پارتی سۆشیالیستی هێڵی پێشەوە – سریلانکا داوادەکات دەستبەجێ ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا لەکوردستاندەستگیرکراون ئازاد بکەن!

لەنامەیەکی نارەزایەتیدا کە پارتی سۆشیالستی هێڵێ پێشەوە-سریلانکا دژ بەدەستگیرکردنی دەیان خۆێندکار لەریگای نۆینەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لەلەندەن ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی
کوردستان کراوە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەوکەسانە دەکەن کە لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خۆێندکاران لەکوردستان دەسگیرکراون. لە نامەکەیاندا هاتووە” ئێمە زانیاریمان پێگەیشتوە کە زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکار لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی و کەسایەتی میدیایی کە بەشداری ئەو خۆپیشاندانانە بوون بۆ پشتگیری و ڕاپۆرتکردن، لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە نایاسایی دەستگیرکراون. ڕۆژی ٢٤ی نۆڤەمبەر هێزە ئەمنییەکانی پارتی دەسەڵاتداری سەرمایەداری لە سلێمانی دەستدرێژییان کردۆتە سەر چالاکوانان و میدیاکاران و کەلوپەلی ئەو میدیاکارانە بە تەلەفۆنەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە هەروەها پێمانوایە هەندێک لە دەستگیرکراوەکان لە شوێنی نادیاردا ڕاگیراون”
هەروەها ئەوەش دەڵێن” دەستبەسەرکردن لە شوێنێکی نادیاردا مانای ئەوەیە ئەمانە دەستگیرنەکراون بەڵکو ڕفێندروان وە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت لەوە تێبگات کە جیهان سەیری هەموو چالاکییە نادیموکراتیەکانی ئەوان دەکات و ناکرێت سەرکوتی خوێندکاران و جەماوەری کوردستان بشارێتەوە و ڕاپۆرتی ئەو جۆرە ڕووداوانە قەدەغە بکات.”
پارتی سۆشیالستی هێلی پێشەوەی سریلانکا داواش دەکات: دووبارە دەستبکەن بە پێدانی پارەی مانگانەی خوێندکاران، باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران و دابینکردنی ئاوی پاک و کارەباو ئاسانکاری گەرمکردنەوە … هتد، ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و مافی خۆپیشاندان بگرن، دادگاییکردنی هەموو ئەوانەی سەرکوت و لێدان و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی قوتابیان بەکارهێناوە… ئێمە، پارتی سۆشیالیستی هێڵی پێشەوە – سریلانکا، پشتگیری خوێندکاران و چالاکوانانی سیاسی و جەماوەری چەوساوەی کوردستان دەکەین و بە توندی ئیدانەی ئەو دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنە نایاساییە دەکەین و داوا ئەکەین هەموو دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.”
ئەم هەنگاوە لەدرێژەی کەمپینیکە کە ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ پشتیوانی لەداواکاریەکان خۆیندکارانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆ وپەیمانگاکانی کوردستان وهەروەها دژ بە ئازاردانولیدانوزیندانیکردنی خۆیندکاران لەدەرەوە رێکیخستوەودەیان حزبوریکخراوی چەپ وکۆمۆنیست و یەکیتی کریکاریی لە ئاستی ئەوروپاو ئەمریکاو کەنەداو ئوسترالیا لە پیشلکاریانەی دەسەلات، ئاگادارکردۆتەوە.

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان

١/١٢/٢٠٢١

ئەمە خوارەوەدەقی نامەکەیە:
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا – لەندەن

دەستبەجێ ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا دەستگیرکراون ئازاد بکەن!

سەدان خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری سلێمانی و چەند شارێکی دیکە لەوانە هەولێر و هەڵەبجە و کەلار و دهۆک ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای پێدانی پارەی مانگانەیان دەکەن وە هەروەها باشترکردنی ڕەوشی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن.

ئێمە زانیاریمان پێگەیشتوە کە زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکار لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی و کەسایەتی میدیایی کە بەشداری ئەو خۆپیشاندانانە بوون بۆ پشتگیری و ڕاپۆرتکردن، لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە نایاسایی دەستگیرکراون. ڕۆژی ٢٤ی نۆڤەمبەر هێزە ئەمنییەکانی پارتی دەسەڵاتداری سەرمایەداری لە سلێمانی دەستدرێژییان کردۆتە سەر چالاکوانان و میدیاکاران و کەلوپەلی ئەو میدیاکارانە بە تەلەفۆنەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە هەروەها پێمانوایە هەندێک لە دەستگیرکراوەکان لە شوێنی نادیاردا ڕاگیراون.

دەستبەسەرکردن لە شوێنێکی نادیاردا مانای ئەوەیە ئەمانە دەستگیرنەکراون بەڵکو ڕفێندروان وە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت لەوە تێبگات کە جیهان سەیری هەموو چالاکییە نادیموکراتیەکانی ئەوان دەکات و ناکرێت سەرکوتی خوێندکاران و جەماوەری کوردستان بشارێتەوە و ڕاپۆرتی ئەو جۆرە ڕووداوانە قەدەغە بکات.

داوا لە یەکێتی دەکەین:

• دووبارە دەستبکەن بە پێدانی پارەی مانگانەی خوێندکاران.
• باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران و دابینکردنی ئاوی پاک و کارەباو ئاسانکاری گەرمکردنەوە … هتد
• ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و مافی خۆپیشاندان بگرن.
• دادگاییکردنی هەموو ئەوانەی سەرکوت و لێدان و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی قوتابیان بەکارهێناوە.

ئێمە، پارتی سۆشیالیستی هێڵی پێشەوە – سریلانکا، پشتگیری خوێندکاران و چالاکوانانی سیاسی و جەماوەری چەوساوەی کوردستان دەکەین و بە توندی ئیدانەی ئەو دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنە نایاساییە دەکەین و داوا ئەکەین هەموو دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

زۆر سوپاس

پارتی سۆشیالیستی هێڵی پێشەوە – سریلانکا

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: