تكایە كەیسەكانی جینۆساید و كیمیاباران مەكەنە ریكلامی هەڵبژاردن

هەر كاتێك هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەك لە رابردوو بینیومانە, لیست و حیزب و كاندیدەكان كە هەندێكیان نە پێشتر و نە دوای هەڵبژاردنەكە دۆسیەكانی جینۆساید كاری ئەوان نەبووە, ئەم دۆسیەیانە دەكەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان, لێ دواتر كە دەگەنە پەرلەمان, ئیتر جینۆسایدو قوربانیانیان لە بیرنامێنێ و جورئەت ناكەن رەخنە بگرن لە هەڵوێستی حیزبەكانیان لە بەرامبەر تاوانباران وەك لە رابردوو ئەزموونمان كردووە, رەخنەكانمان روو لە حكومەت و حیزب و لیست و كەسەكانە, رو لە ئەزموونەكانی رابردووە, بۆ دوبارە نەبوونەوەیان لە ئێستاو داهاتوو.
ئێمە لێرەوە داواكارین هیچ لیست و لایەن و كەسێك دۆسیەی جینۆساید و كیمیاباران نەكاتە بابەتی بانگەشەو ریكلامی دەنگ كۆكردنەوە, كاركردن بۆ ئەو دۆسیەیانە كارێكی ئەخلاقی و ویژدانییە نەك كۆكردنەوەی دەنگ بۆ كەس و لیست و حیزب .
1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆسایدkwg –
2- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc
3- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-
4- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
5- گروپی كار بۆ ئەنفال
6- رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
7- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
8- كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
9- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
10- رێكخراوی عەرعەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان
11- رێكخراوی ناسنامە
12- رێكخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال
13- تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
14- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان – oawmd
15- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی – www
16- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: