fbpx

بانگم کە

بانگم کە

” صدایم کن ”

شیعر : ایرج جنتی عطایی
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
“”””””””””””
بانگم کە
ئەی دەنگی تۆ بۆ شووشەی شەو
بەردی وێرانی
بانگم کە
ئەی دەنگی تۆ بۆ پەردەی شەو
مشتی وێرانی

خۆش بە حاڵی دەنگت
لە تێپەر بوون لە خۆ
بانگم کە
دەنگت خەنجەر
بانگم کە
دەنگت سەنگەر
لە بۆسەی ئەم ترسە ، ڕزگارم کە

ئاوازی هەمیشە سەوزی ڕزگار بوون
لە شەوی داخراوا بخوێنە
تا شکۆفتەی گوڵە سوورەکان
ئەبێ بە گۆرانی هەر لێوێکی داخراو
….بخوێنە

لە جەژنی
سەر دەرهێنانی
گوڵ و ڕووناکی و گەنم
بانگم کە
لەم وەرزە پەمەییە
لەم باغە ژاکاوە
بۆ گوڵ گرتن ، ڕزگارم کە

ببینە شەوی خوێن
لەم شارە پەمەییە
چۆن خەنجەر ئەبارێ
گۆرانی بڵێ
تا سروودی گوڵ گرتن بڵێم :
كە ژەمی خوێناوی
بێ شەبەق نابێ

ئەی دەنگی تۆ
بانگی بە خەبەر بوونەوەی
هەواری ئێمەیە
بانگم کە
ئەی دەنگی تۆ
شيعری سووری تووڕەیی
خەڵک و خوێشی ئێمەیە

بانگم کە…بانگم کە ..بانگم کە
دەنگت خەنجەر
دەنگت سەنگەر
لە بۆسەی ئەم ترسە
ڕزگارم کە

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: