ڕژیم بە هێرش بۆ سەر حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان، ترس و بێ دەسەلاتی خۆی نیشان دەدات..

هەتاو عەبدوڵاهی:     
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە بەرپرسانی هێزی زەمینی سوپای تێرۆریستی پاسداران بە ناوی محەمەد خاکپور کە یەکێک لە مۆرە جینایەتکارەکانی ڕژیمە، جارێکی تر بە ڕوهەڵماڵڕاوەیی و بێ ترس و گوێدان بە پەیماننامە نیو نەتەوەییەکان هەڕەشەی لە حزبە ئۆپۆزیسێۆنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. دوا بە دوای هەڕەشەی خاکپور ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر شەشی سەر لە بەیانی ڕیکەوتی ٩ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی چەندین فرۆکەی شەڕکەڕی ئەرتەشی ئێران سنورەکانی هەڕیمی کوردستانیان بەزاند و بارەگای حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕژیمیان لە بەرزاییەکانی بەربەزین و ئالانە بوردومان کرد.
ماوەی زیاتر لە چوار دەیەیە کە کۆماری ئیسلامی خۆی بە سەر خەڵکی ئێران دا سەپاندووە و کوردستان لە یەکەم ساتەکانی نای وت بە ڕژیمی ئێران و سەرەرای زەبر و زەنگی ڕژیم لەو ناوچانە تا بە هەنووکەش خەڵکی کوردستان و حیزبە کوردیەکان و هیزە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەگشتی، بێ ڕاڕایی نایان بە کۆماری ئیسلامی وتووە، ئەوە یەکەم جار نییە ڕژیم دژ بە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆن، تاوانی لەو جۆرە دەخوڵقێنی و بێ گومان تا ڕوخانی ڕژیمیش کۆتایی نایە. لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی ڕژیم بە دەیان جار هێرش کراوەتە سەر حیزبە کوردیەکان و هیزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رژێمی ئیران و بە بیانووی جۆراو جۆر ناوچە سنووریەکانی هەریمی کوردستان تۆپباران کراون و زەرەری گیانی و ماڵی بە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیشتووە. ئەوەی جێگای داخە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە بەرژەوەندی دەسەلاتە گەندەلەکەی بۆ گرینگە و هیچ گرینگیەک بە خەڵکی هەرێم و خەڵکی ئازادیخواز نادا لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەمیشە بێ دەنگی نواندووە و بیر وڕای خەڵک بە لاڕیدا دەبا. سەرەرای هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ئەحزابی کوردی دەیان کادری ئەو حیزبانە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کران کەهۆکاری سەرەکیشی دەسەلاتی گەندەڵ و ناکارامەی هەرێمی کوردستانە. کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا گڵۆلەی کەوتۆتە لێژی و لە بەرامبەر قەیرانە ئابوریەکان و پرسەکانی ناوخۆی دەستەوەستانە و ماهیەتی دزێوی ساڵەهایە بۆ خەڵک روون بۆتەوە، لە رێگای ئەو هێرش و هەڕەشانە دەیەوێ خۆی لە قەیرانەکان دەرباز بکات و بیرو ڕای گشتی بە لارێدا بەرێ. ئەوەی کە جێگای داخە ناکارامەیی و نابەرپرسیارێتی دەسەلاتی هەرێمە کە گیان و ماڵ و ژیانی خەڵکی بۆ گرینگ نییە و تەنیا بیر لە بەرژەوەندی دەسەڵاتەکەی دەکاتەوە و رێگا دەدا دەولەتانی دراوسێی لەوانە ئێران و تورکیە سەروەری خاکەکەی ببەزێینن و دەستدرێژی بکەنە سەر ژیان و ماڵی خەڵکی ناوچەکە. هێرشەکانی ئێران لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە هاوکات ساڵەهایە ئەرتەشی تورکیە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغانی جینایەتکار بە بیانووی بوونی پ کا کا، ناوچە جۆراوجۆرەکانی هەرێم تۆپ باران دەکات و زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی بە خەڵکی دەڤەرەکانی سەر سنوور دەگەیەنێ. تورکیە و ئێران هاوکات دەستیان کردووە بە تێرۆری کەسانی جیابیر و ئازادیخوازی دژبەری خۆیان و بە چاوساخی کەسانی سەر بە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان زۆر بە سانایی تەشەنەیان کردووە سەر ئەو هەرێمە و بە ڕوهەڵماڕاوەیی کردەوە قیزەونەکانی خۆیان بەرێوە دەبەن. کۆماری ئیسلامی کە بەرانبەر هێزی ئازادیخواز و خەڵکی و جەماوەری و مانگرتنە کرێکاریەکان کە رۆژ بە رۆژ بە شکۆیەکی زیاترەوە بەڕێوە دەچی دەستەوەستان ماوەتەوە و بەوە گەیشتوە کۆتایی دەسەلاتە دیکتاتۆر و جینایەتکارەکەی نیزیکە وەک هەموو ڕژیمە دیکتاتۆرەکانی ناوچە دەستی داوەتە کوشتن و بڕین و سەرکوتی خەڵکی نارازی وئازادیخواز لە ئێران و تەنانەت دەست لە دەرەوەی سنورەکانیش ناپارێزێ. ڕژیم بە خەیاڵی خاوی خۆی وا دەزانێ بەو هێرش وتێرۆرانە دەتوانێ فەزایەکی ترس و تۆقاندن دروست بکات و خەڵک سەرکوت و بێ دەنگ بکا، بەلام مێژوو نیشانی داوە جەماوەری نارازی و ئازادیخواز بە هیچ زەبر و زەنگێک بێ دەنگ نابن و بە زوویی ئەو دەسەلاتە دژە خەڵکیە دەڕوخێنن. کۆماری ئیسلامی ئامانجی لە هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان نە تەنیا ئەحزابی کوردستانی بەڵکوو هەموو خەڵکی کوردستانە تا لەو ڕێگایەوە خەڵکی ناوچەکە چاوترسێن بکات ناوچەکە نائەمن بکات. خاکپور لە هەرەشەکانی بە خەڵکی ناوچە دەلێ لە ئەحزابی کوردی دوور بگرن، ناوبراو بە خەیاڵی خاوی دەتوانێ بەو پیلانەی دوبەرەکی بخاتە نێوان خەڵکی باشور و ڕۆژهەڵات، خەڵکانێک کە ساڵەهایە شایەتی ئازار و نەهامەتیەکانی یەکترن کە لە لایەن دوو دەسەلاتی دیکتاتۆری سەدام و ئێران و دەسەڵاتی تازە لە عێراقدا بە سەریان دا رەوا کراوە و بێ گومان قەت پشتی یەک بەرنادەن. دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبێ باش بزانێ خەڵکی وشیاری کوردستان ئەو هێرش و تیرۆرانە و بەزاندنی خاکی هەرێم لە لایەن دوو دەسەلاتی تورکیا و ئێران لە چاوی ئەوانەوە دەبینن و بە بێ دەنگ بوونیان لە بەرانبەر ئەو هێرشانە نالایەقی و نابەرپرسیاری خۆیان دەردەخەن. دەسەلاتی دیکتاتۆری ئێرانیش دەبێ باش بزانێ خەڵکی خۆڕاگری هەرێم و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە جدی و تیکۆشەرەکان بەو هێرشانە لە خەبات سڵ ناکەن و تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە ڕوخانی یەکجارەکی ڕژیمە لە خەبات و بەرخودان بەردەوامن…

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: