دیسان بادینان..

بەهزاد محسین:
ئێمە ھەر جارێک بۆ پشتیوانی ھاوڕێ دەسگیرکراو و مەغدورەکانی نەوەی نەھری و پیران و خانی دەچینە بەردەم دادگا، ھەمیشە بەرامبەر ھیممەت و ھەیبەتی ئەوان بۆ ئازادی و ملکەچنەبون، قەرزارمان دەکەنەوە.
ئەوان جگە لە چەسپاوی و تەسلیمنەبون و مسوڕییان لەسەر ھەق و مافی خۆیان ھەرگیز دوای ئەو فشار و ئازارە زۆرەش، ھیچ یەکێکیان نققەیەکی سلبییان لەسەر بەناو تاوانەکانیان لەسە یەکتر نەگوتوە.
بەڕاستی ئەوە ھەقبێژی و ڕاستگۆییە لەنێوان ھاوڕێ ھاوزیندانەکان و نەچونە ژێر تۆمەتێک، کە ھەر لە بنەماوە وجودی نیە. دەسەڵات ھەرچەندە ھەوڵی دا، سەھوی فەرمو، کە ھەریەکێک لەوانە بکاتە شایەد، بۆ تاوانێک کە نیە و نەبووە.
ئەی پیاوە گەورەکانی دەسەڵات و دادگا و ئاساییش! بەلای کەمی دەبو لەو ھەوڵەتان ھێندە سەرچیغ نەچوبان و ئازادیخوازانتان وەک پیاوە بچوکەکانی خۆتان نەدیبا. دەبو بزانن، گەر ئەوان پیاوی شایەدی درۆیینەبان لەسەر ھاوڕێکانیان، لەمێژ بو ویژدانیان خستبووە ژێر پێ و لەگەڵ ئێوە بەدەم گەندەڵی و پولپەرستی و تەقریرنوسیەوە قاوەیەکیان لەگەڵ دەخواردبونەوە!
ئێمە لەوێدا قەرزاری زیندانیانی بادینانین، ئەگەرچی ئێمە بۆ پشتیوانی ئەوان دەچینە دادگا، تا ھەست بە بێکەسی نەکەن و ھەست بە ھاوسۆزی بکەن، بەڵام ئەوان بەو عەزم و ئیرادەیان بۆ ئازادی و مافی تاک و ئازادی ڕادەربڕین، لەنێو دادگا و قەفەسی تۆمەتباریدا بەو دەنگە بەرزەوە بانگی ئازادی دەکەن، وزە و ئومێد و گەشبینیەکی زۆر گەورەمان پێدەدەن، لێرەیە کە ھەست بە شەرمەزاری ئەو ڕوحە گەوانە دەکەین.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: