پەیمانگایەکى ئەمریکی راپۆرتێکی مەترسیدار لەسەر هێزە ئەمنییەكانی دهۆك بڵاودەكاتەوە

پەیمانگای سیاسەتی ئاشورییەکان، لەڕاپۆرتێكدا باس لە پێشێلكاری هێزە ئەمنییەكان دەكات بەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشورییەكان و داوا لە ئیدارەی ئەمریکا و ھاوپەیمانانی دەکات، بەو یارمەتییە سەربازیانە دابچنەوە کە پێشکەشی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستانی دەکەن.

ڕاپۆرتەكە لەلایەن API (پەیمانگای سیاسەتی ئاشورییەکان) دەرچوە، کە بارەگای سەرەکی لە واشنتۆنی پایەتەختی ئەمریکایە. 

ڕاپۆرتەکە باس لەو زوڵم و ستەمە و ناعەدالەتیەی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەکات، کە لە ناوچە مەسیحینشینەکانی پارێزگای دھۆک بەڕێوە دەچێت و ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە خۆپیشاندانێکی ئاشوریەکانی ناوچەی دھۆک لە ١٣/١١/٢٠٢١، حکومەت ھێزی نایاسایی   و توندوتیژی  بەکار ھێناوە و یانزە کەسیش بریندار بوونە.

 یەکێک لە چالاکوانەکان بەناوی ڕینا حەنا، کە بەرێوەبەری تەنفیزی ڕێکخراوی پەیمانگای  ئاشتییە دەڵێت: ئێمە زۆر بێزارین لەم ھەڵسوکەتە ناماقوڵەی ھێزە ئەمنییەکان، پێویستە چاکسازی لە دەزگاکانی ئاسایش بکرێت، چونکە سروشتێکی تەواو حزبییان ھەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، کە API ١٧ بەڵگەی پێشێلکاری تۆمار کردووە و لایەنی کەم ١١ کەس بریندار بوونە و  بەڵگەی ڤیدیۆیی لە ناو راپۆتەکە ھەیە هاوپێچكراوە.

ڕێکخراوەكە، داوا لە ئیدارەی ئەمریکا و ھاوپەیمانانی دەکات بەو یارمەتییە سەربازیانە دابچنەوە کە پێشکەشی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستانی دەکەن و بەپێویستی دەزانێت، ئەو یارمەتیانە مەرجدار بێت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ھەڵسوکەوتی عادیلانە و ھەروەھا، مەرجدار بێت بەو بابەتانەی پەیوەستن بە مافی کەمەنەتەوەکان.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: