کادیرێکی پارتی بەهۆی ئەوەی سەردانی سلێمانی کردوە، سێ ساڵە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیراوە

بوار نیوز، تایبەت
سێ ساڵە هاوڵاتییەکی دانیشتوی پارێزگای دهۆک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستا کێشەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە. بەوتەی کەس و کارەکەشی بێت تەنیا تاوانێک ئەو هاوڵاتییە هەیبێت ئەوەیە کە جارێک سەردانی سلێمانی کردوە.
شەوکەت محەمەد تاهر، بەر لە سێ ساڵ لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە لەگوندی ملکیشانی سەر بەقەزای شێخان لە دهۆک دەستگیرا.
بەوتەی کەس و کارەکەی بێت ئێستا لەهەولێر بەبێ دادگاییکردن زیندانی کراوە.
دڵگەش شەوکەت کوێ ئەو هاوڵاتییەی دەستگیراوە بەبواری نیوزی راگەیاند ” باوکم، ئەندامی لیژنەی شێخانی سەر بە لقی ۲٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە، ماڵمان لە گوندی ملکیشانی نزیک لە ناحیەی قەسرۆکە. باوکی من کادیرێکی دلسۆزی پارتی بو، تەنانەت لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی رابردودا لەگیرفانی خۆی نزیکەی ۸٠ هەزار دۆلاری بۆ پارتی خەرجکرد، بەڵام پارتی بەیەک دینار هاوکاری باوکی منی نەکرد کە پێشتر بەڵێنی هاوکاریکردنی پێدابوو”.

وتیشی: “جارێک فازڵ میرانی، لە لقی ۲٠ی پارتی لە شێخان بەڵێنی بە باوکمدا هاوکاری بکەن، جارێکی دیکەش هوشیار زێباری بە ئامادەبونی مەحمود ئێزدی، لە هۆتێل ریکسۆس لە دهۆک بەڵێنی بە باوکمدا بباتە لای نێچیرڤان بارزانی لە هۆتێل ژیان لە دهۆک بۆ ئەوەی نێچیرڤان هاوکاریان بکات، بەڵام هیچ یەکێک لەو بەڵێنانە جێبەجێنەکرا”.
دڵگەش ئەوەشی خستەڕوو: “دوای بێ هیوابوونی باوکم لە بەڵێنەکانی بەرسانی پارتی، باوکم بڕیاریدا بچێتە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورستان، بۆیە دوای ریفراندۆم سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ حاجۆ و فەخری شەرەفانی سەردانی باوکمیان کرد لە ماڵەوە”.
کوڕی شەوکەت محەمەد تاهر، ئەوەشی خستەڕوو: “دوای سەردانی سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ماڵی ئێمە باوکم سەردانی سلێمانی کرد، لەو کاتەدا یەکێک لە هاوڕێیەکانی باوکم کە پارتی بوو لە سلێمانی هەموو زانیارییەکی لەسەر سەردانەکەی باوکم زانی بوو، ئەویش زانیارییەکانی بە پاراستندا و خیانەتی لە متمانەی باوکم کرد، کاتێک باوکم گەڕایەوە ماڵەوە ئاسایشی پارتی باوکمیان دەستگیرکردو نەیانهێشت کەس بیبینێ یان پارێزەری هەبێ و سێ ساڵە بەتۆمەتی خیانەتی نیشتیمانی بە زوڵم لە زیندانی محەتە لە هەولێر زیکدانیکراوە”.
ناوبراو ئاشکرایکرد “چەند کەسایەتیەکی ناوچەکەی ئێمە بەنامەیەک لە رێگەی چەند بەرپرسێکی پارتییەوە بۆ مەسعود بارانی ومەسرور بارزانیان لەبارەی بارودخۆی باوکمەوە ئاگادارکردوەتەوەو داوای ئازادکردنی باوکی منیان کردووە، بەڵام تا ئێسا نازانین ئەو نامەیە گەیشتووەتە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی یان نەگەیشتووە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: