توندوتیژی چیە؟

 مەڵبەند عبدولواحید:    
توندوتیژی یەكێكە لە كارە قێزەونەكانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بێ‌گومان كۆمەڵگەی ئێمەش بە دوور نییە لەم كارە قێزەونە. توندوتیژی شانۆگەریەكەی تراژیدیایە كە لەلایەن خودی مرۆڤەوە نمایش دەكرێ‌ و ئەكتەری سەرەكی ئەم نمایشە مرۆڤ خۆیەتی. ناوی شانۆگەریەكەش تۆڵەیە. چونكە بیرمان نەچێت توندوتیژی لە ئەنجامی تۆڵەكردنەوە لە هەڵەیەكی بەرامبەرەوە دروست ئەبێت. بۆیە لێرەدا دەمەوێ‌ زۆر بە كورتی باسی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژن و منداڵ بە تایبەتی بكەم .
توندوتیژی: دیاردەیەكی مێژووی و جیهانیە بریتیە لە پەنابردنە بەر هێز بۆ ناچاركردنی تاك یان گروپ و كۆمەڵ دژ بە خواست و ئارەزووی خۆیان. واتە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان لەرێگای هیزەوە لە جیاتی زمانی گفتو وگۆ و دیالۆك.
دەتوانین بڵێن توندوتیژی بریتیە لە برینداركردنی بەرامبەر ئینجا بە هێرشكردن بێت یان بە زارەكی بێت واتە دەروونی بێت یان جەستەی بێت، كە پێموایە هەندێ‌جار توندوتیژی دەروونی كوشندەترە، چونكە توندوتیژی هەر ئەوە نییە كەسی توندوتیژ هێرش بكاتە سەر كەسی بەرامبەر و خوێنی لێبێنێ. بەڵكوو هەندێ‌ جار قسیەك كاریگەری لە چەقۆیەك زیاترە. دەرونناسی ئەمریكی بە ناوبانگ (سكێنەر) دەڵێت: توندوتیژی لە بیرەوە سەرچاوە دەگرێت دواتر دەبێت بە رەفتار، خۆ ئەگەر نەبێت بە رەفتاریش ڕەنگە بە جۆرێكی تر دەرببڕدرێت. ئەگەر بگەرێنەوە سەر تیورەكەی زانای بە ناوبانگ (سیگمۆند فرۆید) كە بە بروای فرۆید هەر مرۆڤێك دوو هێزی هەیە هێزی خێر و هێزی شەڕ یاخود دوو غەریزە بوونی هەیە یەكەمیان (ئیرۆس)ە كە غەریزەی ئاشتی یە كە داوای بەخشین دەكات واتە میانرەوە.
غەریزەی دووەم كە (ساناتۆس)ە كە داوای شەڕ دەكات و توندرەوە و شەرانگێزە، هەر كاتێك (ساناتۆس) زاڵبێت بە سەر (ئیرۆس) دا ئەو كات تاك هەوڵی توندوتیژی ئەدات .
بە بروای (ئەلبێرت بانۆرا) منداڵ لاسای گەورە ئەكاتەوە یانی ئەگەر منداڵ لە ژینگەیەكی نا دروست گەورە بێت بیگومان لە گەورەیدا توندوتیژ ئەبێت هیچ گومانی تێدا نییە فیلم و ئەفلام كارتۆن كاریگەری خراپیان هەیە لەسەر كەسایەتی منداڵ .
زاناكانی دەروون ناسی كۆكن لەسەر ئەوەی منداڵ لە پێنچ ساڵی یەكەمی تەمەنی ئەبێت پەروەردەیەكی گونجاو بكرێ‌ بە پێچەوانەوە كاریگەری خراپی لەسەر منداڵ ئەبێت. و هەر توندوتیژیەك بەرامبەر منداڵ بكرێ‌ ئەگەر چاو سوركردنەوەكیش بێت كاریگەری خراپی ئەبێت لە سەر منداڵ.
كەسی توندوتیژ كێیە؟؟
1 . ئەو كەسەنەی زۆر هەرەشە ئەكەن و رق و كینەیان لە دڵە.
2. ئەو كەسەنەی لە پەیوەندی لەگەڵ كەسانی تر لاوازن.
3. ئەو كەسانەی لە منداڵیدا توندوتیژیان بەرامبەر كراوە لە لایەن باوك و براو مامۆستا ….هتد
4. ئەو كەسانەی حەز بە چەك و جۆرەكانی تەقەمەنی دەكەن.
5. ئەو كەسانەی لە رووی سۆز دارییەوە ساردن.
6. ئەو كەسانەی بەس خۆیان پێ‌ راستەو و بیر و بۆچونی بەرامبەر قبوڵ ناكەن ئەگەر هەڵەش بن لەبەر رق هەڵەكانیان نابینین .
ئەگەربێت و باس لە توندوتیژی دژی ژنان بكەین ئەوا ناتوانین دەست لەسەر هەموو برینەكان دابنێن. چونكە جۆرەكانی توندوتیژی زۆرن كە بەرامبەر ژنان دەكرێ‌. هەر لە ناو خێزانەوە بیگرە تا كۆمەڵگە و براو مێرد و كەلتور …….هتد
بۆ نمونە خەتەنەكردنی ژنان جۆرێكە لە توندوتیژی، بەڵام لە كۆمەڵگای ئێمە بەجێ‌بەجێ‌ كردنی سوننەتێك دا دەنرێ‌. ناپاكی هاوسەری جۆرێكی تر توندوتیژیە. تانەو توانج لێدان لە بازار و سەر شەقامەكان جنێو دان و دەست لێدان لێیان لە لایەن پیاوان …هتد
چارەسەر
بەبروای من چارەسەركردنی كێشەكی وا ئاسان نییە، بەڵام بەم چەند رێگاییەی خوارەوە ئەتوانرێ‌ كەم بكرێتەوە.
1 . خوێندنی وانەیەكە تایبەت كە بابەتەكانی تایبەت بێت بە لێبوردەی و لەلایەن كەسی شارەزاوە دابنرێ‌ و لە تەواوی قۆناغەكانی خوێندن بخوێندرێ‌.
2. هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لەرێگای پیشاندانی فیلم و شانۆ و كردنەوەی كۆر و سیمینار لەسەر ئەم بوارە
3. پەیرەو كردنی یاسای پاداشت و و سزا، پاداشت بۆ كەسی لێ‌بوردە و سزاش بۆ كەسی توندوتیژ كە بە شێوەك بێت لەگەڵ بەندەكانی مافی مرۆڤ بگونجێت.
لە كۆتایدا ئەڵێم مرۆڤێك ویژدان ئازاری نەدات مرۆڤایەتی لە ژێر پرسیار دایە .

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: