فازڵ میرانی:یەکێتی هەرچییەک بێت شەریکێکی سابتی ئێمەیە

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لەپارتی لە باسی بانگەشەی یەکێتیی و توندبوونی وتارەکانیان بەرامبەر بەیەکتری دەڵێت: “بە مانای برینداری نا بەڵام بۆکانی گوتەنی پێی قەڵس بووین. ئێمە و یەکێتی ئەگەر برایش نەبین بمانەوێت و نەمانەوێت شەریکین و لە دوێنێ ھەرچی کردوومانە بە ھاوبەشیی کردوومانە. بەڵێ لە چاکەکان پێکەوبووین وەکو یەک و لە خراپەکان با بەشی زۆری بۆ ئێمە بێت بەڵام خۆ بەشێکیشی بەر ئەوان دەکەوێت. ناکرێت دووکەس شەریکی یەک بن و لە خراپەکان یەک کەس بەرپرسیار بێت”.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێک لەبەرپرسانی یەکێتی و پارتی لەوتارەکانیاندا ھێرش دەکەنە سەر یەکتر، بەبڕوای چاودێرانیش ئەو ھەنگاوە بەرێککەوتن دەکرێت. 
یەکێتی و پارتی لەساڵی ١٩٩٢ەوە بەھاوبەشی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانیان پێکھێناوەو بەرێککەوتنیش پۆستە باڵاکانی پشکی کوردیان دابەشکردووە. 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: