گیان لەدەستدانی هاوڕێ عەزیز عەبدوڵا خەسارەتێکی گەورەیە لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی‌و جووڵانەوەی ئازادیخوازی کوردستان

ئەمڕۆ هاوڕی عەزیز عەبدوڵا کەسایەتی کۆمۆنیست و داکۆکیکاری ماندوویی نەناس لە ماف و ئامانجەکانی خەڵکی زەحمەتکێش و چەوساوە بۆ هەمیشە جێی هێشتین.
هاوڕێ عەزیز کەسایەتیەکی بەرجەستە و هەڵسوراوێکی ناسراوی جەماوەری ناوچەی دەربەندیخان‌و گەرمیان بوو. نزیکەی 40 ساڵ لە خەبات‌و تێکۆشانی کۆمۆنیستی بەردەوام بووە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی بێکارانی کوردستان لە دەربەندیخان بووە.
ئەو مامۆستای زانکۆو هەڵسوراوێکی سۆشیالیست و کۆمۆنیستێکی ماندوونەناس‌و نەفەس درێژ بوو. نمونەی كۆمۆنیستێكی تێکۆشەرو لەخۆبوردوو بوو. هەمیشە بە ئومێدی پەرەگرتنی هاوپشتی و کاری دەستەجەمعی بەرژەوەندی گشتی لەسەروی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دادەنا. رۆڵی مامۆستا عزیز جگە لە بواری زانستی لە تێكۆشانی چینایەتی‌و مرۆڤایەتی جێگای شانازی هەموو چەپ‌و كۆمۆنیستێكە. لە چوارچێوەی سەرخستنی كاری بپێكەوەیی‌و هەرەوەزیدا رۆڵی ئەو لە پێشكەشكردنی پرۆژەی بەدیل‌و سەر خستنی بزووتنەوەی چەپ‌و كۆمۆنیستیدا بەرچاو بوو
ئێمە ستاف‌و هاوکارانی کەناڵی هیوا لە ناخی دڵەوە خەمبارین و بۆ مەرگی ئەم هاوڕێ ئازیزەمان هاوبەشی خەم‌و پەژارەی کەسوکار‌و هاوڕێیان‌و دۆستانی ئەوین.

بەرزو بەڕێز بێت يادي هەمیشە زیندووی هاوڕێ عەزیز عەبدوڵا

كەناڵی هیوا

24 ئابی 2021

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: