵاتە.
کە دەڵێن ئێمە قەبووڵی ناکەین و دەبێ لە دەسەڵات بین، کەواتە ئۆپۆزیسیۆنیان قەبووڵ نییە دەیانەوێ بەشیان ھەبێ لە کێکی دەسەڵات.
ھەڵبەت ئەوەی لە عێراق و ھەرێم ڕوودەدا لە زانستی سیاسیدا فەشەل ھێنانەی سیاسی و بەڕێوەبردنە دەبێ میکانیزمی چارەسەری بۆ دابڕێژرێتەوە!
سێ ھۆکار ھەیە حزبەکان لە عێراق و کوردستان ئۆپۆزیسیۆنیان پێ قەبووڵ نییە دواجار ناچار دەکرێن بەئۆپۆزیسیۆن یان بەشداریەکی خراپ و بێ ڕۆڵ و کاریگەر!
یەکەم: گەندەڵی، لە عێراق بەئاسانی ھێزەکان دەتوانن بەشداربن لە داھات و پشکی باش بۆخۆیان مسۆگەر بکەن، ئەمەیش بەشێوەیەکی گەندەڵی ڕێکخراو دەستیان دەکەوێ.
دووەم: دەستکەوتنی پارە. لەو وڵاتەی عێراقی ناوە بە بەشدارێکردن لە پەرلەمان و دەسەڵات حزبەکان پارەیەکی باشیان دەست دەکەوێ، سامانی گشتی خراوەتە بەردەستیان و بەئاسانی بەھەدەردان دەکەن.
تائێستە لەم وڵاتە چاودێری دارایی کاریگەری نییە لەڕووی یاساییەوە ھێز نییە حزبەکانی بەشداری دەسەڵات دوور بخاتەوە لە سامانی گشتی.
ھەروەھا لەم وڵاتە متمانە نییە لایەنەکان کەسیان ئەوی تریان پێ قەبووڵ نییەو ترسیان لەیەک ھەیە، دەترسێن بەھۆی پەیوەندی دەرەکیان بەوڵاتانی دراوسێی عێراق ھەرزوو گۆڕانکاری ڕووبداو چەند لایەنێک لایەنی دیکە دووربخاتەوە.
ئەمەی لە عێراق دەگوزەرێ زۆر ناتەندروستەو لەجێگای خۆی نیە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس تائێستە وڵاتەکە نەخراوەتە سەر رێڕەوێکی تەندروست!
شوان سدیق: ئیتاڵیا

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: