کابینەی نۆیەم لەبەردەم ئازادی ڕادەربڕین و دەستدرێژییەکان بۆ سەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان!

ئامادەکردنی:کامەران عوسمان 

کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەردەم ئازادی ڕادەربڕین و دەستدرێژییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان!

ئازادی ڕادەربڕین:

+ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا، ١١ کەس بەھۆی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتییەوە شەھید بوون.

+ زیاتر لە ٢٣٥ کەس لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا برینداربوون.

+ نزیکە ٤٥٠ ڕۆژنامەوان و چالاکوان دەستگیرکراون و زیاتر ٥٥ ڕۆژنامەنوس ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

+ زیاتر لە ٢٠ ڕۆژنامەنوس لە ڕێگەی دادگاوە سزادراون و بەشێکیان بەسزای قورسی ٦ ساڵ بۆ ٧ ساڵ زیندانیکردن سزادراون بەشێکیان داوای پێبژاردنی ملیۆنان دیناریان لێکراوە.

+ زیاتر لە ٢٥ ڕۆژنامەوان و چالاکوان لە ناوخۆی ھەرێمدا لەنێوان شارەکانی دھۆک و ھەولێر و سلێمانیدا ناچار بە جێھێشتنی شارەکانیان بوون و نزیکەی ٢٠ ڕۆژنامەوان و چالاکوانیش ھەرێمی کوردستانیان بەرەو دەرەوەی وڵات بەجێھێشتووە.

دەستدرێژییەکانی تورکیا و ئێران:

+ تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا، زیاتر لە ١٣٥٠ جار بۆردوومانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و ئێران زیاتر لە ٢٥ جار بۆردوومانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.

+ تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا، ١٤ بارەگای سەربازی نوێی لە خاکی ھەرێمی کوردستاندا بنیاتناوە و لە ھەر دوو ناوچەی حەفتانین و دەڤەری بەرواری باڵا، بە قوڵایی ١٢ بۆ ٨ کیلۆمەتر ھاتۆتە ناوەوە.

+ لەماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا، ٢٧ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و ٢ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی تەقەی پاسدارانی ئێران شەھیدبوون.

+ زیاتر لە ٤٥ گوند بەھۆی دەستدرێژییەکانی تورکیاوە بەتەواوی چۆڵ بوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: